العربیة
/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ١٦- ألف ليلة وليلة
: 481
2018-04-09
كتێبێكه‌ چيرۆك و به‌سه‌رهاتى سه‌رده‌مه‌ دێرينه‌كانى عه‌ره‌ب و فارس هندستان و شوينى ترى له‌ خۆ گرتووه‌، له‌ درێژايى سه‌رده‌مانێكى زۆر كۆكراوه‌ته‌وه‌، چيرۆكه‌كان به‌ گشتى شه‌هره‌زاد بۆ شه‌هره‌يارى مێردى ده‌يگێڕێته‌وه‌، وه‌كو: "علاء الدين والمصباح السحري"، و"علي بابا والأربعون لصاً"، و"رحلات السندباد البحري السبع"... چوارچێوه‌ى سه‌ره‌كى چيرۆكه‌كان له‌وه‌دا خۆيان ده‌بيننه‌وه‌ كه‌ شه‌هره‌يار پادشايه‌ك بووه‌ بۆى ده‌ركه‌وتووه‌ براژنه‌كه‌ى خيانه‌تكار و ناپاك بووه‌، دواتر بۆى ده‌ركه‌وتووه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆيشى هه‌ر وايه‌، بۆيه‌ كوشتوويه‌تى وده‌ره‌نجام ئه‌وه‌ى بۆ سه‌لماوه‌ كه‌ ئافره‌تان هه‌موويان تاوانبارن، دواى ئه‌وه‌ به‌رده‌وام كچى ماره‌ كرددووه‌و كوشتوونێتى، تاكو ئه‌م شه‌هره‌زاده‌ ماره‌ ده‌كات ئه‌ويش بۆ ئه‌وه‌ى نه‌يكوژێت هه‌موو شه‌وێك چيرۆك و به‌سه‌رهاتيكى بۆ گێڕاوه‌ته‌وه‌ ته‌واوى نه‌كردووه‌، پاشماوه‌كه‌ى بۆ شه‌وى داهاتوو هێشتووه‌ته‌وه‌. كتێبى ألف ليلة وليلة بايه‌خێكى زۆرى له‌ ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوادا پێدراوه‌، واشده‌رده‌كه‌وێت كتێبێكى كۆنه‌، ئه‌گه‌رچى به‌و شێوه‌ى كه‌ ئێستا ڕێكخراوه‌ ته‌مه‌نى ده‌ورى شه‌ش سه‌ده‌يه‌، ئه‌م كتێبه‌ له‌ مێژووى مه‌سعودى (مروج الذهب) به‌ "ﻫﺰﺍﺭ ﺃﻓﺴﺎﻧﺔ" ئاماژه‌ى بۆ كراوه‌.يه‌كه‌م جاريش له‌ هندستان له‌ كلكتا چاپكراوه‌ له‌ ﺍﻟﻤﻄﺒﻌﺔ ﺍﻟﻬﻨﺪﻭﺳﺘﺎﻧﻴﺔ به‌سه‌رپه‌رشتى كلية فورت وليم ،‌ پێشه‌كييه‌كى فارسييه‌وه‌ كه‌ له‌ لايه‌ن ﺃﺣﻤﺪ ﺑﻦ ﻣﺤﻤﻮﺩ ﺷﻴﺮﻭﺍﻧﻲ ﺍﻟﻴﻤﺎﻧﻲ كه‌ مامۆستا بووه‌ له‌و كۆلێژه‌. گه‌وره‌ترين كاريگه‌رييه‌ خراپه‌كانى ئه‌م كتێبه‌ - وه‌كو أنور الجندي ده‌ڵێت- بريتييه‌ له‌وه‌ى ئاڕاسته‌يه‌كى ڕۆژئاواو شوينكه‌وتووه‌كانيان هه‌يه‌ له‌ نێو موسوڵماناندا كه‌ چيرۆكه‌كانى ألف ليلة و ليلة بكرێته‌ سه‌رچاوه‌يه‌ك بۆ ناسينى كۆمه‌ڵگا و جيهانى ئيسلامى به‌ گشتى، له‌ كاتێكدا ئه‌و چيرۆكانه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌يه‌ بۆ كۆمه‌ڵگاى فارسى و هيندى وشوێنانى تر، يه‌كه‌م كه‌سيش له‌ ڕۆژئاواييه‌كان كه‌ گرنگى پێدا سيخۆڕێكى ئينگليزى بوو به‌ناوى (ريتشارد بيرتون) له‌ ساڵى 1883، گومانيش هه‌يه‌ له‌ لايه‌ن ئه‌و و كه‌سانى تريش پێش چاپكردنى ده‌ستكارى كرابێت. چيرۆكه‌كانى ألف ليلة وليلة له‌ ڕاستيدا ديمه‌نيكى شێوێندراو له‌ كۆمه‌ڵگاى ئيسلامى ده‌گوێزنه‌وه‌و ئافره‌ت تێيدا وه‌كو ئامرازێكى سێكسى به‌ كاردێت و كۆمه‌ڵگا له‌و كتێبه‌دا هيچ ره‌نگدانه‌وه‌يه‌كى ئيسلامى له‌سه‌ر نييه‌، سه‌ربارى ئه‌وه‌ش ده‌ستى تێكدانى ناحه‌زانى ئيسلامى پێگه‌يشتووه‌، بۆ ئه‌وه‌ى وێنه‌يه‌كى زۆر ناشيرين له‌ كۆمه‌ڵگاى ئيسلامى نيشان بدات، ته‌نانه‌ت "غالان" كه‌ ڕۆژهه‌ڵاتناسێكى فه‌ره‌نسيه‌ و ئه‌و كتێبه‌ى وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانى فه‌ره‌نسى ده‌ڵێت: هه‌وڵم داوه‌ كه‌ بيگونجێنم له‌ گه‌ڵ زه‌وق و ئاره‌زووى خه‌ڵكى ڕۆژئاوادا و هاوكات هه‌وڵيشم داوه‌ وێنه‌يه‌كى ئاژه‌ڵ ئاسا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتييه‌كان نيشان بده‌م. له‌ ڕاستيدا كتێبى ألف ليلة و ليلة هه‌وڵێكى ئاشكرايه‌ بۆ ناشرينكردنى وێنه‌ى موسوڵمانان و كۆمه‌ڵگاكه‌يان له‌ ديدى گه‌له‌كانى تره‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش هه‌ندێك له‌ كه‌سايه‌تى و سيمبوله‌كانى مێژووى ئيسلامى هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ ئه‌وه‌ى بيكاته‌ ئامانج ، بۆ نموونه‌ كه‌سێكى وه‌كو هارون الرشيد كه‌ ساڵێك حه‌جى ده‌كرد و ساڵێك غه‌زاى ده‌كرد وه‌كو كه‌سێكى ئاره‌زوو په‌رست و سه‌رخۆش و گه‌نده‌ڵ وێناى ده‌كات. بۆيه‌ كاتێك له‌ شێخ فوزان الفوزان ده‌رباره‌ى ئه‌م كتێبه‌ پرسيار كرا، وتى:(كتاب ألف ليلة وليلة كتاب ساقط لا يعتمد عليه ولا ينبغي للمسلم أن يضيع وقته في مطالعته‏).‏ واته‌: كتێبى ألف ليلة وليلة كتێبێكى بێ بايه‌خه‌ و جێگاى پشت پێ به‌ستن نييه‌و باشتره‌ موسوڵمان كاتى خۆى به‌ خويندنه‌وه‌ى كتێبى وا به‌ زايه‌ نه‌دات. هه‌روه‌ها پرسيار له‌ ابن جبرين كرا ده‌رباره‌ى ئه‌و كتێبه‌ ئه‌ويش له‌ وه‌ڵامدا وتى: (فأما هذا الكتاب فإنه أكاذيب مختلقة لا حقيقة لها وإنما لفقه شخص لا أمانه له وأراد بذلك شغل الأمة عن واجباتها وإضاعة الأوقات في قراءة أو سماع تلك الخرافات فلا يغتر به والله الموفق)اهـ واته‌: ئه‌و كتێبه‌ بريتيه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ درۆيه‌ك كه‌سێكى ناپاك هه‌ڵيبه‌ستووه‌ به‌مه‌به‌ستى سه‌رقاڵكردنى موسوڵمانان له‌وه‌ى به‌ ئه‌ركه‌كانى خۆيان هه‌ڵسن و له‌برى ئه‌وه‌ گوێبيستى ئه‌فسانه‌و قسه‌ى بێ بنه‌ما بن..بۆيه‌ با كه‌س پێى هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێت. كتێبى ألف ليلة وليلة چاپێ زۆرى هه‌يه‌ له‌ كتێبخانه‌كاندا، وه‌كو چاپى دار الكتب المصرية، مكتبة مدبولي،دار الخيال،دار الفكر المعاصر، دار المعرفة... بۆ ئاماده‌ كردنى ئه‌م بابه‌ته‌ سوودم له‌ چه‌ندين سه‌رچاوه‌ بينيوه‌ ، له‌وانه‌: الشبهات والأخطاء الشائعة/أنور الجندي.سايتى ويكبيديا.سايتى الألوكة.