(نجیب محفوظ) ڕۆماننوسی ناوداری عه‌ره‌ب و خاوه‌ن خه‌ڵاتی نو‌بڵ له سییه‌كانه‌وه تاكو مردنی له ساڵی 2006ز بێ ڕێزی به‌رانبه‌ر به خوا كرد وهه‌میشه له ڕۆمانه‌كانیدا باسی ئیسلام و باوه‌ڕ به خوا وڕۆژی دوایی و ئاكارو ئه‌و جۆره باسانه‌ی به پێچه‌وانه‌ی زانست داده‌نا و به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی بۆ خوایه‌كی بینراو ده‌كرد كه زانستی هاوچه‌رخه وه‌كو له ڕۆمانه‌كاتی أولاد حارتنا و رحلة ابن فطومة و الحرافیش و الثلاثیة و ڕۆمانه‌كانی تری‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه بۆكردنه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌م نووسه‌ره له پاییزی ته‌مه‌نیدا و له قه‌راغی نه‌وه‌د ساڵید كۆتا نووسینی له ژیانیدا بڵاوكرده‌وه‌و و تێیدا جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌موو واتا دژایه‌تی ئامێزه‌كانی به‌رانبه‌ر باوه‌ڕ به خوا و ڕۆژی دوایی دووپات كرده‌وه، له‌و كتێبه‌یدا كه ناونیشانی (أصداء السیرة الذاتیة)ی له خۆ گرتووه ، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه مرۆڤه‌كان پێویسته ئه‌وه بزانن تاكه ڕاستیه‌ك بریتییه له‌م دونیای كه تێیدا ده‌ژین جگه له‌وه‌ش زیاتر نییه له ئه‌فسانه‌یه‌ك ، له پارچه‌یه‌كدا له‌و كتێبه به ناونیشانی (لا تصدق) ده‌ڵێت: (به‌نده‌ی وێڵی په‌روه‌ردگاری خۆی وتی: پیاویك هاته لام و، وتی: باوه‌ڕ مه‌كه..تۆ كوڕی ڕێكه‌وتێكی نابینا و ململانیی توخمه‌كانی ، به بێ هیچ ئامانجیك هاتیت و به بێ هیچ ئامانجێكیش ده‌ڕۆیت ..وه‌كوئه‌وه‌ی هه‌ر نه‌بووبێتی. منیش پێم وت: پێشتر باوكت باوه‌ڕی به‌وه كرد كه نه‌ده‌بوو باوه‌ری پێبكات، بۆیه ئاسووده‌یی و خۆشبه‌ختی له‌ده‌ستدا.) له‌وانه‌یه وه‌كو هه‌ر گومرایه‌كی تر ، له جیاتی ئه‌وه‌ی كۆتا كتێێی درێژه دان بێت به نكؤڵی كردن له ئیمان و ئاكار ،كتێبێك بوایه جۆرێك له په‌شیمان بوونه‌وه‌ی تێدا بووایه(ئه‌گه‌ر به درۆیش بوایه) له‌و ڕێبازه‌ی كه دۆزه‌خی بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات ،له‌و كاته له‌وانه‌شه خه‌ڵكانێكی زۆر وه‌كوحوكم به زاهیر سۆزیان بۆی بجوڵایه و باوه‌ڕیان به باوه‌رهینانه‌كه‌ی بكردایه، به‌ڵام كۆتایی هاتنی ته‌مه‌ن به كارێكی چاكه ڕێزێكه خوای گه‌وره له هه‌مووكه‌سێكی ناگرێت.مه‌گه‌ر كه‌سانیك كه شاییسته‌ی بن ، بێگومان ئێستا (نجیب محفوظ) بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ڕۆژی دوایی ئه‌فسانه‌وسڕكردنی هه‌ستی خه‌ڵكی بوو، یان ڕاستیه‌ك بوو وه‌كو ڕۆژی ڕوناك. إحسان برهان ا‌لدین 2-7-2015 سلێمانی