العربیة
/هه‌ڵه‌ و بیدعه‌كانی جومعە/
بيدعه‌كانى_جومعه:6هه‌ندێ هه‌ڵه‌وسه‌رپێچى وتاربێژان
: 998
2018-04-07

#بيدعه‌كانى_جومعه:6هه‌ندێ هه‌ڵه‌وسه‌رپێچى وتاربێژان مامۆستايان به‌وه‌ى كه‌ ده‌چنه‌ سه‌ر مينبه‌رو ئامۆاژگارى خه‌ڵكى ئه‌كه‌ن، پێويسته‌ خۆيان به‌ كرده‌وه‌كانيان پێش قسه‌ باشه‌كانيان پێشه‌نگ و پێشه‌واى خه‌ڵكى بن، بۆ ئه‌وه‌ى چاويان لێ بكرێت و ببنه‌ نموونه‌يه‌كى كرده‌يى بۆيان.ئه‌مه‌ى خواره‌وه‌ چه‌ند هه‌ڵه‌و تێبينييه‌كه‌ له‌سه‌ر مامۆستايان له‌ كاتى وتارخوێندندا كه‌ باشتره‌و شه‌رعيتره‌ خۆيانى لێ بپارێزن، بۆ نموونه‌: 1- په‌نابردنى وتارخوێنان بۆ فه‌رمووده‌ى لاوازو بێ بنه‌ماو هه‌ڵبه‌ستراو و ئيسڕائيليات به‌ مه‌به‌ستى كارتێكردن و گرياندن و له‌ گوناه گێڕانه‌وه‌وترساندن، هه‌موو ئه‌مانه‌ خاڵێكى لاوازييه‌و سه‌رچاوه‌يه‌كه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ى موسوڵمانان له‌ سوننه‌ت و به‌هه‌له‌ بردنياندا، ئه‌و كتێبانه‌ى كه‌ پێى ده‌وتريت رقائق و هه‌ندي كتێبى فه‌رمووده‌ كه‌ ناسراوه‌ به‌وه‌ى فه‌رمووده‌ى لاوازى له‌ خۆگرتووه‌، پيويسته‌ مامۆستايان خۆيانى لێ به‌ دووربگرن و ته‌نها به‌ ئايه‌ت و فه‌رمووده‌ى ڕاست و درووست نه‌بێت ئامۆژگارى خه‌ڵكى نه‌كه‌ن. 2- زۆر جار ده‌بينين خه‌تيبه‌كه‌ فه‌رمان به‌ موسوڵمانان ده‌كات شوێنكه‌وتووى سوننه‌تى پيغه‌مبه‌ر صل الله عليه وسلم بن، به‌ڵام خۆى سوننه‌ته‌كه‌ى جێبه‌جيى نه‌كردووه‌و بۆ نموونه‌ جارى وا هه‌يه‌ خه‌تيبه‌كه‌ خۆى جگه‌ره‌ كێشه‌، ، يان ده‌بينين زۆربه‌ى خه‌تيبه‌كان ڕيشيان نييه‌، خۆ هيچ گومانێكيش نييه‌ له‌وه‌ى كه‌ ڕيش هێشتنه‌وه‌ سوننه‌ته‌، به‌ڵام ته‌نها لاى خۆمان و زياتر له‌ شوێنانى ترو به‌ شێوه‌يه‌كى به‌رچاو ده‌بينين زۆرێك له‌ خه‌تيبه‌كان ڕيشيان لێ تاشيوه‌، يان ئه‌وه‌نده‌ كه‌مه‌ نازانيت ئه‌وه‌ ڕيشه‌ يان ئه‌و ڕۆژه‌ بيرى چووه‌ بيتاشێت، مامۆستاى ئايينى قود‌وه‌و پێشه‌نگه‌ ، هيچ حيكمه‌تێكى تێدا نييه‌ خۆى له‌م سوننه‌ته‌ ببورێت. 3- هه‌ندێ خه‌تيب له‌ كۆتايى خوتبه‌ى يه‌كه‌مدا به‌ به‌رده‌وامى ده‌ڵێن: ( ادعوا الله وانتم موقنون بالإجابة ) ئه‌مه‌ش هيچ ئه‌سڵيكى نييه‌ خۆت وابه‌سته‌ى شتێك بكه‌يت له‌ سوننه‌تدا نه‌هاتبێت. 4- ده‌ست به‌رزكردنه‌وه‌ى هه‌ندي له‌ خه‌تيبه‌كان له‌ كاتى دوعا كردن له‌سه‌ر مينبه‌ره‌وه‌ خيلافى سوننه‌ته‌و درووست نييه‌. 5- هه‌ندێ له‌ خه‌تيبه‌كان له‌ كۆتايى خوتبه‌ى دووه‌مدا به‌ به‌رده‌وامى به‌م ئايه‌ته‌ كۆتايى پي ده‌هێنن: ( إن الله يأمر بالعدل والإحسان وإيتاء ذي القربى وينهى عن الفحشاء والمنكر والبغي يعظكم لعلكم تذكرون ) ئه‌مه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ كارێكى بێ به‌ڵگه‌يه‌ و له‌م جۆره‌ پرسانه‌ نابێت خه‌تيب به‌ بێ به‌ڵگه‌ هيچ بكات. 6- درووست نييه‌ وتارخوێن پاش ته‌واو بوونى له‌ خوتبه‌كه‌ى يه‌كسه‌ر نوێژ دابه‌سێت، به‌ڵكو پێويسته‌ ڕيزه‌كان ڕێك بخات و فه‌رمانيان پێ بكات سه‌فه‌كان ته‌واو بكرێت، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بڵێت استووا..