العربیة
/فه‌رمووده‌ لاواز و بێ بنه‌ماكان/
ئەم فەرموودە لە رووی سەنەد و واتاوە تەواو نییە!:3
: 348
2021-10-25

#فه‌رمووده‌_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:3 ئەم فەرموودە لە رووی سەنەد و واتاوە تەواو نییە! فەرموودەی (شهر رمضان معلق بين السماء والأرض ولا يرفع إلى الله إلا بزكاة الفطر) واتە: ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بە هەڵواستراوی لە نێوان ئاسمان و زەویدا دەمێنیتەوە تاكو ڕۆژووان سەرفترەكەی دەرنەكات..فەرموودەیەكی لاوازە، سەنەدی زەعیفە و ناوەڕۆكیشی مونكەرە و ڕاست نییە وەكو زانایان فەرموویانە! چونكە ڕۆژوو عیبادەتێكی سەربەخۆیە و پەیوەندی بە زەكاتی سەرفیترەوە نییە كە ئەویش عیبادەتێكی تری سەربەخۆیە، وەرگیرانی هیچیان لەسەر ئەوی تریان ڕانەوەستاوە. لە ڕووی سەنەدەوە فەرموودەكە زەعیفە تەنانەت لای ئەوانەش كە بە متساهل ناسراون لە حوكمدان بەسەر فەرموودەدا، كەسێك لەسەنەدەكەیدا هەیە بەناوی (محمد بن عبيد البصري) نەناسراوو مەجهولە، ابن الجوزي لە "الواهيات" هێناوێتی و توویەتی ئەم فەرموودە صحیح نییە، هەروەها السیوطي و المناوي بە هەمان شیوە بە زەعیف وەسفیان كردووە. لە هاوچەرخەكانیشدا شێخی ئەلبانی لە (سلسلة الأحاديث الضعيفة) (43) دا باسی كردووە و وتوویەتی نەسەنەدی و نەواتاكەی ڕاست نییە. بۆیە كەس لە دوای پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم ناتوانێت بڵێت فڵانە كەس عیبادەتی وەردەگیردرێت یان وەرناگیردرێت . بەڵام ئەوەی كە سەحیحە و دەربارەی زەكاتی سەرفیترە هاتووە ئەم فەرموودەیە: ( فَرَضَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ زَكَاةَ الْفِطْرِ طُهْرَةً لِلصَّائِمِ مِنْ اللَّغْوِ وَالرَّفَثِ وَطُعْمَةً لِلْمَسَاكِينِ) واتە: پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم زەكاتی سەرفیترەی پێویست كرد بۆ ئەوەی ڕۆژووانی پێ پاك ببێتەوە لە قسەی بەتاڵ و كەموكورتی. وەرگرتنی فەرموودەی لاواز بۆ هیچ شتێك باش نییە و كیشەی گەورەش بۆ موسوڵمان درووست دەكات. إحسان برهان الدین 22 شوّال 1441 14 حزیران 2020