/وەڵامی پرسیارەکانتان/
ئایا خەتمی بەکۆمەڵ ھەمان خێری خەتمی تاکەکەسی ھەیە و درووستە ؟
: 434
2021-09-09
#وەڵامی_پرسیارەكانتان: پرسیار 5
سڵاو مامۆستا، ئایا خەتمی بەکۆمەڵ ھەمان خێری خەتمی تاکەکەسی ھەیە و درووستە ؟
الحمد لله/
خەتمەی قورئان بریتییە لەوەی خوێنەر لە سەرەتای سوڕەتی الفاتحة تاكو كۆتایی سوڕەتی الناس بخوێنێتەوە بەمەرجەكانی خۆی، ئەوە پاداشت و ئەجری خەتمەیەكی تەواوی بۆ ئەنووسرێت ئەگەر خوێنەرەكە موەحید بێت باوەری بەهەموو ئەوەی لە قورئاندا هاتووە هەبێت وەكو ئەحكامەكانی بیروباوەڕ و حەڵاڵ و حەرامەكان وسزا شەرعییەكان و هەواڵی غەیب و.... ئەوەی لە توانایدا هەبێت كاری پێ بكات.
خەتمەیەكی تر هەیە هەندێك لە زانایان ئاماژەیان پێ كردووە كە خەتمەی گوێگرتنە، ئەویش بریتییە لەوەی كەسێك گوێ لە هەموو قورئان بگرێت بە دەنگی كەسێكی تر، چی لە ئامێرێكەوە بێت یان لە كەسێكەوە لەبازنەیەكی زانستیدا بۆی بخوێنێتەوە، بێگومان ئەمەش هەر خێرو پاداشتی زۆری هەیە، بەڵام ناگاتە پاداشتی ئەو كەسەی كە خۆی خەتمی قورئان دەكات و هەموو ئایەتەكانی دەخوێنێتەوە.
سەبارەت بەوەی كەسانێك پێكەوە كۆ ببنەوە و پێكەوە خەتمەیەك بكەن، بۆ نموونە یەكی لاپەڕەیەك یان حیزبێك یان جوزئێك بخوێنن تا قورئان بەو شێوە و بە دابەشكردنی ئایەتەكان لە نێوان خۆیاندا دەخوێننەوە خەتم دەكەن، بێگومان ئەم جۆرە خەتمە نابێتە ئەو خەتمەی كە خۆت هەموویت خویندوەتەوە، چونكە تۆ لێرە زیاتر گوێگر بوویتە و كەمتر خوێنەر بوویتە، پاداشتی خوێندن و گوێگرتنیش هاوشێوە نین، بۆیە كە بەو شێوە خەتمەیەك تەواو بكرێت لە بازنەیەكدا بێت پێكەوە دابنیشن، یان لەڕێگەی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكانەوە بێت، هەر كەسێك لەوانەی بەشدار بوونە لەو خەتمەیە ناتوانن بڵێن خەتمی قورئانمان كردووە، بەڵكو ئەوەندەی خوێندووە كە بە فیعلی خوێندوویەتی.
بەڵام كارەكە خۆی لە خۆیدا كارێكی باشە و ئەچێتە بابی بازنەی زیكرو یادی الله كە لە فەرموودەی صحیح دا هاتووە، هەروەها زۆربوونی بازنەی قورئان خویندن و فێركردنی تەجوید و شەرح و لەبەر كردنی فەرموودەو زانستی شەرعی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا كارێكی باشە و لە مەودای نزیك و دووردا شوێنەواری باشی دەبێت.
لە فەرموودەشدا لە سەحیحی موسلیم هاتووە: (ما اجتمع قوم في بيت من بيوت الله يتلون كتاب الله- يدرسونه-ويتدارسونه بينهم إلا نزلت عليهم السكينة وغشيتهم الرحمة وحفتهم الملائكة، وذكرهم الله فيمن عنده).
والله أعلم.
إحسان برهان الدین
3/ رمضان / 1441
26/ 4 / 2020
2018-04-05
2022-07-05
2022-07-05
2023-10-28
2021-11-07
2018-07-26
2018-04-09
2024-04-15