العربیة
/هەندێك هەڵەو بیدعەی بیروباوەڕ/
4-سوێند خواردن بە غەیری الله سەرپێچییەكە لە بیروباوەڕدا
: 154
2024-02-05

جگە لە الله عزوجل وناوو سیفاتەكانی، بە هیچ كەسێك و بە هیچ شتێكی تر درووست نییە سوێند بخورێت، هەركێیش ئەو کارە بكات بە دەقی فەرموودە شیركی ئەنجام داوە، پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم فەرموویەتی: (من كان حالفًا فليحلف بالله أو ليصمت) واتە: هەركێ سوێند دەخوات، با بە الله سوئند بخوات، هەروەها فەرموویەتی: (لا تحلفوا بآبائكم ولا بأمهاتكم، ولا بالأنداد، ولا تحلفوا بالله إلا وأنتم صادقون) واتە سوێند بە باوك ودایك وئەنداد و هاوتاكان مەخۆن، سوێند بە الله مەخۆن ئەگەر ڕاستگۆ نەبوون. هەروەها فەرموویەتی: (من حلف بشيء دون الله فقد أشرك) واتە هەركێ سوێند بە غەیری الله بخوات ئەوە شیركی ئەنجام داوە. زۆر فەرمودەی تریش لەو بارەوە هەیە. 

مەبەست ئەوەیە كە موسوڵمان بۆی نییە و ڕێگە نەدراوە بە غەیری الله سوێند بخوات، نە بە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم و نە بە هیچ پیاو چاك و ساڵح وكەسێكی تر، نە بە كەعبە و نە بە باوك و دایك و و خاک و وڵات و زێد وشەرەف وناموس و ئەمانەت و نمەک و بەهیچ شتێكی تر. 

مەسەلەی ئەوەش كە سوێند خواردن بە غەیری الله كوفرە یان شیركە زانایان فەرموویانە بە پێی بەڵگە و قرائن كوفر و شیركێكی بچووكە واتە تاوانێكی گەورەیە بەڵام كەسەكە لە بازنەی ئیسلام دەرناكات، مەگەر مەبەستی لە سوێند خواردن بەو كەسە و ئەو سوێند پێ خوراوە تەعزیم و بەرز كردنەوەی بێت بۆ ئاستی الله عزوجل و وەکو مەعبودێک سوێندی پێ بخوات ئەو كات دەبێتە شیركێكی گەورە . 

ابن مسعود رضي الله عنه دەیفەرموو: (لأن أحلف بالله كاذباً خير لي من أن أحلف بغير الله صادقاً.) واتە: ئەگەر بەدرۆ سوێند بە الله بخۆم بەلامەوە باشترە لەوەی سوێند بە غەیری ئەو بخۆم و ڕاستگۆبم لە سویندەكەمدا. چونكە سوێند خواردن بە غەیری الله شیركە بەڵام سوێندخواردن بە الله ئەگەر بە درۆیش بێت شیرك نییە و تاوانێكی گەورەیە. 

بۆیە پێویستە هەموو موسوڵمانان وتەنانەت ئەوانەش كە تاوانی گەورە و سەرپێچی شەرعییان هەیە وریا بن لەوەی سوێند بە غەیری الله بخۆن، چونكە سوێند خواردن بە غەیری الله سزاكەی و تاوانەكەی لە سزا و تاوانی دزی و زینا و تاوانە گەورەكانی تر گەورەترە لەبەر ئەوەی شیرك با شیركی گەورەش نەبێت هەر لە سەرووی تاوانە گەورەكانەوەیە وەكو زانایان دەفەرموون. 

الله هەموومان لە سەرپێچی عەقیدەو بیروباوەڕ پارێزراو بكات .