: 1 پێشه‌كى هه‌ندێك بيدعه كه بنه‌مايه‌كيان له شه‌رعدا نييه له ڕۆژى جومعه‌دا لە لايه‌ن موسوڵمانانه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێت، ئه‌وه‌ش كارێكى باش نييه و موسوڵمان به ئه‌نجامدانى ئه‌و بيدعه‌و داهێنراوانه گوناهبار ده‌بێت و هه‌موو خێر و چاكه‌يه‌ك له په‌يڕه‌وكردنى سوننه‌تدايه و هه‌موو زيان و خراپهيهكيش له بيدعه و شێوازى داهێنراودايه له پرسى ديندارى، ئه‌نجامدانى هه‌ر بيدعه‌يه‌ك جۆرێكه له تۆمه‌تباركردنى شه‌رعى خوا به نوقسانى و گوايه ئه‌وه‌ى شه‌رع ڕێى پێ نه‌بردووه كابراى موبته‌ديع به‌و بێ زانستىخۆيهوه ڕێى پێ بردووه! جێ‌گير بووه له فه‌رمووده‌ى صحيح دا له دايكى ئيماندارانهوه عائيشه ڕه‌زاى خواى لێبێت كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه و سلم فه‌رموويه‌تى: (من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد ) رواه البخاري ومسلم. به يارمه‌تى خواى گه‌وره، له زنجيره‌يه‌كى كورته باس‌دا، هه‌ر جارى باسى بيدعه‌يه‌ك له‌و بيدعانه ئه‌كه‌ين، بۆ ئه‌وه‌ى موسوڵمانانى ئازيز خۆيانى لێ بپارێزن، ئێمه‌ش و هه‌ر كهسيك بڵاوى بكاته‌وه خواى گه‌وره پاداشتمان ئه‌داته‌وه ان شا‌ء الله. تێبينى/ له كۆتايى زنجيرهكهدا ان شا‌ء الله ئه‌و سه‌رچاوانه جيگر ده‌كه‌م كه پشتم پي به‌ستوون له نووسينهكهمدا. إحسان برهان الدين 2017-7-7 سلێمانى