له چ ته‌مه‌نێكه‌وه مناڵان ببرێنه مزگه‌وت وچه‌ند حوكم وتێبینییهكی تر له‌و باره‌وه؟
هه‌ڵه‌یه له مزگه‌وتدا له كاتی نوێژی جه‌ماعه‌تدا مناڵان بخرێنه سه‌فێكی سه‌ربه‌خۆ له دواوه، ئه‌و فه‌رمووده‌ش كه له‌و باره‌وه هاتووه: ( كان رسول الله صلی الله علیه و سلم یجعل الرجال قدام الغلمان والغلمان خلفهم والنساء خلف الغلمان) فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازه‌و شێخی ئه‌لبانی به هۆی هه‌بوونی كه‌سێك له سه‌نه‌ده‌كه‌یدا به ناوی (شهر بن حوشب) به ضعیف ی داناوه، هیچی تێدا نییه‌و ئاساییه مناڵان له‌گه‌ڵ پیاواندا له سهفهكاندا بوه‌ستن بۆ نوێژكردن، بگره له هه‌ندێك ڕووه‌وه باشتریشه له‌وه‌ی به‌ته‌نها خۆیان له سهفێكدا بووه‌ستن ، ئه‌و فه‌رمووده‌ش كه باسی نوێژكردنی ئه‌نه‌س رضي الله عنه ئه‌كات له گه‌ڵ ئه‌و مناڵه یه‌تیمه له پشت رسول الله صلى الله عليه وسلم: ( ..وقمت أنا واليتيم وراءه وقامت العجوز من ورائنا ، فصلى لنا ركعتين ثم انصرف) واته من و كوڕه یهتیمهكه له پشت پێغه‌مبه‌ره‌وه صلی الله علیه و سلم نوێژمان كرد و پیره‌ژنه‌كه‌ش له دوامانه‌وه وه‌ستا، به‌ڵگه‌یه‌كی تره له‌سه‌ر پشتگیری مه‌سه‌له‌كه.
هه‌ر له‌م باره‌شه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌گه‌ر مناڵ له سه‌فی یه‌كه‌م نوێژی كرد بخرێته سه‌فی دووه‌مه‌وه وه‌كو ده‌بینین زۆر جار ئیمامی مزگه‌وته‌كان یان هه‌ندێ له نوێژخوێنان ئه‌و مناڵانه له سه‌فی یه‌كه‌م ده‌رده‌كه‌ن و جاری وا هه‌یه به شێوازێكی ناخۆشیش لێیان توره ئه‌بن؟ له ڕاستیدا ئه‌وه كارێكی هه‌ڵه‌یه و به پێی ئه‌و فه‌رمووده‌ی سه‌ره‌وه‌و و فه‌توای زانایان ئاساییه مناڵ بۆ نموونه ته‌مه‌نی نۆ ساڵ و ده سال له‌سه‌فی یه‌كه‌م نوێژ بكه‌ن و ده‌ركردنیان - وه‌كو ابن عثیمین - ده‌ڵێت له‌وانه‌یه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ئه‌و مناڵه به جێبهێڵێت وباش نییه له‌سه‌فی یه‌كه‌م ده‌ربكرێن، مه‌گه‌ر زۆر مناڵ بن یان به ڕێكوپێكی له ناو سه‌فدا نه‌توانن بوه‌ستن.
به‌ڵكو مناڵ ئه‌گه‌ر له گه‌وره‌كان قورئانی زۆرتر له‌به‌ر بێت و جوان بیخوێنیته‌وه و ته‌مه‌نی له حه‌وت ساڵان كه‌متر نه‌بێت ئاساییه بكرێته پێش نوێژیش و گه‌وره‌كان له دوایه‌وه نوێژ بكه‌ن، وه‌كو له سه‌حیحی بوخاریدا هاتووه: (إذا حضرت الصلاة فليؤذن لكم أحدكم، وليؤمكم أكثركم قرآنًا، قال: فنظروا -نظر قومه- فلم يجدوا أحدًا أكثر مني قرآنًا، فقدموني وأنا ابن ست أو سبع سنين) واته عه‌مری كوری سه‌له‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌موویان قورئانی زۆرتر له‌به‌ر بووه كراوه‌ته ئیمام له نوێژدا له كاتێكدا ته‌مه‌نی شه‌ش حه‌وت ساڵێك بووه.
