/زاراوەکانی عەقیدە/
ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:28 (الخوارج)
: 518
2018-04-09
#ڕوونكردنه‌وه‌ی_زاراوه‌كانی_عه‌قیده:28
(الخوارج)
خه‌واریجه‌كان تاقمێكی ئیسلامی گومڕان ، له كۆتایی سه‌رده‌می عوسمان وسه‌ره‌تای سه‌رده‌می عه‌لی ڕه‌زای خوایان لێ‌بیت سه‌ریان هه‌ڵدا ، یه‌كێكن له توندوتیژ ترین كۆمه‌ڵه ئیسلامییه لاده‌ره‌كان كه به سه‌ختی و به‌زبری به‌رگریان له ڕێڕه‌وی خۆیان ده‌كرد .
خه‌واریجه‌كان ئه‌گه‌رچی كه‌سیان له هاوه‌ڵان تێدا نه‌بوو، به‌ڵام زۆریكیان قورئانیان له‌به‌ر بوو به بێ تێگه‌یشتنی باش له‌واتاكانی، له‌پاش كوژرانی عوسمان به‌یعه‌تیاندا به‌عه‌لی دا ڕه‌زای خوایان لێبێت، دوای ئه‌وه موعاویه‌ڕه‌زای خوای لێبێت به‌سوپایه‌كه‌وه له شامه‌وه هات وله‌گه‌ڵ سوپای عه‌لی ڕه‌زای خوای لێبێت ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌و سوپاكه‌ی شام تێك‌شكان وهه‌ڵهاتن ودواتر لاپه‌ڕه‌ی قورئانیان به‌رز كرده‌وه‌و داوای ئه‌وه‌یان كرد قورئان بكرێته داوه‌ر له‌نێوانیاندا، عه‌لی سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی به فێڵێكی جه‌نگ زانی، به‌ڵام ڕازی بوو به ڕاگرتنی جه‌نگ، به‌م هۆیه‌شه‌وه دوانزه هه‌زار كه‌س له سوپاكه‌ی عه‌لی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌و وتیان:(لا حكم إلا لله) عه‌لی ڕه‌زای خوای لێبێت فه‌رمووی: "إنها كلمة حق يراد بها باطل"
خه‌واریجه‌كان پاش ئه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی هه‌ردوو لایه‌نه‌كه‌یان به‌ته‌واوی ڕه‌تكرده‌وه ، وه‌كو هێزێكی گه‌وره دابڕان و (عبد الله بن وهب الراسبي) یان كرده سه‌ركرده‌ی خۆیان ، خه‌واریج به دوو شت ناوبانگیان ده‌ركرد : عیباده‌ت و خوا په‌رستن ، هه‌روه‌ها ئازاییه‌كی بێ وێنه له شه‌ڕدا ، له‌چه‌ندین شه‌ڕی گه‌وره‌دا ڕووبه‌ڕووی عه‌لی بوونه‌وه ڕه‌زای خوای لێ‌بیت و دواتر له دژی به‌نی ئومه‌یه‌شدا به‌هه‌مان شێوه چه‌ندین شۆرشیان به‌رپا كرد ،كه له ئه‌نجامدا بووه مایه‌ی لاوازكردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته زه‌به‌لاحه! خه‌واریج چه‌ندین فه‌رمووده ئاماژه‌ی پێكردوون ،وه‌كو ئه‌وفه‌رمووده‌ی له بوخاری دا هاتووه:( يخرج منهم قوم يقرؤون القرآ‌ن، لا يجاوز تراقيهم، يمرقون من الإسلام مروق السهم من الرَمِيّة.) ، شایانی باسه به‌هۆی ناكۆكی نێوان خۆیان چه‌ند كۆمه‌ڵ و تاقمێكیان لێ جیا بوویه‌وه وه‌كو:(الأزارقة ،النجدات الصفرية).
