له‌دایكبووی ساڵی 1943 ز، ئه‌كادیمییه‌كی میسرییه ، توێژه‌رو پسپۆڕه له بواری زمانی عه‌ره‌بی ولێكۆڵینه‌وه‌ی ئیسلامی ، یه‌كێكه له سه‌رسه‌ختترین ناحه‌زانی ئیسلام له‌م سه‌رده‌مه‌دا ، پێی وایه قورئانی پیرۆز زیاتر نییه له ده‌قێكی ئاسایی ،هه‌روه‌هاده‌ڵێت:(وحی) دیارده‌یه‌كه و قابیلی گفتۆگۆ له‌سه‌ر كردنه ووه‌رگرتن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه، عه‌لمانییه‌ت به تاكه ئایینی شاییسته ده‌زانێت ، هه‌موو جۆره ڕوبهڕووبونهوهیهكی ئایینی ئیسلامیش به ئه‌رك وبنهمایهكی گرنگ ته‌ماشا ده‌كات ،سه‌ره‌تا گرنگی به لێكۆڵینه‌وه‌ی زمانه‌وانی و زانسته‌كانی قورئاندهدا ، وهكوههوڵێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی زه‌مینه‌یه‌ك بۆ لێدانی ئیسلام ،شێوازێكی كاركردنی ڕه‌چاو ده‌كرد كه پشتی ده‌به‌ست به لێدانی بنه‌ماكانی ئیسلام له‌ناوه‌وه‌ی خۆیه‌وه ،له‌كاتی گفتوگۆی دكتۆراكه‌ی به ناونیشانی (فلسفة التأويل (دراسة في تأويل القرآ‌ن عند محيي الدين بن عربي) سه‌رۆكی لیژنه‌كه دكتۆر (عبدالصبور شاهین) ئه‌وی به كافروبێ دین ناساند ، دواتر پاش هه‌ندێك كه‌یسی دادوه‌ری سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێسته‌كانی له‌ئیسلام و بڕیاری جیاكردنه‌وه‌ی له خێزانی ، ڕژێمی (حسنی مبارك) ئاسانكارییان بۆ كرد و بواریان بۆ ڕه‌خسان له میسر ده‌ربچێت وئیدی له‌زانكۆكانی ڕۆژئاوا له ئیسپانیا و هۆڵه‌ندا ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا پێشوازی گه‌رمی لێكرا تاكو له 2010 له ئه‌وروپا تووشی ڤایرۆسێكی نامۆ بوو به پزیشكه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرا ودوو هه‌فته پێش مردنی گه‌ڕایه‌وه میسر وپاش ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له غهیبوبهوبێ ئاگاییدا بوو گه‌ڕایه‌وه لای ئهوپهروهردگارهی كه جه‌نگی له‌دژی ئایینه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندبوو. بڕوانه: سایتی ویكبیدیا ، هه‌روه‌ها: الانحراف العقدی فی أدب الحداثة وفكرها