ڕۆماننوسێكی میسری زۆر به‌ناوبانگه ، له دایكبووی میسره له ساڵی 19111ز،یه‌كه‌مین ئه‌دیبی عه‌ره‌به كه خه‌ڵاتی نۆبڵ ی به ده‌ست هێنابێت ، نزیكه‌ی (52) ڕۆمانی هه‌یه ، لێوان لێ‌ون له دوو بابه‌ت : بێباهڕی و جنس ، له‌وانه: همس الجنون (1938م ) عبث الأقدار (1939م ) رادوبيس (1943م ) القاهرة الجديدة (1945م ) خان الخليلي (1945م ) زقاق المدق (1947م ) بداية و نهاية (1950م ) الثلاثية : - بين القصرين (1956م ) قصر الشوق (1957م ) السكرية (1957م ) ،به‌ڵام به‌ناوبانگرترین ڕۆمانه‌كانی كه به‌و هۆیه‌شه‌وه خه‌ڵاتی نۆبڵ ی پێ به‌خسرا ، بریتیه له ( أولاد حارتنا) كه له ڕێگه‌ی هه‌ندێ ھێمای ئایینیه‌وه شه‌ڕێكی له دژی ئیسلام به‌رپاكرد و هه‌رایه‌كی نایه‌وه كه شوێنه‌واره‌كه‌ی تاكوئێستاش هه‌ر ماوه‌ته‌وه ، له‌و ڕۆمانه‌دا كه بریتیه له دوو به‌ش كه‌سایه‌تیه سه‌ره‌كیه‌كانی به‌شی یه‌كه‌م پێكهاتوون له: ( الجبلاوي) و مه‌به‌ستی پێی خوای گه‌وره‌یه ، هه‌روه‌ها كوڕه‌كانی (الجبلاوي) كه بریتین له: (أدهم: واته: ئاده‌م علیه السلام، (جبل) واته: مو‌سا علیه السلام، (رفاعة) واته: عیسی علیه السلام، (قاسم) واته: پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم. به‌شی دووه‌میشی ته‌رخان كردووه بۆ ( عرفة) كه مه‌به‌ستی پێی زانستی هاوچه‌رخه و دواتر ده‌بێـه هۆكاری مردنی ( الجبلاوي) واته: كۆتایی هێنان به ڕۆڵی دین له ژیانی خه‌ڵكیدا...به‌گشتی ئه‌م نوسه‌ره به شێوازی ڕه‌مز و ناڕاسته‌وخۆ ڕووبه‌ڕووی ئیسلام بووه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر چی جاری وا هه‌یه هه‌موو كه‌سێك لێی تێده‌گات مه‌به‌ستی چییه؟ دژایه‌تی ئیسلام و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی جنسی له (سلامة موسی)وه فێر بوو كه به مامۆستای مه‌زنی خۆی وه‌سفی ده‌كات ، له زۆربه‌ی ڕۆمانه‌كانیدا ده‌ڵێت: ناكۆكی له نێوان ئایین و زانست‌دا هه‌یه ، چاهسهریش ئه‌وه ده‌ستبه‌رداری ئایین بین ، له ساڵی 1995ز هه‌وڵێكی كوژرانی له‌لایه‌ن دوو گه‌نجه‌وه درا و به‌سه‌ختی بریندار بوو ، له ساڵی 2006 له دونیا ده‌رچووه .بۆ زیاتر ناسینی ئه‌م كه‌سایه‌تیه، بڕوانه: (أدب نجيب محفوظ وإشكالية الصراع بين الإسلام والتغريب ، للدكتور سيد أحمد فرج)،(الصحافة والأقلام المسمومة ، للكاتب أنور الجندي)،(أعلام وأقزام ، للدكتور سيد العفاني).