/فێركردنی تەوحید بۆ منداڵان/
فێركردنی ته‌وحید بۆ منداڵان: به‌شی شه‌شه‌م
: 603
2018-06-18
#فێركردنی_ته‌وحید_بۆ_منداڵان: به‌شی شه‌شه‌م
پرسیار: پێویسته موسوڵمان عه‌قیده‌و بیروباوه‌ڕی له كوێوه وه‌ربگرێت؟
وه‌ڵام: پێویسته ته‌نها له قورئان و له سوننه‌تی ڕاست و درووستی په‌یامبه‌ری ئیسلام وه‌ریبگرێت، وه‌كو الله تعالی فه‌رموویه‌تی: (وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَىٰ ، إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَىٰ) النجم: 4.
هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌وه‌ش به تێگه‌یشتنی هاوه‌ڵان و پێشینانی چاكی ئه‌م ئوممه‌ته بێت.
پرسیار: كام كۆمه‌ڵ له رۆژی قیامه‌تدا ڕزگاریان ده‌بێت و سه‌رفراز ده‌بن؟
وه‌ڵام: ڕه‌سول صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (وتفترق أمتي على ثلاث وسبعين ملة كلهم في النار إلا ملة واحدة. قالوا: ومن هي يا رسول الله؟ قال: ما أنا عليه وأصحابي). [أحمد والترمذي].
واته: ئوممه‌تی من ده‌بنه حه‌فتا و سێ به‌شه‌وه، هه‌موویان له دۆزه‌خدان یه‌ك كۆمه‌ڵیان نه‌بێت، وتیان: ئه‌و كۆمه‌ڵه كێن ئه‌ی ڕه‌سول؟ فه‌رمووی: ئه‌وانه‌ن كه له‌سه‌ر ڕێگه‌و ڕێبازی من و هاوه‌ڵانی منن.
حه‌ق ئه‌وه‌یه كه په‌یامبه‌ری ئیسلام و هاوه‌ڵان له‌سه‌ری بوونه، تۆیش ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ڕزگارت ببێت و كرده‌وه‌كانت له لای الله وه‌رگیراو بن، پێویسته شوێنكه‌وتووی ئه‌وان بیت و خۆت له بیدعه‌و داهێنان له دیندا به دوور بگریت.
پرسیار: ئایا الله له گه‌ڵماندایه؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ له گه‌ڵماندایه به زانستی به بیستنی به بینینی به پاراستنی و به ویست و توانای، ﴿ الرَّحْمَنُ عَلَى الْعَرْشِ اسْتَوَى ﴾ [طه: 5].
پرسیار: ئایا الله به چاو ئه‌بینرێت؟
وه‌ڵام: زانایانی ئیسلام یه‌كده‌نگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی الله له دونیادا نابینرێ، به‌ڵام موسوڵمانان په‌روه‌ردگاریان له حه‌شرگه‌و له به‌هه‌شتدا ده‌بینن، الله تعالی فه‌رموویه‌تی: ﴿ وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَاضِرَةٌ * إِلَى رَبِّهَا نَاظِرَةٌ ﴾ [القيامة: 22 - 23].
پرسیار: پێناسه‌ی قورئان چییه؟
وه‌ڵام: فه‌رمووده‌ی الله یه كه خوێندنه‌وه‌ی عیباده‌ته وله‌لای الله وه هاتووه‌و بۆ لای ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه، جیبریل علیه السلام لێی بیستووه و به په‌یامبه‌ری گه‌یاندووه صلی الله علیه و سلم و هه‌موو كتێبه ئاسمانییه‌كانیش كه‌لامی الله یه.
پرسیار: ئایا ده‌كرێت كار به‌قورئان بكه‌ین و ده‌ستبه‌رداری سوننه‌تی ڕه‌سول بین صلی الله علیه وسلم؟
وه‌ڵام: نه‌خێر به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ده‌ستبه‌رداری سوننه‌ت بین و الله تعالی خۆی فه‌رمانی به كاركردن به سوننه‌ت و وه‌رگرتنی سوننه‌ت كردووه:﴿ وَمَا آَتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا ﴾ [الحشر: 7]. سوننه‌تیش ڕوونكردنه‌وه‌و ته‌فسیره بۆ قورئانی پیرۆز، له فه‌رمووده‌شدا هاتووه: "ألا إني أوتيت الكتاب ومثله معه ألا يوشك رجل شبعان متكئ على أريكته يقول: عليكم بهذا القرآ‌ن فما وجدتم فيه من حلال فأحلوه وما وجدتم فيه من حرام فحرموه". [أحمد وأبو داود].