خه‌واریجه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ندێ بۆچوون وبیروباوه‌ڕ درووست بوون ، له‌وانه باوه‌ڕیان وابوو:
- هاوه‌ڵان به به‌شداریكردن له فیتنه‌كه هاوبه‌ش وشه‌ریكیان بۆ خوا بڕیارداوه، بۆیه دینیان لێ وه‌رناگیرێ و هیچ فه‌رمووده‌یه‌كیان لێ قبوڵ ناكرێت.
- سوننه‌ت له ڕێگه‌ی هاوه‌ڵێكه‌وه وه‌رده‌گیردرێت به‌شداری له‌و شه‌ڕانه نه‌كردبێت.
- هه‌رچی فه‌رمووده‌ی هاوه‌ڵان هه‌یه پاش ئه‌و جه‌نگانه ڕیوایه‌ت كرابێت ره‌تیان كرده‌وه ، به‌م شێوه‌ش كه‌وتنه گیژه‌لوكه‌یه‌كی گومڕایی گه‌وره‌وه ، كه له ئه‌نجامدا نكۆڵیان كرد له:
* سزای ڕه‌جمی زانی پیاوی ژندار و ژنی خاوه‌ن مێرد.
* مه‌سح كردن له‌سه‌ر خوف.
* ده‌ست بڕینی دز به‌ده‌ر له‌وه‌ی دزییه‌كه‌ی زۆر بێت یان كه‌م.
* نكۆڵییان كرد له حه‌دی عاره‌ق خواردن.
* حه‌ڵاڵ كردنی خوێنی موسوڵمانان به به‌هانه‌ی جۆراوجۆر وته‌كفیر كردنی ئه‌نجامده‌ری گوناهی گه‌وره واته: (الكبائر).
* (الخطیب البغدادي) فه‌رموویه‌تی: نكۆڵی كردن له‌سوننه‌ت له‌بناغه‌دا بیرۆكه‌ی خه‌واریجه‌كان بوو.
* به‌ڵكو تاقمی نه‌جدات كه به‌شێكن له ئه‌وان جیابووه‌ته‌وه پێیان وابوو ماره‌كردنی كچه‌زا و كوڕه‌زا و برازا و خوشكه‌زا جائیزه، چونكه له قورئاندا قه‌ده‌غه نه‌كراوه.
ئه‌وان پێیان وابوو قورئان هه‌موو ورده‌كارییه‌كی دینداری تێدایه و هیچ نیازێكیان به فه‌رموود نییه ،بۆیه هه‌ر حوكمێكی پێچه‌وانه‌ی قورئان له فه‌رمووده‌و وته‌ی زانایاندا هاتبێت كاری پێناكریت وبه‌رپه‌رچ ده‌درێته‌وه، لێره‌شه‌وه بۆمان ده‌ره‌كه‌وێت ناحه‌زانی سوننه‌ت كه ناوی قورئانییان له خۆیان ناوه و ئێستا له كوردستانیش ماوه‌یه‌كه سه‌ریان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و به نیازن ئه‌وڕێبازه زیندوو بكه‌نه‌وه ، هه‌مان بانگه‌شه‌و داوكاری وئامانج كۆیان ده‌كاته‌وه.
پوخته‌ى بيروباوه‌ڕه‌كانى خه‌واريجه‌كان بێجگه له‌وانه‌ى له سه‌ره‌وه باسمان كرد:
1- هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه وده‌رچوون له فه‌رمانى ده‌سه‌ڵاتداران و فه‌رمانڕه‌وايان ئه‌گه‌ر له ڕێڕه‌وى ئه‌وان له تێگه‌يشتنى دين لاياندا.
2- به‌كافر زانينى هه‌ر كه‌سێك كه تاوانێكى گه‌وره( كبیرة) ئه‌نجام بدات.
3- حاشا كردن له هه‌ر دوو خه‌ليفه عوسمان و عه‌لى ڕه‌زاى خوايان لێبێت.
4- به درووست زانينى ئه‌وه‌ى خه‌ليفه‌ى موسوڵمانان له غه‌يرى قوڕه‌يش بێت.
