/ئجازەی قورئان خوێندن/
زنجیره باسی ئیجازه‌ی قورئانخوێندن: (ئه‌ڵقه‌ی چواره‌م) ئایا پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئیجازه‌ی به‌كه‌س داوه؟
: 499
2018-04-10
زنجیره باسی ئیجازه‌ی قورئانخوێندن: ئه‌ڵقه‌ی چواره‌م
ئایا پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئیجازه‌ی به‌كه‌س داوه؟
له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم شتێك نه‌بوو به ناوی ئیجازه‌ی قورئانی ، وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م باسه له گه‌ڵ سه‌ره‌تای نووسینی كتێبدا له‌سه‌رده‌می (التدوین) له سه‌ده‌یه‌ی سێیه‌می كۆچی بۆ یه‌كه‌م جار په‌یدا بوو بێت ، له بنچینه‌شدا ئیجازه بۆ فه‌رمووده بوو دواتر له بواری قورئان خوێندندا په‌یدا بوو. كه‌واته پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئیجازه‌ی له جیبریل علیه السلام وه‌رنه‌گرتووه‌و هاوه‌ڵانیش كه‌سیان ئیجازه‌یان له پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وه‌رنه‌گرتووه ، به‌ڵام ئه‌مه واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ ئه‌م كاره هیچ بنه‌مایه‌كی نه‌بێت ، بۆیه زانایان له‌م باره‌وه هه‌ندێ به‌ڵگه ده‌هێننه‌وه وه‌كو: ته‌زكیه كردنی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێ له هاوه‌ڵان و لێوردبوونه‌وه‌ی هاوه‌ڵان له بواری جوان خوێندنه‌وه‌ی قورئان له گه‌ڵ تابعییه‌كاندا فه‌رموویانه ئه‌وه له ئیجازه پێدان گرنگتره ، به‌ڵام به گشتی وشه‌ی ئیجازه له قورئاندا له‌سه‌ده‌ی سێیه‌می كۆچی په‌یدا بوو له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تای كتێب دانان له زانستی قیرائاتدا له‌و سه‌رده‌مه‌شدا مه‌رجی به‌راورد له گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان زۆر قورس بوه چونكه قوتابی ئیجازه‌ی وه‌رگرت واته ده‌بێته مامۆستا.
إحسان برهان ا‌لدین
مۆڵه‌تپێدراو له قیرائاتی عه‌شره
2015-12-13 سلێماني
2023-11-22
2020-03-18
2022-07-05
2023-10-28