العربیة
/عه‌دنان ئیبراهیمی گومڕا/
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا(١٤) عدنان إبراهیم بۆ موعته‌زیله‌كانی كوردستان فریادره‌س بوو
: 477
2018-04-10
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا(١٤) عدنان إبراهیم بۆ موعته‌زیله‌كانی كوردستان فریادره‌س بوو دوو جۆره‌ كه‌س شوێنكه‌وتووی عدنان ابراهیم ن له‌ كوردستان: 1- كه‌سانیك دینداری ده‌كه‌ن و نیازیان پاكه‌، به‌ڵام بنه‌مای شه‌رعییان له‌ زانست و تیگه‌یشتن نییه‌ ،مێشكیان وه‌كو كاغه‌زێكی سپییه‌ كێ یه‌كه‌م جار توانی شتێكی مه‌عقولی له‌سه‌ر بنووسێت ده‌بێته‌ خاوه‌نی، خۆیان ته‌سلیمی عدنان كردووه‌و كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ری قسه‌كانی و جووڵه‌و خۆبادانی له‌ كاتی قسه‌كردندا ، خۆشیان نه‌ توانای لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ قسه‌كانی هه‌یه‌ و نه‌ش ده‌یانه‌ویت ئه‌سڵه‌ن لێی بكۆڵێنه‌وه‌.. به‌ ڕواڵه‌ت قسه‌كانی عه‌یبیان نییه‌ و دیاره‌ ڕاستیه‌كه‌شی هه‌ر وایه‌! 2- جۆری دووه‌م ، نه‌خێر ئه‌مانه‌ جیاوازن و ئه‌زانن بۆ شوینی ده‌كه‌ون و ڕیكلامی بۆ ده‌كه‌ن و وتارو بیروباوه‌ره‌ نامۆكانی وه‌رده‌گێرن بۆ زمانی كوردی ، له‌ راستیدا ئه‌م جۆره‌یان كۆمه‌ڵه‌ كه‌سانیكن گومانی زۆریان له‌ بنه‌ماكانی ئیسلام هه‌یه‌ ، فه‌رمووده‌كان و به‌شێكی زۆر له‌ بواره‌كانی عه‌قیده‌و كتێبه‌كانی ته‌فسیر و مێژووی ئیسلام به‌ گشتی نه‌ بایه‌خ و نه‌ ڕێزێكی ئه‌وتۆیان نییه‌ به‌لای ئه‌مانه‌وه‌..خۆ ئه‌وه‌ش نه‌بێت له‌ ئیسلام شاره‌زا بن ئه‌مانه‌، نه‌خیر، زۆربه‌یان نازانن قورئان بخویننه‌وه‌و له‌ عه‌ره‌بیشدا به‌ ته‌واوی كڵوڵن ، به‌ڵام زیاتر له‌ گومانه‌كان كه‌ له‌سه‌ر ئیسلام ده‌وروژینریت شاره‌زان ، موعته‌زیله‌ن ، عه‌قلانین ، قورئانین ، كێشه‌ی ده‌روونییان له‌گه‌ڵ به‌شیكی زۆر له‌ بنه‌ماكانی ئیسلامدا هه‌یه‌ و ناچێته‌ عه‌قڵیانه‌وه‌ ، ئیتر ئایا به‌ خۆیان بزانن یان نه‌زانن ، بۆیه‌ عدنان ابراهیم بۆ ئه‌مانه‌ وه‌كو فریادڕه‌سێك بوو بۆیان ، گومانه‌كانی بۆ چه‌سپاندن وهه‌ندێ سه‌رچاوه‌شی بۆ په‌یدا كرد و له‌ ئیحراج قوتاری كردن ، بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر كه‌س نه‌ڵێت ئه‌مانه‌ له‌ خۆیانه‌وه‌ له‌ ئیسلام به‌ گومانن ، بۆیه‌ سه‌رهه‌ڵدانی عدنان رزگاری كردن له‌ پشت به‌ستن به‌ هه‌ندێ كه‌سایه‌تی كوردی له‌ ناو حیزبه‌ ئیسلامییه‌كان و ڕێكخراوه‌ ئیسلامییه ناحكومیه‌كان كه‌ له‌ گومڕایی و شاره‌زابوون له‌ گه‌نجینه‌ی گومانه‌كانی دژ به‌ ئیسلام له‌ مێژوودا به‌ تۆزی پێی عدنان ابراهیم یشدا ناگه‌ن. إحسان برهان 2016-8-21 سلێمانی