/زاراوەکانی عەقیدە/
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:27 (المعتزلة)
: 393
2018-04-09
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:27
(المعتزلة)
موعته‌زیله‌كان تاقمێكی ئیسلامی گومڕای كاریگه‌رن له ڕووی به‌كارهێنانی عه‌قڵ له‌سه‌ر حیسابی ده‌قه شه‌رعییه‌كان ، له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی دووه‌می كۆچی له به‌سره له‌سه‌ر ده‌ستی دامزرێنه‌كه‌ی كه (وا‌صل بن عطاء) بوو سه‌ریان هه‌ڵدا ، ئه‌وان به ته‌واوی پشتیان به عه‌قڵ به‌ست سه‌باره‌ت به بیروباوه‌ڕه‌كانیان و پێشیان خسته سه‌ر ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كاندا ، ده‌یانووت: عه‌قڵ وفیتره‌تی ساغ به خۆیان ده‌توانن حه‌ڵاڵ و حه‌رام له‌یه‌كتر جیابكه‌نه‌وه ، زانایان سه‌باره‌ت به هۆكاری دروست بوونیان دوو ئاڕاسته‌یان هه‌یه:
1- به هۆی هه‌ندێ مشت ومڕ بووه ده‌رباره‌ی چه‌ند بابه‌تێكی عه‌قیده وه‌كو قه‌ده‌ر وحوكمی ئه‌و كه‌سه‌ی تاوانێكی گه‌وره ئه‌نجام ئه‌دات ، ئه‌مان پێیان وایه هۆكاری ناونانیان به‌موعته‌زیله له‌به‌ر ئه‌وه بووه (وا‌صل بن عطاء) بازنه‌ی وانه‌كانی حه‌سه‌نی به‌سری به‌جێهێشت و بازنه‌یه‌كی جیای بۆ خۆی درووست كرد، یان له‌به‌ر ئه‌وه بووه به پێویستیان زانیوه ئه‌نجامده‌ری كه‌بیره دوورخرێته‌وه‌و تێكه‌ڵی نه‌كرێت ، یان له‌به‌ر ئه‌وه بووه موعته‌زیله‌كان وتیان ئه‌نجامده‌ری تاوانی گه‌وره نه‌موسوڵمانه ونه كافره به‌ڵكو حاڵه‌تێكه له‌و نێوه‌نده‌دا.
2- هه‌ندێكیش ده‌ڵین بۆیه پێیان ده‌وترێت موعته‌زیله ئه‌وان له بنچینه‌دا لایه‌نگری عه‌لی بوون ڕه‌زای خوای لێبێت، به‌ڵام كاتێك حه‌سه‌نی كوڕی ته‌نازولی بۆ موعایه كرد ڕه‌زای خوایان لێبێت، ئه‌وان هه‌ڵوێستیان نه‌بوو ودووره په‌رێز بوون.
موعته‌زیله له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵێك فیكر‌و بۆچوون درووست بوونه ، له‌وانه:
1- التوحید: واته:خوای گه‌وره پاراوه له‌هه‌موو عه‌یبێك و هاوشێوه‌ی نییه ، هه‌روه‌ها وتیان خوای گه‌وره هه‌رگیز نابینرێت نه له‌دونیا ونه‌له به‌هه‌شتیشدا، هه‌روه‌ها وتیان قورئان مه‌خلوقه واته: درووستكراوه و ده‌ره‌نجامی قسه‌كردنی خوا نییه ،هه‌مووئایه‌ته‌كانیشیان له‌وباره‌وه ته‌ئویل كرد ، هه‌روه‌ها وتیان سیفه‌ت و(ذات) هیچ جیاوازییه‌كیان نییه.
2- العدل:واته: خوای گه‌وره كرده‌وه‌ی به‌نده‌كانی درووست ناكات وئه‌وان خۆیان كرده‌وه‌ی خۆیان درووست ده‌كه‌ن ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ورده‌كاری دوور‌و درێژی ناكۆك له‌گه‌ڵ ده‌قه شه‌رعییه‌كاندا.
3- الوعد والوعید: واته :خوای گه‌وره پاداشتی چاكه به چاكه ده‌داته‌وه‌و خراپه‌ش به خراپه ، هه‌رگیز له ئه‌نجامده‌ری تاوانی گه‌وره (مرتكب الكبیرة) خۆش نابێت ئه‌گه‌ر ته‌وبه نه‌كات.
4- المنزلة بين المنزلتين: واته: ئه‌نجامده‌ری تاوانی گه‌وره له نێوان كوفر‌و ئیماندایه نه‌ئیمانداره(وه‌كو مورجیئه‌كان ده‌ڵێن) و نه كافریشه ( وه‌كو خه‌واریجه‌كان ده‌ڵێن).
5- الأمر بالمعروف والنهي عن المنكر: واته: پێویسته فه‌رمان به‌چاكه بكرێت ونه‌هی له‌خراپه بكرێت ، به‌قسه و به‌جه‌نگ ، پێویستیشه موسڵمانان گوێرایه‌ڵی ئه‌وفه‌رمانڕه‌وایه نه‌بن كه له حه‌ق لایداوه.