5- نه‌هێشتن و لابردنى سزاى ڕه‌جم كردنى ئافره‌تى زيناكارى خاوه‌ن مێرد و پياوى زيناكارى خاوه‌ن ژندار.
هه‌ندێكيان وه‌كو تاقمى عه‌جاريده كه به‌شێكن له‌وان نكۆڵييان له سوڕه‌تى يوسف ده‌كرد و ئه‌يانوت نابێت باسى عه‌شق له قورئاندا هه‌بێت.
7- پێيان وابوو ئه‌و ئافره‌ته‌ى ده‌كه‌ويته حه‌يزه‌وه پيويسته دواى پاك بوونه‌وه‌ى نوێژه‌كانى بگێڕێته‌وه به پێچه‌وانه‌ى يه‌كده‌نكى هه‌موو زانايان.
ده‌رباره‌ى به كافر زانينى ئه‌وان خيلاف له نێوان زاناياندا هه‌يه، به‌ڵام جومهورى زايان و زۆربه‌يان ئه‌گه‌رچى فه‌رموويانه ئه‌وان خاوه‌ن بيدعه وگومرايين له دينى خوا، به‌ڵام ئه‌وانيان به سته‌مكارو سنوور به‌زێن ناساندووه‌و ته‌كفيريان نه‌كردوون، هه‌ندي له فه‌رمووده‌ناسان ئه‌وانيان ته‌كفير كردووه، به‌ڵام وه‌كو زۆربه‌ى زۆرى زانايان ئه‌وانيان به (بغاة) ناساندووه نه‌ك كافر.
(ابن المنذر) فه‌رموويه‌تى: (لا أعلم أحدا وافق أهل الحديث على تكفيرهم) شاره‌زا نیم زاناكانی تر له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی فه‌رمووده‌ناسان ڕازی بووبێتن، واته: ته‌نها هه‌ندێ له فه‌رموده‌ناسان ئه‌وانيان ته‌كفير كردووه.
النووي به‌هه‌مان شێوه له كتیبی (المجموع ) له (أبي حامد الإسفراييني) وهاوڕاكانی ده‌گێڕێته‌وه كه وتوویانه: (والخوارج ليسوا بكفار).
(ابن عبد البر) يش فه‌رموويه‌تى:(أن الإمام عليا ـ رضي الله عنه ـ سئل عنهم: أكفار هم؟ قال: من الكفر فروا ـ قيل: فمنافقون؟ قال: إن المنافقين لا يذكرون الله إلا قليلا، قيل فما هم؟ قال: هم قوم أصابتهم فتنة، فعموا وصموا، وبغوا علينا، وقاتلوا فقاتلناهم، وقال له‌م: لكم علينا ثلاث: لا نمنعكم مساجد الله أن تذكروا فيها اسم الله، ولا نبدؤكم بقتال، ولا نمنعكم الفيء ما دامت أيديكم معنا) واته: پرسيار له پێشه‌وا عه‌لى كرا ڕه‌زاى خواى لێبێت ئايا ئه‌وان كافرن؟ ئه‌ويش فه‌رمووی: ئه‌وان له كوفر هه‌ڵهاتوون، وتيان: ئه‌ى مونافيقن، فه‌رمووى مونافيق يادى خوا كه‌م ئه‌كاته‌وه، وتيان ئه‌ى چين ئه‌وانه؟ فه‌رمووی: كه‌سانێكن له بينين و بيستنى حه‌ق كوێر‌و كه‌ڕ بوونه........ .
بۆ زانیاری زۆرتر بڕوانه: كتێبه‌كانی الفرق الإسلامیة والملل والنحل له‌سه‌رچاوه كۆنه‌كان ، له هاوچه‌رخه‌كانیش بڕوانه:
- الخوارج، تاريخهم، وأراؤهم الاعتقادية، وموقف الاسلام منها/غالب علي العواجي.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-04-14
2024-03-26
2024-03-08
2024-03-04
2023-10-28
2023-10-28
2024-03-08