تێبینییه‌كی گرنگ ده‌رباره‌ی سوره‌تی (الفاتحة)
زانایان زۆر گرنگییان داوه‌ته جوان خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز و وردبوونه‌ته‌وه له هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ته‌جوید تێیدا ، بۆ نموونه سوڕه‌تی (الفاتحة) فه‌رموویانه چوارده شه‌دده‌ی تێدایه ( شه‌دده واته دوو پیتی هاوشێوه یه‌كه‌میان ساكینه و دووه‌میان جوڵاوه وه‌كو ربّ ) پێویسته خوێنه‌ر له كاتی نوێژه‌كانیدا هه‌موویان ده‌رببڕێت ، وه‌كو شه‌دده له وشه‌كانی:( الله ، الرّحمن ، الرّحیم ، ربّ ، إیّاك ،الصّراط ، الضّالین) له لای زانایانی هه‌ر چوار مه‌زهه‌به‌كه - كه‌مێك مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فییه‌كان نه‌بێت نه‌رمییان ده‌ربڕیوه - هه‌موویان وتوویانه ئه‌گه‌ر نوێژخوێن یه‌ك شه‌دده‌ی نهخویندهوه و ده‌شیتوانی بیخوێنێته‌وه پێویسته نوێژه‌كه‌ی دووباره بكاته‌وه ، ئه‌مه‌ش به كورتی ههندیكه له وته‌ی زانایان له‌و باره‌وه:
سه‌باره‌ت به ڕێڕه‌وه‌ی (الأحناف):قال في البناية: وعند عامة مشايخنا لو ترك التشديد من إياك، ومن رب العالمين يعيد، والمختار أنه لا يعيد صلاته..واته:به‌لای زۆربه‌ی زانایانمانهوه ئه‌گه‌ر نوێژخوێن شهددهیهكی له سوره‌تی الفاتحة نه‌خوێندنه‌وه پێویسته نوێژه‌كه‌ی دووباره بكاته‌وه، به‌ڵام بۆچوونی په‌سه‌ند ئه‌وه‌یه دووباره‌ی ناكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به ڕێڕه‌وه‌ی مالكییه‌كان:(الدسوقي) ده‌ڵێت: ( وحاصل المسألة أن اللاحن إن كان عامدا، بطلت صلاته، وصلاة من خلفه، باتفاق؛ وإن كان ساهيا، صحت باتفاق؛ وإن كان عاجزا طبعا لا يقبل التعليم فكذلك، لأنه ألكن، وإن كان جاهلا يقبل التعليم فهو محل الخلاف سوا‌ء أمكنه التعلم أم لا، وسواء أمكنه الاقتداء بمن لا يلحن أم لا، ولا فرق بين اللحن الجلي والخفي في جميع ما تقدم. قاله أبو علي المسناوي.) پوخته‌ی قسه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نوێژخوێن یان پێشنوێژ به‌ئه‌نقه‌ست شهددهیهك نه‌خوێنیته‌وه نوێژه‌كه‌ی پێ به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ڕێڕه‌وه‌ی شافعییه‌كان (المرداوي الشافعي) له كتێبی الحاوي فه‌رموویه‌تی: (فأما تشديد آيات الفاتحة في الصلاة فهي أربع عشرة تشديدة، فإن ترك التشديد لم يجز, لأن الحروف المشددة تقوم مقام حرفين، فإذا ترك التشديد صار كأنه قد ترك حرفا, فلذلك لم يجز.) پوخته‌ی ئه‌م وته‌یه‌ش به‌هه‌مان شێوه ئه‌وه‌یه شه‌دده واته دوو پیتی هاوشێوه جا ئه‌گه‌ر ته‌شدیدی نه‌كات واته پیتیكی له قورئانی پیرۆز نه‌خویندووه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش كارێكی نادرووسته ئه‌گه‌ر نزێژحوێن یان پێشنوێژ یه‌كێك له‌و چوارده شه‌دده‌ی سوره‌تی الفاتخة نه‌خوێنیته‌وه به ئه‌نقه‌ست و له‌گه‌ل توانادا نوێژه‌كه‌ی به‌تاڵ ئه‌بێته‌وه
سه‌باره‌ت به ڕێڕه‌وه‌ی حهمبهلییهكان (ابن قدامة) له كتێبی (المغني) فه‌رموویه‌تی: (فصل: يلزمه أن يأتي بقراءة الفاتحة مرتبة مشددة، غير ملحون فيها لحنا يحيل المعنى، فإن ترك ترتيبها، أو شدة منها، أو لحن لحنا يحيل المعنى، مثل أن يكسر كاف (إياك) ، أو يضم تاء (أنعمت) ، أو يفتح ألف الوصل في (اهدنا) ، لم يعتد بقراءته، إلا أن يكون عاجزا عن غير هذا. ذكر القاضي نحو هذا في (المجرد)، وهو مذهب الشافعي) واته پێویسته نوێژخوێن سوڕه‌تی الفاتحة به ڕێكوپێكی به‌بێ هه‌ڵه‌یه‌ك كه واتای ئایه‌ته‌كه بگۆڕێت بخوێنێته‌وه جا ئه‌گه‌ر...شهددهیهكی نه‌خوێنده‌وه یان حه‌ره‌كه‌ی پیتیكی گۆڕی ئه‌وه حیساب بۆ خوێنده‌وه‌كه‌ی ناكرێت مه‌گه‌ر توانای نه‌بێت و نه‌توانێت به‌ته‌واوی بیخوێنیته‌وه.
به‌ڵام پێویسته تێبینه ئه‌وه بكرێت هه‌موویان به‌تاڵبوونه‌وه‌ی نوێژیان به‌ستووه‌ته ئه‌وه‌ی توانای هه‌بێت و نه‌یكات یان بتوانێت خۆی فێربكات و نه‌یكات، ئه‌گه‌ر نا ئه‌و كه‌سه‌ی كه نه‌خوینده‌واره یان زمانی توانای گۆكردنی وشه‌كه‌ی به‌باشی نییه: (لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا).ئه‌مه سه‌باره‌ت به شهددهكانی ، سه‌باره‌ت گۆڕینی پیتێك به پیتێكی تر بۆ نموونه (ض) بكرێته (ظ) له (ولا الضالین) واته: بكررێته ولا الظالین، یان گۆڕینی سه‌رو بۆرهكانی بۆ پێشنوێژ یان بۆ كه‌سێك بتوانێت فێربێت و خۆی فێر نه‌كات
بۆچوونیان توندتر بووه له‌و باره‌وه ، بۆیه گرنگیدان به فێربوونی جوان خوێندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز به تایبه‌ت سوڕه‌تی (الفاتحة) له ناو نوێژه‌كاندا زۆر كاریكی گرنگ و پێویسته له‌سه‌ر موسڵمان و واجبه له‌سه‌ری خۆی فێر بكات.
تێبینی: ئه‌سڵی ئه‌م پۆسته پێشتر له 2015 بڵاوبووه‌ته‌وه به‌ڵام ده‌ستكاریم كردووه‌و به‌باشم زانی بیخه‌مه نێو ئه‌م زنجیره.
إحسان برهان ا‌لدین
24 شوّال 1440
27/6/2019