/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٤١- مفتاح الجنة فى الاحتجاج بالسنة
: 495
2018-04-11
ئه‌م كتێبه له نووسينى زاناى مه‌وسوعى به ناوبانگ (جلال الدين السيوطى)يه، مه‌به‌ست له نووسينى ئه‌وه بووه ڕوونى بكاته‌وه كه سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم به‌ڵگه‌يه و ئه‌ويش وه‌كو قورئان سه‌رچاوه‌يه و ئه‌سڵه.
سه‌ره‌تا باس له هۆكارى نووسينى كتێبه‌كه ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: كه‌سێكى شيعه وتوويه‌تى ته‌نها قورئان به‌لگه‌يه‌و سوننه‌ت به‌ڵگه نييه، ئيتر ئه‌ويش وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه ئه‌و كتێبه‌ى داناوه.
له كتێبه‌كه‌يدا سيوطى باس له ده‌ستپێوه‌گرتنى هاوه‌ڵان ده‌كات به سوننه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ڕاوبۆچوون و وته‌ى زۆر له هاوه‌ڵان و تابعين و پێشه‌وايانى ئيسلام ده‌رباره‌ى مه‌زن ڕاگرتنى سوننه‌ت ده‌گێڕێته‌وه، كه هه‌موويان يه‌ك ده‌نگ بوونه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سوننه‌ت وه‌كو قورئان به‌ڵگه‌و حوججه‌ته.
كتێبه‌كه به قه‌باره بچووكه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له لايه‌ن زانايه‌كى گه‌وره‌ى وه‌كو سيوطى نووسراوه، له بابه‌ت و بوارى خۆي‌دا بايه‌خ و گرنگى خۆى هه‌يه.
ئه‌وه‌ى من بينيومه له چاپه‌كانى چاپێكى المنيرية ى هه‌يه كى چاپێكى كۆنه، كتێبه‌كه له تۆڕى ئێنته‌رنێت و كتێبخانه‌ى الشاملة هه‌يه، سه‌رچاوه‌يه‌كه بۆ بوارى خۆى گرنگه.
2018-06-13
2022-07-04
2023-11-15
2024-03-08
2023-10-28
2024-05-28
2024-03-08