/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٢٣- د. رشاد خلیفة
: 474
2018-04-05
یه‌كێكی تره له سه‌ران وڕێپیشاندهره به ناوبانگه‌كانی كۆمه‌ڵی قورئانییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان ، له ساڵی 1935ز له خێزانێكی ناسراو به (تصوف ) له میسر له دایكیووه ، له ساڵی 1959ز كۆچی كردووه بۆ ئهمریكاو دكتۆرای له ( الكیمیاء الحیویة) به‌ده‌ستهێناوه‌و ناسنامه‌ی ئه‌مریكی له‌وێ وه‌رگرتووه، سه‌ره‌تا قورئانی پیرۆزی وه‌رگێڕاوه سه‌ر زمانی ئینگلیزی و تاكو ئێستاش به باشترین وه‌رگێڕان ده‌ژمێردرێت ، ماوه‌یه‌ك (خبیر )بوو له نه‌ته‌وه یه‌گرتووه‌كان و دواتر بوو به پێشنوێژووتارخوێنی مزگه‌وتێك له ئه‌مریكا و چاپخانه‌و ئامێر و پاره‌ی زۆری له‌به‌ر هستدا بوو ،له ساڵی 1974ز بیردۆزه‌ی ئیعجازی ژماره (19) ی ڕاگه‌یاند له قورئاندا وچه‌ندین كتێبی له‌و باره‌وه نووسی ، سه‌ره‌تا هه‌ندێ له زانایانی سوننه پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تان وپێشوازیان له‌باسه‌كانی ئیعجازی ژماره(19) وباسه‌كانی تری خه‌لیفه كرد ، یه‌كێ له‌وانه شێخ (أحمد دیدات) بوو كه كتێبێكی خه‌لیفه‌ی له‌و باره‌وه ته‌رجه‌مه كرد بۆ زمانی ئینگلیزی ، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی لابردنی سوننه‌تی ڕاگه‌یاند و وتی ته‌نها قورئان به‌سه بۆ موسوڵمانان ، هه‌روه‌ها وتی سوننه‌ت له شه‌یتانه‌وه‌یه و ئیمامی بوخاری به كافر ناساند، متمانه‌یان لێ وه‌رگرته‌وه‌و فه‌توای له ئیسلام ده‌رچوونی له لایه‌ن ( عبدالعزیز بن باز) و(یوسف القرضاوي) و زۆر زانا و لایه‌نی تره‌وه ده‌رچوو ، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی خۆی ڕاگه‌یاند به پێی ئایه‌تی (81) ی ال عمران خۆی ناساند به "رسول الميثاق" وتی: محمد صلی الله علیه وسلم ( آخر النبیین ) نه‌ك (آخر المرسلین)! هه‌روه‌ها ڕایگاند كه موعجیزه‌ی ئه‌و ژماره نۆزده‌و كۆمپیوته‌ره له موعجیزه‌ی پێغه‌مبه‌رانی پێش خۆی مه‌زنتره چونكه دیاره و ئاشكرایه ، هه‌روه‌ها له ساڵی 1989ز پێش كوژرانی به چه‌ند مانگێك وتی:(إن شهادتكم وصلاتكم صیامكم وزكواتكم وحجكم غلط ، ووظیفتي كرسول أن أصححها لكم) واته: شایه‌تمان ونوێژ و ڕۆژوو زه‌كات وحهجتان هه‌ڵه‌یه ومن وه‌كو ڕهوانهكراوێكی خوا به‌ئه‌ركی خۆمی ئه‌زانم بۆتانی ڕاست بكه‌مه‌وه!
له ساڵی 1990ز و له‌ته‌مه‌نی په‌نجا و چوار ساڵیدا له شاری توسان له ویلایه‌تی ئه‌ریزونا و له‌سه‌ر ده‌ستی موسوڵمانێكی ڕه‌ش پێستی ئه‌مریكی له ناو مزگه‌وته‌كه‌ی خۆێدا به چه‌قۆ كوژرا.
2022-06-01
2018-04-07
2021-11-06
2024-04-18
2024-03-26