العربیة
/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٤٧- المنار المنيف في الصحيح والضعيف
: 433
2018-04-11
ئه‌م كتێبه‌ له‌ دانانى (أبو عبد الله محمد بن أبي بكر) ناسراو به‌ (ابن قيم الجوزية)ه‌، كه‌ له‌ ساڵى (751 هـ) وه‌فاتى كردووه‌، له‌ ڕاستيدا ئه‌م كتێبه‌ى ابن القيم كورتكراوه‌ى كتێبى (الموضوعات) ى (ابن الجوزي) ه‌، له‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك بنه‌ماو پێوه‌ر بۆ ناسينى فه‌رمووده‌ى هه‌ڵبه‌ستراو(موضوع) كه‌ شێخ بۆى زياد كردووه‌. ئه‌م كتێبه‌ سه‌ره‌ڕاى بچووكى قه‌باره‌كه‌ى ، به‌ يه‌كێك له‌ باشترين كتێبه‌كانى ناسينى فه‌رمووده‌ى موضوع داده‌نرێت، كتێبه‌كه‌ له‌ په‌نجا به‌ش پێكهاتووه‌، يه‌كه‌مين به‌شى به‌ چوار پرسيار ده‌ست پێ ده‌كات كه‌ ئاڕاسته‌ى خودى (ابن القيم) كراوه‌و له‌ سێ به‌شى دواى ئه‌وه‌ وه‌ڵاميان ده‌داته‌وه‌، له‌ به‌شى دواى ئه‌وه‌ باسى پرسيارێك ده‌كات كه‌ ئاڕاسته‌ى كراوه‌ كه‌ چۆن بتوانرێت فه‌رمووده‌ى هه‌ڵبه‌ستراو بناسرێت بي ئه‌وه‌ى ته‌ماشاى سه‌نه‌ده‌كه‌ى بكرێت، ئينجا له‌به‌شى شه‌شه‌م له‌گه‌ڵ نموونه‌ وه‌ڵامى تێروته‌سه‌لى ئه‌و پرسياره‌ ده‌داته‌وه‌و پێوه‌ره‌كان ده‌خاته‌ ڕوو. به‌ شێوه‌يه‌كى گشتى ئه‌م كتێبه‌ هه‌وڵێكه‌ بۆ دانانى هه‌ندێ پێوه‌رى زانستى بۆ ناسينى فه‌رمووده‌ى (موضوع) وخزمه‌تێكه‌ بۆ كه‌سه‌ سه‌ره‌تاييه‌كان به‌ شيوه‌يه‌كى تايبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌وجۆره‌ فه‌رمووده‌ بێ بنه‌مايانه‌ بناسنه‌وه‌. ئه‌م كتێبه‌ چاپه‌كانى به‌م شێوه‌يه‌: - چاپێكى هه‌يه‌ به‌ ناوى "المنار" تحقيق الشيخ محمد حامد الفقي, چاپخانه‌ى (السنة المحمّديّة). - چاپێكى ترى هه‌يه‌ به‌ ناوى "نقد المنقول, أو المنار في الصحيح والضّعيف". له‌ چاپخانه‌ى (مكتبة الشامي) له‌ ساڵى 1383ك چاپكراوه‌. - چاپێكى ترى هه‌يه‌ به‌ ناوى "المنار المنيف في الصحيح والضّعيف" تحقيق: محمد مهدي استانبولي. - هه‌روه‌ها چاپێكى ترى هه‌يه‌ به‌ ته‌حقيقى: عبد الفتاح أبو غدَّة، چ2 1403 هـ بڵاوكراوه‌كانى (ر مكتب المطبوعات الإسلاميَّة) له‌ حلب. - له‌ (دار العاصمة) ش چاپێك كراوه‌ به‌ ته‌حقيقى (المعلِّمي) و ئاماده‌كردنى: منصور السماري. - دوا چاپيشى به‌ ته‌حقيقى( يحيى الثّمالي) و سه‌رپه‌رشتى ( بكر أبو زيد) به‌ ڕه‌حمه‌ت بيت, له‌ لايه‌ن (دار عالم الفوائد)له‌ ساڵى 1428ك ئه‌نجام دراوه‌.   شايانى باسه‌، چه‌ند كتێبێكى ترى گرنگ له‌ هه‌مان ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌يه‌ ئه‌مه‌ ناونيشانه‌كانيانه‌: 1- تذكرة الموضوعات :الحافظ محمد بن طاهر المقدسي له‌ ساڵى (507 ك) وه‌فاتى كردووه‌. 2- كتاب الأباطيل " الموضوعات من الأحاديث المرفوعات " : أبو عبد الله الحسين بن إبراهيم الجوزقاني (543 ك) 3- الموضوعات : أبو الفرج عبد الرحمن بن الجوزي (597 كـ) 4- المغُنْيِ عن الحفظ والكتاب ، بقولهم : لم يَصحَّ شيء في هذا الباب : الحافظ ضياء الدين أبو حفص عمر بن بدر الموصلي ة (622 كـ) 5- اللآلئ المصنوعة في الأحاديث الموضوعة : الحافظ السيوطي (911 هـ) 6- تنزيه الشريعة المرفوعة عن الأخبار الشنيعة الموضوعة : الحافظ أبو الحسن على بن محمد بن عراق الكناني ، ة (963 كـ) 7- المصنوع في معرفة الحديث الموضوع : المحدث الفقيه على القاري الهروي المكي ، (1014 كـ)، 8- الفوائد المجموعة في الأحاديث الموضوعة :الإمام الشوكاني أبو عبد الله محمد بن علي الشوكاني اليماني، ك (1255 ك) ،