یه‌كێك له‌و وشانه‌ی زۆر جار ده‌بیسترێ له كاتی ناخۆشی و مردنی خۆشه‌ویستان و زیانی مادی ، هه‌ندێ كه‌س ده‌ڵێن: دنیایه‌كی بێ وه‌فایه ، یان ڕۆژێكی ڕه‌ش بوو ، یان ده‌ڵێن ڕووی زه‌مانه ڕه‌ش بێت ،یان قسه‌ی له‌و جۆره ، له ڕاستیدا دنیا‌و وڕۆژگار وزه‌مانه هیچیان به‌ده‌ست نییه و هه‌موو شتێك به ده‌ستی خوای گه‌وره‌یه ، هه‌ڵه‌ی له‌م جۆره‌ش ده‌چێته بواری بیروباوه‌ڕه‌وه و زانایان له دێر زه‌مانه‌وه باسیان كردووه‌و فه‌رموویانه: خوای گه‌وره خۆی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و بڕیاره و درووست نییه جنێو به ڕۆژگار بدرێت ، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه وا بزانێت دنیاش له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئه‌وه شه‌ریك بۆ خوا بڕیاردانه ، ئه‌گه‌ریش وابزانیت ته‌نها خوا خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌و جنێو به ڕۆژگار ده‌دات ئه‌وه‌ش هه‌مان حوكمی یه‌كه‌م حاڵه‌تی هه‌یه چونكه له فه‌رموده‌یه‌كی قودسیدا هاتووه ،پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (قال الله تعالى: يؤذيني ابن آدم يسبّ الدهر، وأنا الدهر، بيدي الأمر أقلّب الليل والنهار). إحسان برهان ا‌لدین 2015-5-16 سلێمانی