العربیة
/حوکمی یارییەکان لە شەرعدا/
حوكمى يارييه‌كان له‌ شه‌رعدا:1- يارى تاوڵه‌ (النرد)
: 688
2018-04-12
#حوكمى_يارييه‌كان_له‌_شه‌رعدا:1 يارى تاوڵه‌ (النرد): يارى (نرد) يان (نردشير) كه‌ لاى خۆمان تاوڵه‌ى پێ ده‌وترێت، يارييه‌كى كۆن و به‌ ناوبانگه‌، يه‌كه‌م كه‌س دايهێناوه‌ يان يارى پێكردووه‌ يه‌كيك بووه‌ له‌ پاشاكانى فارسه‌كان به‌ ناوى (أرد شير بن بابك) ئه‌م يارييه‌ بريتييه‌ له‌ سه‌ندوقێك و هه‌ندێ پارچه‌ى خڕى بچوك و دوو زار كه‌ فڕه‌ده‌درێت و به‌ پێى جوڵه‌ى زاره‌كان ئه‌و پارچه‌ بچووكانه‌ جوڵه‌يان پێ ده‌كرێت. ئه‌م ياريه‌ به‌ هۆى هه‌ندێك به‌ڵگه‌ى گشتى و تايبه‌ت له‌ لايان زانايانه‌وه‌ به‌ حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراو دانراوه‌، به‌ڵگه‌ى گشتى وه‌كو ئايه‌تى:﴿إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَن يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاء فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَن ذِكْرِ اللّهِ وَعَنِ الصَّلاَةِ فَهَلْ أَنتُم مُّنتَهُون * إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلاةِ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ﴾ [المائدة: 91،90].به‌ڵگه‌ى تايبه‌تيش وه‌كو فه‌رمووده‌ى: «من لعب بالنردشير فكأنما غمس يده في لحم خنزير ودمه» مسلم،باب تحريم النرد شير 4/ 1770، ژماره‌ 2260.واته‌: هه‌ركێ به‌ تاوڵه‌ يارى بكات وه‌كو ئه‌وه‌ وايه‌ ده‌ستى به‌ گۆشت وخوينى به‌رازێكدا كردبێت. له‌م فه‌رموده‌ و هه‌ندێ ده‌قى تريشه‌وه‌ زانايان به‌ڵگه‌ى حه‌رامێتى تاوڵه‌يان هه‌ڵێنجاوه‌ وئه‌مه‌ش ڕاوبۆچوونى هه‌ندێك له‌و زانايانه‌يه‌ له‌سه‌ر فه‌رمووده‌كه‌: - (أبي بريدة ) له‌ باوكى گێڕاوێتيه‌وه‌ كه‌ وتوويه‌تى:( صبغ يده في لحم الخنزير ودمه في حال أكله منهما وهو تشبيه لتحريمه بتحريم أكلهما) واته‌ ته‌شبيهى فه‌رمووده‌كه‌ بۆ يارى‌ كردن به‌ تاوڵه‌ به‌وه‌ى ده‌ستى كردووه‌ به‌ خوين و گۆشتى به‌رازدا واته‌ له‌ كاتى خواردنيدا و مه‌به‌ستى پێى حه‌رام بوونى ئه‌و يارييه‌يه‌. - (ابن القيم) فه‌رموويه‌تى: (أما اللعب بالنرد فهو من الكبائر لتشبيه لاعبه بمن صبغ يده في لحم الخنزير ودمه، ولاسيما إذا أكل به فحين إذ يتم التشبيه به، فان اللعب بمنزلة غمس اليد وأكل المال بمنزلة أكل لحم الخنزير) واته‌ به‌ پيى ئه‌و فه‌رمووده‌يه‌ يارى كردن به‌ تاوڵه‌ تاوانێكى گه‌وره‌يه‌ ، كه‌بيره‌يه‌. - (الشوكاني) فه‌رموويه‌تى: (فيه إشارة للتحريم لأن التلوث بالنجاسة من المحرمات) واته‌: فه‌رمووده‌كه‌ ئاماژه‌يه‌ بۆ حه‌رام بوونى يارييه‌كه‌ چونكه‌ پيس بوونى ده‌ست به‌ خوێنى به‌رازىله‌ نه‌جاساته‌و شتێكى پيسه‌ و حه‌رامه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌م يارييه‌ له‌سه‌ر پاره‌ يان هه‌ر به‌رانبه‌رێكى تر بكرێت به‌ كۆى ده‌نگى زانايان قه‌ده‌غه‌ كراوه‌و جومهورى زانايان به‌ حه‌راميان داناوه‌ چونكه‌ قوماره‌ له‌و حاڵه‌ته‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر پاره‌ نه‌بێت و نه‌بێته‌ هۆكار بۆ درووست بوونى حه‌رامى تر وه‌كو سه‌رقاڵكردنى ئه‌و كه‌سه‌ ودواخستنى نوێژه‌كانى و ئه‌نجامدانى قسه‌ى به‌تاڵ و شتى له‌و شێوه‌، هه‌ندێكى كه‌م له‌ زانايان ئه‌و يارييه‌يان به‌ (مكروه) زانيوه‌، به‌ڵام زۆربه‌ى زانايان له‌ كۆن و نوێدا له‌سه‌ر حه‌رامبوونى ئه‌ويارييه‌ن با له‌سه‌ر هيچيش نه‌بێت، به‌ بۆنه‌ى ئه‌وزارانه‌ى كه‌ فڕه‌ده‌درێن كه‌ هه‌مان بيروكه‌ى قوماره‌: - پێشه‌وا النووي فه‌رموويه‌تى: (وبغير القمار الجمهور على تحريم اللعب بالنرد) واته‌: با وه‌كو قومار له‌سه‌ر پاره‌ش نه‌بێت جومهورى زانايان هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ن كه‌ حه‌ڕامه‌.