يان سووا صفوفكم و ئيتر حه‌قى پێيانه‌وه‌ نه‌بێت. 7- جارى وا هه‌يه‌ خه‌تيب له‌سه‌ر مينبه‌ره‌وه‌ پرسيار له‌ موسوڵمانان ده‌كات ئه‌وانيش وه‌ڵامى ئه‌ده‌نه‌وه‌، بۆ نموونه‌ ئه‌ڵێت سوود و زيان ته‌نها به‌ده‌ستى كێيه‌؟ ئه‌وانيش ده‌ڵێن:خوا ، يان پرسيارى له‌و شێوه‌، يان جارى وا هه‌يه‌ خه‌تيب له‌ هه‌ندێ مزگه‌وتدا ئه‌ڵێت: وحدوا الله، ئه‌وانيش ئه‌لێن: لا اله الا الله، ئه‌وانه‌ هه‌مووى جائيز نييه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ نوێژخوێنان دڵيان گه‌رم بێت و بڵێن الله أكبر، يان هه‌ر وشه‌يه‌كى تر وه‌كو كاردانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ قسه‌كانى خه‌تيبه‌كه‌ جائيز نييه‌ و خيلافى سوننه‌ته‌. 8- له‌ هه‌ندێ مزگه‌وت تێبينى ده‌كرێت خه‌تيب پێش ئه‌وه‌ى سه‌ركه‌وێته‌ سه‌ر مينبه‌ر هه‌ندێك دوعا ئه‌كات، يان پاش ئه‌وه‌ى سه‌رئه‌كه‌وێت دوعا ئه‌كات، ئه‌وانه‌ش وه‌كو ابن تيمية فه‌رموويه‌تى هيچ بنه‌مايه‌كى له‌شه‌رعى خواى گه‌وره‌ نييه‌ وبيدعه‌يه‌. 9- ناشاره‌زايى ولاوازبوونى خه‌تيب له‌ زمانى عه‌ره‌بى كه‌ ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆكارى هه‌ڵه‌ خوێندنه‌وه‌ى ئايه‌ت و فه‌رمووده‌و قسه‌ى زانايان و شيعرو هه‌ر بڕگه‌يه‌كى عه‌ره‌بى له‌ خوتبه‌كه‌ى ، ئه‌مه‌ش گرفتێكه‌و عه‌يبێكه‌ بۆ وتارخوێن كاتێك بۆ نموونه‌ فاعل مه‌نسوب ئه‌كات و مفعول مه‌رفوع ئه‌كات و هه‌ڵه‌ى سه‌ره‌تايى له‌عه‌ربيدا ده‌كات ،زۆرێك له‌ ئاماده‌بوان له‌ مزگه‌وته‌كه‌ پێى ئه‌زانن و خه‌تيبه‌كه‌يان له‌ ڕووى ئاستى زانستييه‌وه‌ له‌به‌ر چاو ئه‌كه‌وێت. 10 - هه‌ندێ له‌ وتارخوێنان سارد وسڕن له‌ وتاره‌كه‌ياندا، ئه‌ڵێى قسه‌ى ناو مه‌جليس و ئاخاوتنى ئاسايى ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش خيلافى سوننه‌ته‌ ، وتارخوێن پێويسته‌ به‌ گه‌رمى و دلسۆزييه‌وه‌ بابه‌ته‌كه‌ى پێشكه‌ش بكات، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم له‌ كاتێك خوتبه‌ى ئاڕاسته‌ى موسوڵمانان ده‌كرد چاوى سوور ده‌بوويه‌وه‌و ده‌نگى به‌رز ده‌كرده‌وه‌و تووڕه‌ ده‌بوو وه‌كو ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى له‌ سوپايه‌كى هيرشبه‌ر وريا بكاته‌وه‌... ( كان النبي صلى الله عليه وسلم إذا خطب احمرت عيناه، وعلا صوته، واشتد غضبه، حتى كأنه منذر جيش يقول صبحكم ومساكم، ويقول أما بعد: فإن خير الحديث كتاب الله، وخير الهدي هدي محمد، وشر الأمور محدثاتها، وكل بدعة ضلالة ) رواه مسلم. ئه‌مه‌ چه‌ندهله‌و تێبينيه‌ك بوو كه‌ به‌ په‌له‌ له‌ چه‌ند چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌ك وه‌رمگرت و به‌ پيويستمزانى وه‌كو ديارى ئاراسته‌ى مامۆستايانى به‌ڕێزى بكه‌م. إحسان برهان الدين 2017-7-17 سلێمانى