/ئجازەی قورئان خوێندن/
زنجیره باسی ئیجازه‌ی قورئانخوێندن: (ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌م) دیارده‌ی ئیجازه‌ی قورئانخوێندن به‌ره‌و كوێ؟
: 348
2018-04-10
زنجیره باسی ئیجازه‌ی قورئانخوێندن: ئه‌ڵقه‌ی یه‌كه‌م
دیارده‌ی ئیجازه‌ی قورئانخوێندن به‌ره‌و كوێ؟
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا دیارده‌یه‌كی نامۆ په‌یدا بووه ، به‌ڕواڵه‌ت زۆر باشه به‌ڵام كاتێك له ناوه‌ڕۆك و ده‌ره‌نجامه‌كانی ورد ده‌بیته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت خراپه‌ی له چاكه‌ی زۆرتره ، ئه‌و دیارده‌یه‌ش به كورتی: مه‌سه‌له‌ی قورئان خوێندنه له لای مامۆستایه‌ك به‌مه‌به‌ستی ئیجازه وه‌رگرتن ، له ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره به پێی مه‌رجه‌كانی خۆی بێت و له ئاڕاسته‌ی زانایانی قیرائات لا نه‌دات بێگومان نه‌ك هه‌ر كارێكی باشه به‌ڵكو مایه‌ی شانازیشه ئه‌م زانسته له ناو گه‌لی كورد دا په‌ره بسێنێت و به‌و شێوه بڵاوبیته‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من به دواداچوونم بۆ كردووه و خۆم تا ڕاده‌یه‌ك له نیو پرسه‌كه‌دام زیاتر چاولێكه‌رییه و په‌رۆشیه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئیجازه تاكو شاره‌زابوون و كارامه‌یی له قورئانخوێندندا ، ئه‌م دیارده‌یه‌ش سه‌رباری ئه‌وه‌ش كه پێچه‌وانه‌ی قسه‌ی زانایانی قیرائاته ، هۆكارێكیشه بۆ بێ بایه‌خكردنی ئیجازه‌ی قورئانی و ده‌رچوونێكه له‌و یاسا‌و ڕێسایانه‌ی كه زانایان به‌وپه‌ڕی توند‌و تۆڵی دایانناوه ، كه‌چی ئه‌مڕۆ له كوردستاندا به‌داخه‌وه بووه‌ته پرسێكی ڕواڵه‌تی و ئه‌مڕۆ كه هێشتا چه‌ند ساڵێكه ئه‌م باسه هاتووه‌ته نێو كوردستان مۆڵه‌تپیدراوێكی زۆر په‌یدا بوونه نازانن به باشی قورئان بخوێننه‌وه ، سه‌باره‌ت به بواری تیۆریش وه‌كو زانستی ته‌جوید و بنه‌ماكانی قیرائات له‌لای پێشه‌وایانی قیرائات له‌ولایه‌نه‌شه‌وه زۆر لاوازن ، ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستمه بیڵیم لادانێكی حاشاهه‌لنه‌گر په‌یدا بووه له لایان هه‌ندێ له‌و مامۆستایانه‌ی قورئان به فێرخوازان ده‌ڵێنه‌وه و ره‌چاوی شێوازی زانایان ناكه‌ن له فێركردندا ، ئه‌مه‌ش له ئایینده‌دا ده‌بێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌و ژماره‌ی مۆڵه‌ت پیدراوی ناشاییسته ڕۆژ له ڕۆژ زیاتر ده‌بێت و له كۆتاییدا ئه‌بیت ئه‌وه بزانرێت مه‌سه‌له‌كه زۆری ئیجازه نییه و به بانگه‌شه و لافلێدان نابێت ، به‌ڵكو به كردار‌و ڕێكردن له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی زانایانی قیرائات ده‌بێت كه هه‌رگیز به‌م شێوازه شله‌ی ئه‌مڕۆ له كوردستان ده‌گوزه‌رێ خه‌ڵكیان فێر نه‌كردووه، ئه‌م كێشه‌ی كه باسی ده‌كه‌م ئه‌مڕۆ بووه‌ته دیارده‌و له شێوازی جیا جیا خۆی ده‌بینێته‌وه ،نكۆڵی له هه‌بوونی مامۆستای كارامه‌و قوتابی چاك ناكه‌م ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه زه‌نگی ترسناكی لێده‌دات ئه‌و هه‌موو مۆڵه‌ت پێدراوانه‌یه كه سبه‌ی ده‌بنه بار به‌سه‌ر زانسته‌كه‌وه‌و هاوكات ده‌بنه مامۆستایه‌كی بێ توانا كه لاوازییه‌كه‌یان به دوو هێنده له قوتابییه‌كانیاندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.. هه‌ر بۆیه له‌وانه‌یه به گوێره‌ی توانا هه‌ندێ له شێوازه‌كانی ئه‌و دیارده خراپه بخه‌مه ڕوو له چه‌ند بڵاوكراوه‌یه‌كی داهاتوودا.
إحسان برهان ا‌لدین
مۆڵه‌تپێدراو له قیرائاتی عه‌شره
2015-12-12 سلێماني
2023-10-28
2023-10-28
2024-03-08
2022-05-29
2018-06-25
2022-07-05