 
                            وه‌كو پاشكۆیه‌ك بۆ باسه‌كه‌مان ده‌رباره‌ی خه‌واریج ، ده‌ڵیم: ئه‌وان فیرقه وتاقمیان زۆر لێ جیا بوویه‌وه وجیاوازی كه‌وته نێوانیانه‌وه به پێی جیاوازی بیروباوه‌ڕه‌كانیان ، هه‌ر بۆیه زانایان یه‌كده‌نگ نین سه‌باره‌ت به حوكمی ئه‌وان و جیاوازییان له نیواندا هه‌یه ،به‌ڵام به گشتی هه‌موو به‌شه‌كانیان سه‌ره‌ڕای ناكۆكی نێوانیان ، له‌سه‌ر دوو بنه‌ما كۆك بوون: 1- ته‌كفیر كردنی موسڵمانان به ئه‌نجامدانی تاوان ، واته: ئه‌گه‌ر موسوڵمانێك تاوانی زینا یان دزی یان هه‌ر كه‌بیره‌یه‌كی تری ئه‌نجام بدایه ئه‌وان ته‌كفیریان ده‌كردو ده‌یانكوشت. 2- نكۆڵی كردن له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ، چونكه فه‌رمووده‌كان له ڕێگه‌ی هاوه‌ڵانه‌وه ڕیوایه‌ت كراوه‌و ئه‌وانیش متمانه‌یان به زۆربه‌ی زۆری هاوه‌ڵان نه‌بوو ، به‌ڵكو سه‌رانی ئه‌وانیان به كافر ده‌زانی. إحسان برهان ا‌لدین 2015-3-27 سلێمانی
 
                240326053610.jpg) 
                 
                 
                240415071110.jpg) 
                 
                 
 
         
                                
                                
                                
                                
                                
                             
                 
        