جگه له‌مانه‌ش نكۆڵیان ده‌كردله شه‌فاعه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم له قیامه‌تدا بۆ تاوانباره‌كان ،نكۆڵیان له‌وه ده‌كرد خوای گه‌وره له ئاسمان بێت ونكۆڵییان له كه‌راماتی ئه‌ولیا ده‌كرد وزۆر شتی تر.
له ڕاستیدا موعته‌زیله به شێوه‌یه‌كی گشتی پشتیان به عه‌قڵی خۆیان ده‌به‌ست بۆ تێگه‌یشتن له‌ئیسلام ، هه‌ر بۆیه سیفه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌پێی تیگه‌یشتنی خۆیان وته‌ئویل كرد و لێكدایه‌وه ، تانه‌یان له‌هاوه‌ڵاندا وبه درۆزن ئه‌وانیان ژمارد ، ئینجا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری فه‌لسه‌فه‌ی هیندی و یۆنانیان له‌سه‌ر بوو ، شه‌ریعه‌تی ئیسلامیان كرد به‌كۆمه‌ڵه پرسێكی عه‌قلی وجه‌ده‌لی به ئاره‌زووی خۆیان.
زانایان له دێر زه‌مانه‌وه به‌رپه‌رچی موعته‌زیله‌یان داوه‌ته‌وه‌و یه‌كه‌مین كه‌س كه به ئاگری ئه‌وان داخ بوو ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌مبه‌ل بوو ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت له فیتنه‌ی خه‌لقی قورئاندا.
موعته‌زیله چه‌ندین تاقم بوون له‌نێوخۆیاندا، وه‌كو: (الواصلية ، الهذيلية ، النظامية ، البشرية...هتد) هه‌ر یه‌كێ له‌م كۆمه‌ڵانه‌ش به هۆی هه‌ندێ لادانی جیاواز له ئه‌وانی تر جیا ده‌بوونه‌وه چونكه هه‌موویان پشت به‌ستنی ته‌واویان له‌سه‌ر عه‌قڵ و بۆچوونی خۆیان بوو به‌ته‌نها.دیارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی ئه‌وان دوای (وا‌صل بن عطاء) بریتین له: (أبو الهذيل العلاف ، إبراهيم النظام ،بشر بن المعتمر ، الجاحظ ، القاضي عبد الجبار).
ئه‌مه به‌كورتی سه‌باره‌ت به‌موعته‌زیله له‌ڕابوردوودا ، به‌ڵام ئه‌وان له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆیشماندا بوونیان هه‌یه له ولاته عه‌ره‌بیه‌كان و، له كوردستانی خۆیشمان لایه‌نگر و شوێنكه‌وتوویان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستێكی سه‌ره‌تایی، به‌ڵام ئه‌مانه‌ی كوردستان زیاتر خه‌ڵكێكی به گومانن له ئیسلام و ئیعتیزالیان وه‌كو به‌هانه‌یه‌ك وه‌رگرتووه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و باسانه‌ی كه له ئیسلامدا قه‌ناعه‌تیان پێ نییه، بیری موعته‌زیله له كوردستاندا به ڕوونی له هه‌ندێ كه‌سایه‌تیدا ده‌ركه‌وتووه كه له ڕووی عه‌قیده‌ی و وابه‌ستنه بوون به شه‌رعه‌وه زۆر لاوازن و جێگای گومانن، به زۆریش له ناو هه‌ندێ له حیزب و ڕێكخراوه ئیسلامیه‌كان و وزانكۆكاندا هه‌ن، هاوكات ئه‌وانه له موعته‌زیله كۆنه‌كان به‌وه جیا ده‌بنه‌وه كه‌ئه‌وان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گومرا بوون به‌ڵام زانستیان هه‌بوو و خوێندنه‌وه‌ی زۆریان له سه‌رچاوكانی ئه‌هلی سوننه‌ت و فه‌لسه‌فه و فیكره‌كاندا هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی ته‌فسیر كردنی قورئان به تێگه‌یشتن وهه‌واو ئاره‌زووی خۆیان و كارنه‌كردنیان به فه‌رمووده‌كانی پیغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گومڕا بوون،به‌ڵام ئه‌مه‌یان خۆمان زیاتر مه‌سه‌له‌كه‌یان گومان كردنه له ئیسلام و خۆ حه‌شاردانه له پشت په‌رده‌ی ئیعتیزاله‌وه بۆ ده‌ربڕێنی فیكری عه‌لمانی و جاری وا هه‌یه ماركسیش به ناو ئیسلامه‌وه.
بڕوانه:الملل والنحل للشهرستاني ، الفرق بين الفرق للبغدادي ، درء تعارض العقل والنقل لشيخ الإسلام ابن تيمية ، دراسات في الفرق والعقائد لعرفان عبد الحميد ، العصريون معتزلة اليوم ـ يوسف كمال.
إحسان برهان ا‌لدین
2024-03-26
2023-10-27
2018-06-18
2024-03-04