هه‌روه‌كو مه‌سه‌له‌یه‌كی په‌یوه‌ندیداریش به‌م باسه‌وه مناڵی كوڕ ئه‌گه‌ر هه‌ندێ قورئانی له‌به‌ر بێت و بزانێت به‌جوانی نوێژ بكات له‌ماڵه‌وه ئه‌توانیت پێشنوێژی بۆ دایك و خوشكه‌كانی بكات و به پێچه‌وانه‌وه دایكی یان خوشكی بۆیان نییه پێشنوێژی بۆ بكه‌ن هه‌رچه‌ند ئه‌و كوڕه مناڵه و با ئه‌وان قورئانیان زۆرتریش له‌به‌ر بێت و له‌شه‌رعدا شاره‌زاتر بن، چونكه ئافره‌ت ته‌نها ئه‌توانێت پێش نوێژی بۆ ئافره‌تان بكات و رسول الله صلى الله عليه وسلم فه‌رمانی به (أمَّ ورقة بنت عبد الله بن نوفل) كرد كه پیشنوێژی بۆ ئافره‌تانی ماڵی خۆیان بكات نه‌ك پیاوان وه‌كو له سونه‌نی أبو داود (الصلاة / إمامة النساء/500) هاتووه و ئه‌لبانی له صحيح سنن أبي داود 553 به صحیح ی زانیوه.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به وه‌ستانی ژنان به سه‌فێكی سه‌ربه‌خۆ له پشت پیاوانه‌وه ئه‌وه فه‌رمووده‌ی صحیج ی له‌سه‌ره و نابێت تێكه‌ڵی پیاوان ببن، به پێچه‌وانه‌ی وه‌ستانی مناڵان له سه‌فی سه‌ربه‌خۆدا كه به‌ڵگه‌یه‌كی وای له‌سه‌ر نییه پشتی پێ ببه‌سترێت وه‌كو فه‌رمووده‌ناسی ئه‌لبانی ئه‌ڵێت.
سوود: شێخ ابن باز ده‌فه‌رموێت: كارێكی باشه مناڵان له حه‌وت ساڵان به‌ره‌و سه‌ره‌وه ببرێنه مزگه‌وت بۆ فێربوون و ڕاهێنانیان له‌گه‌ڵ نوێژی جه‌ماعه‌ت، به‌ڵام ته‌مه‌نیان له حه‌وت ساڵان مناڵتر بێت نه‌برێن باشتره چونكه به‌هۆی یاری كردن و ده‌نگ به‌رز كردنه‌وه‌یان كه‌شی مزگه‌وت و نوێژخوێنان تیكدهدهن.
هه‌روه‌ها شیاوی باسكردنه لێره‌دا كه فه‌رمووده‌ی (جنبوا المساجد صبيانكم) واته: مناڵهنهكانتان به دوور بگرن له مزگه‌وته‌كان، فه‌رمووده‌یه‌كی صحیح نییه و شێخ (أبو اسحق الحویني) به فه‌رمووده‌یه‌كی (منكر) ی داناوه له‌ڕووی سه‌نه‌ده‌وه.
بڕوانه: القول المبین في أخطاء المصلین/ مشهور حسن ص22-223.
- حكم اصطحاب الأطفال إلى المساجد/ موقع الشیخ ابن باز.
- حكم إمامة الصبي/ موقع الشیخ ابن باز.
- قسه‌كردنێكی شیخ ابو اسحق الحویني له‌سه‌ر فه‌رمووده‌ی : (جنبوا المساجد صبیانكم) له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیونیدا.
إحسان برهان ا‌لدین
9 ذو القعدة 1440
12/7/2019