/زاراوەکانی عەقیدە/

ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:4 ده‌هری مه‌عنای چییه؟
: 932
2018-04-09
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:4
ده‌هری مه‌عنای چییه؟
ده‌هرییه‌كان تاقمێكی بێ باوه‌ڕن نكۆڵی له زیندوو بوونه‌وه‌و ڕۆژی دوایی و لێپرسینه‌وه‌و به‌هه‌شت و دۆزه‌ح ئه‌كه‌ن، بیرۆكه‌یان نزیكه له بیرۆكه‌ی ماركسی و مولحیده‌كانه‌وه، ده‌ڵێن كۆتایی هه‌موو مرۆڤێك مردنێتی و دوای ئه‌وه هیچی تر نییه! ئه‌م بیرۆكه له ناو بتپه‌رسته‌كانی عه‌ربیشدا له پێش ئیسلام بوونی هه‌بووه، وه‌كو خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ( وَقَالُوا مَا هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا الدُّنْيَا نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا يُهْلِكُنَا إِلَّا الدَّهْرُ ) (ابن كثیر) یش له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته فه‌رموویه‌تی: (يخبر تعالى عن دهرية الكفار ومن وافقهم من مشركي العرب في إنكار المعاد) واته: خوای گه‌وره له‌م ئایه‌ته‌دا باسی ده‌هرییه بێ باوه‌ره‌كان و ئه‌وانه‌ی هاوڕایان بوون له بتپه‌رسته‌كانی عه‌ره‌بمان بۆ ئه‌كات كه نكۆڵییان له زیندوو بوونه‌وه‌ی دوای مردن كردووه.
فه‌یله‌سوفه ده‌هرییه‌كان كه باوه‌ڕیان به بوونی په‌روه‌ردگارێك نییه، ئه‌ڵێن سی و شه‌ش هه‌زار ساڵ جارێك هه‌موو شتێك وه‌كو خۆی لێ دیته‌وه و ئه‌وه‌ی ئێمه له ناو ئه‌بات ته‌نها ڕۆژگار و زه‌مانه‌یه، (وَمَا يُهْلِكُنَا إِلَّا الدَّهْرُ)..خوای گه‌وره‌ش به‌م شێوه وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ی داوه‌ته‌وه: (وَمَا لَهُمْ بِذَلِكَ مِنْ عِلْمٍ إِنْ هُمْ إِلَّا يَظُنُّونَ) [الجاثـية:24] واته: ئه‌وان ئه‌و قسه‌یان له زانسته‌وه ناكه‌ن، به‌ڵكو ته‌نها گومانێكی بێ به‌ڵگه‌یه ده‌یبه‌ن.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-1-21

2022-06-27

2018-04-08

2021-10-18

2021-10-18

2020-03-18

2024-12-25

2025-01-13

2018-06-25