شرح صحيح مسلم للإمام النووي 15/ 15. - (ابن عبد البر) فه‌رموويه‌تى: (لـم يختلف العلـماء أن القمار من الـميسر الـمـحرم وأكثرهم علـى كراهة اللعب بالنرد علـى كل حال، قمارًا أو غير قمار، للـخبر الوارد فـيها) ئه‌ميش به‌ هه‌مان شێوه‌ فه‌رموويه‌تى قومارى تێدا بێت و نه‌بێت زانايان هه‌ر به‌ حه‌راميان زانيوه‌. التمهيد 24/ 440. - (ابن قدامة) فه‌رموويه‌تى : (بأن المحرم فاللعب بالنرد) واته‌: يارى كردنى تاوڵه‌ حه‌رامه‌.المغني لابن قدامة 10/ 171. پێشه‌وا الآجري فه‌رموويه‌تى:(واللاعبُ بهذه النرد من غيرِ قمارٍ عاصٍ للهِ عز وجل يجبُ عليه أن يتوبَ إلى الله عز وجل من لهوه بها، فإن لعب بها وقامر فهو أعظمُ لأنه أكل الميسر وهو القمارُ، وقد نهى اللهُ عز وجل عن الميسرِ، واللعبُ بالنردِ فهو من الميسر لا يختلفُ العلماءُ فيه) واته‌: يارى كردن به‌ تاوڵه‌ بێ ئه‌وه‌ى قومارى تێدا بێت و له‌سه‌ هيچ بێت هه‌ر حه‌رامه‌و مه‌عسيه‌تى خواى گه‌وره‌ى تێدايه‌. بڕوانه‌:(تحريم النردِ والشطرنج والملاهي ل53). ( أبو إسحاق الشيرازي) فه‌رموويه‌تى: (ويحرمُ اللعبُ بالنردِ، وتُردُ به الشهادةُ) واته‌: تاوڵه‌ حه‌رامه‌و هه‌ركێ بيكات شايه‌تى وه‌رناگيرێت. بڕوانه‌( المهذب 2/ 326). له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م كۆده‌نگييه‌ى زاناياندا له‌سه‌ر حه‌رامى تاوڵه‌ چى له‌سه‌ر پاره‌ بێت واته‌ قومار بێت يان له‌سه‌ر پاره‌ نه‌بێت وهيچ قومارێكى تێدا نه‌بيت، بۆچوونێكى تر هه‌يه‌ كه‌ بۆچونێكى لاوازه‌ له‌ نێو زاناياندا- وه‌كو ئاماژه‌مان پێكرد - كه‌ تاوڵه‌ ئه‌گه‌ر قومارى تێدا نه‌بێت و ئه‌و كه‌سه‌ له‌ نوێژو خوا په‌رستن سه‌رقاڵ نه‌كات و نه‌بێته‌ مايه‌ى زيزبوون و هه‌ندێ مه‌رجى تر فه‌رموويانه‌ حه‌رام نييه‌و مه‌كروهه وبه‌ شێوه‌يه‌كى گشتى پشتيان به‌وه‌ به‌ستووه‌ گوايه‌ هه‌ندێ له‌ تابعييه‌كان به‌ موباحيان زانيوه‌، به‌ڵام زانايان ئه‌وه‌يان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌و فه‌رموويانه‌ ڕاست نييه‌، خۆ ئه‌گه‌ر واش بوايه‌ له‌و حاڵه‌ته‌ ده‌مانوت ئه‌و تابيعييه‌ى واى وتووه‌ هه‌ڵه‌ى كردووه‌ و نه‌يپێكاوه‌، يان حه‌رامى ئه‌و يارييه‌ى پێ نه‌گه‌يشتووه‌، وه‌كو (ابن عبد البر) فه‌رموويه‌تى: (على من زعم أن بعض التابعين لعب بها أو قال بإباحتها بأن ذلك لو صح، فإنه مخالف للحق وما ثبت في السنة من النهي عنها،وأن الحجة بالأدلة القائمة). ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌يه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ نووسى چونكه‌ زۆر كه‌س ئالوده‌ى ئه‌و يارييه‌ بوونه‌ وله‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر پاره‌ نايكه‌ن و بۆ كات كوشتن و ڕابواردن ئه‌يكه‌ن هيچ كێشه‌يه‌كى شه‌رعى له‌مه‌سه‌له‌كه‌دا نابينن، له‌ ڕاستيشدا وه‌كو ده‌ركه‌وت ڕاى په‌سه‌ند ئه‌وه‌يه‌ كه‌ يارى تاوڵه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك حه‌رامه‌، واته‌ ئه‌گه‌ر قوماريشى تێدا نه‌بێت هه‌ر حه‌رامه‌. له‌ به‌شه‌كانى داهاتوودا باسى يارييه‌كانى تر ئه‌كه‌ين له‌ ڕوانگه‌ى شه‌رعه‌وه‌. بڕوانه‌: - حكم الشرع في لعبة النرد وشبيهاتها في العصر الحاضر، عبد الوهاب بن مهيوب مرشد الشرعبي. - ما حكم اللعب بالنرد ، والشطرنج ؟ - ملتقى أهل الحديث - حكم باللعب بانردشير: فتاوى اللجنة الدائمة و الاسلام سؤال وجواب لمحمد صالح المنجد. إحسان برهان الدين 2017-10-2 سلێمانى