العربیة
/سوننەت/
پۆلێنكردنی بابەتەكانی بوخاری نیشانەی مەزنی ئەوە
: 288
2021-11-06

پۆلێنكردنی بابەتەكانی بوخاری نیشانەی مەزنی ئەوە لە نیشانەكانی زانست و گەورەیی پێشەوا بوخاری ئەوەیە، پۆلێنكردنی سەحیحەكەی و دابەشكردنی لەسەر بنەماگەلی یەكجار ورد و زانستیانە و سەرسامكەر داڕشتووە، ناونیشانی هەموو كتاب و باب ێكی لەسەر بنەمای بیركردنەوەو لێوردبوونەوە داناوە، ئەگەر نموونەیەكی دیاریش لەسەر ئەوە بهینین - وەكو أبو اسحق الحویني لە وانەیەكیدا ئاماژەی پێ دەكات - ئەتوانین بڵێین: پێشەوا بوخاری بەڕەحمەت بێت دەستپێكی سەحیحەكەی بە ( كتاب بدء الوحي ) دەست پێكردووە، كۆتایی سەحیحەكەشی بە ( كتاب التوحید ) هێناوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە الله اعلم ویستوویەتی بڵێت: ئەگەر دەتەوێت لەسەر تەوحید بمریت وتەوحید بكەیتە كۆتایی كاروانی تەمەنت، پێویستە دەسپێكردنی هەموو كارێكت بە پیێ ئەوە بێت كە لە وەحی دا هاتووە، ئیتر وەحی یەكەم بێت كە قورئانە یان وەحی دووەم بێت كە سەحیحی سوننەتە! هەروەها دەست پێكردنی پێشەوا بوخاری بەو ناونیشانە ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەرچی بابەتەكانی تر كە دوای (كتاب بدء الوحي) باسیان دەكات هەمووی دەبێت بە پێی ئەو وەحیە ئەنجام بدرێن كە دابەزیوە بۆ رسول الله صلی الله علیه و سلم. إحسان برهان الدین 29 ذو القعدة 1441 20 تموز 2020