#مه‌رجه‌كانى_لا_إله_إلا_الله:4 ملكه‌چ بوون (الإنقياد) له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م زنجيره باسه‌دا ئه‌وه‌مان خسته‌ڕوو كه (لا إله إلا الله) وشه‌يه‌ك نييه بوترێت و هه‌موو مافه‌كانى به ته‌نها ئه‌و وتنه به ده‌ست بهێنرێت، به‌ڵكو كۆمه‌ڵه مه‌رجێكى هه‌يه پێويسته موسوڵمان له خۆي‌دا جێبه‌جێى بكات بۆ ئه‌وه‌ى شايهتمانهكهى ڕاست و درووست و وه‌رگيراو بيت، دواى ئه‌وه‌ى باسى مه‌رجه‌كانى (العلم و اليقين و القبول) مان كرد، ئه‌مڕۆ باسى مه‌رجى چواره‌م ده‌كه‌ين كه بريتييه له ملكه‌چ بوون (الانقياد). خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى: ( ومن يُسلم وجهه لله وهو محسن فقد استمسك بالعروة الوثقى ) واته: ده‌ستى به (لا إله إلا الله) گرتووه.( وإلى الله عاقبة الأُمور ) واتاى (ومن يُسلم وجهه لله) واته: بۆ په‌روه‌ردگارى ملكه‌چى نيشابدات. (وهو محسن) واته: (موحد) و يه‌كخوا په‌رست بێت، جا هه‌ركێ ملكه‌چى فه‌رمانه‌كانى په‌روه‌ردگارى نه‌بێت و (محسن) نه‌بێت، ئه‌وه ده‌ستى به (العروة الوثقى) نه‌گرتووه كه بريتى يه له (لا إله الا الله). له فه‌رمووده‌يه‌كى صحيح يشدا هاتووه، كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى: " لا يُؤمن أحدكم حتى يكون هواه تبعاً لما جِئت به" واته: ئيمانى كه‌سێك له ئێوه ته‌واو نابێت تاكو حه‌زو ئاره‌زووه‌كانى هاوته‌ريب و جۆر نه‌بێت له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى من پێى ڕه‌وانه كراوم. ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌ڕى ملكه‌چى و گوێڕايهڵييه. پێويسته ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ڵێت (لا إله إلا الله) به‌ته‌واوى ملكه‌چى شه‌رعى خوا بێت، نه‌ك ته‌نها به زمان و قسه‌ى بێ به‌رجه‌سته كردن، هه‌ر كهسێكيش يه‌ك فه‌رمانى خواى گه‌وره ڕه‌ت بكاته‌وه‌و پێى ڕ‌ازى نه‌بيت و به زمانى حاڵ بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه به گونجاوى نه‌زانێت، يان خۆى له‌وه به گه‌وره‌و زلتر بزانێت حوكمى خواى گه‌وره جێبه‌جي بكات و حوكمه‌كه ره‌ت بكاته‌وه ، ئه‌وه مافى (لا إله الا الله) ى نه‌داوه و مهرجێكيى له‌و مه‌رجانه شكاندووه..وه‌كو خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى: {وَأَنِيبُوا إِلَى رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا لَهُ } [الزمر:54] ، {وَمَنْ أَحْسَنُ دِينًا مِمَّنْ أَسْلَمَ وَجْهَهُ لِلَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ} [النساء:125] إحسان برها الدين 2017-5-2 سلێمانى