العربیة
/القواعد المثلی بە پرسیارو وەڵام/
#القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 8 )
: 365
2021-10-18
#القواعد_المثلى_بە_پرسیار_و_وەڵام: ( 8 ) پرسیارەكان دەربارەی بنچینەی یەكەمی سیفاتەكان پاش ئەوەی لە حەوت بەشی ڕابردوودا، بە وەرگرتن لە كتێبی ( القواعد المثلی) ، بە شێوەی پرسیارو وەڵام حەوت بنچینەی ناوەكانی الله تعالی مان خستەڕوو ، لە شێوەی پرسیارو وەڵامدا سەبارەت بە سیفەتەكانی الله تعالی ش، بەهەمان شێوە حەوت بنچینەی تر دەخەینە ڕوو . پرسیاری 1/ سەبارەت بە سیفاتەكانی الله عزوجل ، یەكەمین بنەما چییە كە پێویستە بیزانین؟ وەڵام/ سیفاتەكانی الله تعالی هەموی سیفاتی تەواو و بێ عیب و خەوشن و لە هیچ ڕوویەكەوە ئەو سیفاتانە هیچ نوقسانی و ناتەواوییەكیان تێدا نییە. وەكو سیفەتی: ( الحیاە، العلم، القدرة، السمع ، البصر، الرحمة، العزة ، الحكمة، العلو، العظمة) و سیفەتەكانی تریش. پرسیار 2/ بەڵگە چییە لەسەر ئەوەی الله تعالی بە تەواوترین سیفەت ستایش و وەسف كراوە؟ وەڵام/ بەڵگە ئایەتی قورئانی پیرۆزە كە الله تعالی فەرمویەتی: ﴿لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ مَثَلُ السَّوْءِ ۖ وَلِلَّهِ الْمَثَلُ الْأَعْلَىٰ ۚ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ﴾ النحل: 60. (المثل الأعلی) واتە: سیفەت و ستایشی بەرزە. پرسیار 3/ لە ڕووی عەقڵییەوە بەڵگە چییە لەسەر ئەوەی ئەو سیفەتانە سیفەتی بەرزو بێ عەیب و بێ خەوشن؟ وەڵام/ لە ڕووی عەقڵییەوە دەكرێت دوو وەڵام بدرێتەوە: 1- هەمو بوونەوەرێك لە ڕاستیدا پێویستە هەندێ سیفەتی هەبێت كە پێوە بناسرێتەوە، ئیتر ئەو سیفەتانە سیفەتی تەواویی و بێ عەیبی بن، یان سیفەتی ناتەواویی بن، بێگومان الله تعالی پاراوە لەوەی سیفەتی عەیبدار و ناتەواویی هەبێت، بۆیە ئەوەی شایان و شاییستەی الله یە كە خاوەن سیفەتی تەواو وبەرز بێت. 2- لە ڕێگەی هەست و بینینەوە دەركەوتوە، كە بەندەو درووستكراوەكان سیفەتی بێ عەیبیییان تێدایە، سەرچاوەی ئەو سیفەتانەش الله یە، بۆیە بەخشەری ئەو سیفەتە تەواوانە لە پێشترە كە خاوەنی سیفاتی بەرز و بێ عەیب بێت. تێبینی: - سەبارەت بە (المثل الأعلی) بە پێنج تەفسیرو بۆچوونی لەیەكتر نزیك تەفسیر کراوە: 1- واتای كلمة الإخلاص دەگەیەنێت: (لا إله إلا الله). 2- مەبەست لە تەوحید و بەتەنها الله پەرستنە. 3- مەبەست لەو نموونانەیە كە الله تعالی بۆ خۆی بەكاری هێناوە، وەكو: (اللَّهُ نُورُ السَّمَاوَاتِ وَالأرْضِ). 4- بەواتای پاراوتر و چاكتر و جوانتر دێت، كە ئەوەش ملكەچبوونە بۆی بە تەوحید و بە (لا إله إلا الله)، ئەمەش وتەی پێشەوا ( الطبري )یە. 5- بە واتای سیفەتی هەرە بەرز دێت، ئەمەش بۆچوونی پێشەوا ( ابن القیم) ە. - سەبارەت بەوەی كە بەندەو درووستكراوەكان هەندێ جار سیفەتی بێ عەیبی و تەواوییان هەیە، لەم بارەوە پێویستە ئەوە بزانرێت، وەكو دانەر خۆی لەشەرحەكەی لەسەر العقیدة الواسطیة وتوویەتی(1/98) (قیاس) كە لێردا مەبەست پێی بەراوركردنە، دەبێتە سێ بەشەوە: : یەكەم: قیاس الشمول: واتە بەراودكردنی گشتگیر، بۆ نموونە، كە باسی سیفەتی (الحیاة) دەكرێت، ژیانی الله بە ژیانی بەندەكانی بەراورد ناكرێت، چونكە وەكو ناو ئەو ناوە دەیانگرێتەوە، بەڵام ژیانی الله جیاوازە لە ژیانی درووستكراوەكانی. دووەم: قیاس التمثیل، واتە: بەراوردكردنی لێچواندن. ئەم جۆرەش بەهەمان شێوەی جۆری یەكەم مەبەست لێی ئەوە نییە كە هەرچی بۆ داهێنەر جێگیر كرا، هەمان ئەو سیفەتانە وەكو ئەو بۆ بەندەكانیشی جیگیر بكرێت. سێیەم: قیاس الأولویە، واتە: بەراوردكردنی لە پێشتر بوون: واتە هەموو سیفەتێك لە سیفەتە تەواو بێ عەیبەكانی الله تعالی وەكو (السمع والبصر والعلم و القدرة ..) لە بەندەكانیشیدا هەیە، بەڵام ئەو سیفەتانە بە بەرزتر و بە كامڵتر و تەواوتر لە الله تعالی دا بوونی هەیە، زانایان فەرموویانە ئەم جۆرە لەبەراورد كردن بۆ الله تعالی تعالی بەكارهاتووە لەبەر ئەوەی فەرمویەتی: (ولله المثل الاعلی).     [caption id="attachment_4542" align="alignnone" width="1536"] {"uid":"C8365C0B-CFD4-4EC6-B9C5-D2A6D035B442_1624261384126","source":"other","origin":"gallery","sources":["349691371079211","324215042623211"]}[/caption]