ژماره‌یه‌ك له خوێنه‌رانی به‌ڕێز پرسیاری هۆكاری ته‌كفیر كردنی حه‌ججاج یان لێكردووم له لایه‌ن هه‌ندێك له زانایانی تابیعی، منیش به‌م شیوه وه‌ڵامیان ئه‌ده‌مه‌وه: ناكۆكییه‌كی به ناوبانگ له نێوان سه‌له‌فدا بووه ده‌رباره‌ی (الحجاج بن یوسف الثقفي)؛ ژماره‌یه‌كی كه‌م له زانیان ئه‌ویان ته‌كفیر كردووه، وه‌كو: (سعيد بن جبير والنخعي ومجاهد وعاصم بن أبي النجود والشعبي)، به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری زانایانیش له‌سه‌ر ته‌كفیر كردنی نین وته‌نها ئه‌ویان به ستهمكارو خراپه‌كار زانیوه، ، سه‌باره‌ت به به‌ڵگه‌كانی ئه‌و زانایانه بۆ ده‌ركردنی حجاج له ئیسلام، یه‌كێك له توێژه‌ران به‌وه گه‌یشتووه كه پێنج هۆكار بوونه‌ته پالنه‌ری ئه‌و زایانانه بۆ ته‌كفیر كردنی حه‌ججاج، ئه‌و هۆكارانه‌ش له بنه‌ماكانی ئاییندا پێی ده‌وترێت: (مناط التكفیر) به‌م شێوه‌ی خواره‌وه: 1- وتوویانه سووكایه‌تی به پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كردووه، به‌وه‌ی كه فه‌رمانه‌كانی (عبدالملك بن مروان) ی پێش فه‌رمووده‌و فه‌رمانه‌كانی ئه‌و خستووه، به‌ڵام ئه‌م تۆمه‌ته ئه‌سته‌مه پشت ڕاست بكریته‌وه! 2- به پێی ئه‌م وته‌یه‌ی حه‌ججاج خۆی: (اسمعوا وأطيعوا ليس فيها مثنوية لأمير المؤمنين عبد الملك) له لایه‌ن هه‌ندێك له زانایانه‌وه ته‌كفیر كراوه ، چونكه گوێڕایه‌ڵی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌نی ئومه‌ییه‌ی به واجبێكی شه‌رعی زانیوه، خوێنی هه‌ركه‌سێكیش كه گوێڕایه‌ڵیانی نه‌كردووه به حه‌ڵاڵی زانیوه. 3- هه‌روه‌ها ده‌ڵێن خوێنی خه‌ڵكی به خۆڕایی و به‌بێ هۆكار به حه‌ڵاڵ زانیوه ، وه‌كو خۆی وتوویه‌تی: (لو أمرت الناس أن يخرجوا من باب من المسجد فخرجوا من باب آخر لحلّت لي دماؤهم وأموالهم).واته ئه‌گه‌ر فه‌رمان به‌و خه‌ڵكه بكه‌م له ده‌رگایه‌كی مزگه‌وته‌وه بچنه ده‌ر و ئه‌وانن له ده‌رگایه‌كی تره‌وه بچنه ده‌ره‌وه خوێنی ئه‌وانم له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رپێچییه بۆ حه‌ڵاڵ ئه‌بێت. 4- فه‌رمانی خوای له قورئاندا ڕه‌تكردووه‌ته‌وه ، وه‌كو: ﴿ولا تزر وازرة وزر أخرى﴾ كاتێك وتوویه‌تی: (لو أخذت ربيعة بمضر لكان ذلك لي من الله حلالا).واته: ئه‌گه‌ر هۆزی ڕه‌بیعه به تاوانی هۆزی موزهر سزا بده‌م ئه‌وه به كارێكی ڕه‌واو درووست ئه‌زانم. 5- قیرائه‌تی (ابن مسعود) ی له قورئاندا ڕه‌تكردووه‌ته‌وه و نكۆڵی لێ كردووه، وه‌كو ده‌گێڕنه‌وه وتوویه‌تی: (ويا عذيري من عبد هذيل يزعم أن قراءته من عند الله والله ما هي إلا رجز من رجز الأعراب ما أنزل الله عز وجل على نبيّه صلى الله عليه وسلم)( والله لو أدركت عبد هذيل لضربت عنقه).واته: ئه‌گه‌ر فریای ئیبنومه‌سعود بكه‌وتمایه له گه‌رده‌نیم ده‌دا. دیاره زۆرینه‌ی زانایان كه ئه‌ویان به كافر نه‌زانیوه ئه‌م به‌ڵگانه‌یان به‌لاوه جێگیر نه‌بووه ، یان ته‌ئویلیان كردووه، بۆیه زانایان چی له كۆن و چی له سه‌رده‌می ئێستادا ئه‌ویان ته‌كفیر نه‌كردووه‌و به موسوڵمانێكی (ظالم و فاجر) یان زانیوه..والله أعلم. إحسان برهان ا‌لدین 2017-11-19