پرسیار: ئه‌گه‌ر ناكۆكی كه‌وته نێوانمانه‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی بۆ چی سه‌رچاوه‌یه‌ك بگه‌ڕێینه‌وه ؟
وه‌ڵام: بۆ قورئان و بۆ سوننه‌تی ڕاست و درووست ده‌گه‌ڕێینه‌وه، الله تعالی فه‌رموویه‌تی: ﴿ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ ﴾ [النساء: 59] ، واته: ئه‌گه‌ر ناكۆكی له‌سه‌ر شتێك كه‌وته نێوانتانه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی بۆ لای الله و ڕه‌سول بگه‌ڕێنه‌وه.
هه‌روه‌ها په‌یامبه‌ری ئیسلام فه‌رموویه‌تی: "تركت فيكم أمرين لن تضلوا ما تمسكتم بهما: كتاب الله وسنة نبيه". [أحمد] واته: له دوای خۆم دوو شتم بۆ به جێ هێشتوون ئه‌گه‌ر ده‌ستیان پێوه بگرن هه‌رگیز گومڕا نابن: كتێبی الله و سوننه‌تی په‌یامبه‌ره‌كه‌ی صلی الله علیه وسلم.
پرسیار: مه‌زنترین و گه‌وره‌ترین تاوان له لای الله چییه؟
وه‌ڵام: شه‌ریك بۆ الله بڕیاردانه وه‌كو خۆی فه‌رموویه‌تی: ﴿ إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ ﴾ [لقمان: 13]. واته: هاوبه‌ش بۆ الله دانان سته‌مێكی هه‌ره گه‌وره‌یه.
پرسیار: حوكمی ڕۆیشتن بۆ لای فاڵچی و كتێبگره‌وه چییه؟
وه‌ڵام: ئه‌وه كارێكی قه‌ده‌غه‌كراوه‌و حه‌رامه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بچێته لایان با باوه‌ڕیش به قسه‌كانیان نه‌كات، چل ڕۆژ نوێژی وه‌رناگیرێت، وه‌كو له فه‌رمووده‌ی صحیح دا هاتووه: "من أتى عرافًا فسأله عن شي‌ء لم تقبل له صلاة أربعين ليلة".[رواه مسلم].
واته: كه‌سێك بچێته لای فاڵچییه‌ك و پرسیاری شتێكی لێ بكات چل شه‌و نوێژی لێ وه‌رناگیردرێت.
پرسیار: ئایا درووسته جگه له كه‌عبه به‌ده‌وری هیچ بینا و گۆڕ یان هه‌ر شتێكی تردا بسوڕێینه‌وه؟
وه‌ڵام: له سه‌ر زه‌ویدا جگه له كه‌عبه هیچ جێگه‌یه‌كی تر نییه كه درووست بێت ته‌واف و سوڕانه‌وه به ده‌وریدا ئه‌نجام بدرێت، الله تعالی فه‌رموویه‌تی: ﴿ وَلْيَطَّوَّفُوا بِالْبَيْتِ الْعَتِيقِ ﴾ [الحج: 29].
پرسیار: كلیلی به‌هه‌شت بریتییه له چی؟
وه‌ڵام: ( لا إله إلا الله) كلیلی به‌هه‌شته، هاوه‌ڵی به‌ڕێز ئه‌بوموسای ئه‌شعه‌ری ده‌فه‌رموێت: له گه‌ڵ هه‌ندێك له خزمانمدا چووینه لای په‌یامبه‌ر صلی الله علیه و سلم، ئه‌ویش فه‌رمووی: " أبشروا وبشروا من وراءكم إنه من شهد أن لا إله إلا الله صادقًا بها دخل الجنة ". [صحيح مسند الإمام أحمد 4 /211].
واته: موژده‌تان لێ بێت و موژده‌ش به‌وانه بده‌ن كه له‌گه‌ڵتاندا نه‌هاتوون، كه هه‌ر كه‌سێك به ڕاسته‌وه بڵێ: ( لا لإله إلا الله) ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه.
بۆیه پێویسته سوور بیت له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی مه‌رجه‌كانی لا إله الا الله و له هه‌موو شیرك و گومانێك پاراوی بكه‌یته‌وه، یان له هه‌ر عیباده‌تێكی دڵ و ئه‌ندامه‌كان كه له گه‌ل لا إله الا الله ناكۆك بێت و تێك بگیرێت، چونكه ئه‌وه ڕێگای چوونه به‌هه‌شته بۆ موسوڵمان.
جێبه‌جێ كردنی لا إله الا لله به ته‌نها وتنی ئه‌و وشه نییه به زمان، به‌ڵكو پێویسته به گوفتار و به باوه‌ڕهێنان و به كردار بیسه‌لمێنێت.
إحسان برهان ا‌لدین
2018-6-18
2018-07-26
2018-06-24
2022-05-30
2023-11-22
2023-02-18
2023-10-27