العربیة
/مێژوو/
مێژووی لاواز و هه‌ڵبه‌ستراو بۆ سڕینه‌وه‌ باشه‌ نه‌ك بۆ شانازی
: 443
2018-04-27

سیره‌و و فه‌رمووده‌ و مێژوو به‌ گشتی ئه‌وه‌نده‌ گرنگه‌و جێگای بایه‌خ و شانازییه‌ كه‌ ڕاست بێت و سه‌نه‌دی صحیح ی هه‌بیت ، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر هه‌واڵی لاواز وڕووداوی هه‌ڵبه‌ستراو بیت كه‌ی جێگای شانازی و ده‌ست پێوه‌گرتنه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌ خۆ خه‌ڵه‌تاندن و دڵ به‌ وه‌هم و ئه‌فسانه‌ خۆشكردنه‌وه‌ ، به‌ من بێت كۆمه‌ڵێك زانای (متخصص) ی خاوه‌ن غیره‌ت له‌سه‌ر دینه‌كه‌یان له‌ هه‌موو پسپۆڕییه‌كان هه‌ڵده‌سن به‌ له‌ بێژنگدان ولێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بۆ مێژوو و كتێبه‌كانی سیره‌و فه‌رمووده‌ش به‌ پێیی پێوه‌ری زانایانی جه‌رح و ته‌عدیل و زانا شایه‌تی بۆ دراوه‌كان، به‌ڵام نه‌ك له‌ لایه‌ن ئه‌‌وانه‌ی متمانه‌یان به‌ خۆیان و دینه‌كه‌یان لاواز بووه‌و كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ری شارستانی ڕۆژئاواو وهه‌موو نه‌یارێكه‌وه‌ و وا ئه‌زانن ئه‌م دینه‌ كۆمه‌ڵێك عه‌یب و كه‌م وكورتیه‌و وخوای گه‌وره‌ ئه‌وانی وه‌كو پینه‌چی بۆ ئه‌م دینه‌ ناردووه‌ ، به‌ ئاره‌ززوی خۆیان پێناسه‌ی ئیسلام بكه‌ن له‌ ڕێگه‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ته‌ئویل وته‌فسیری دوور له‌ ده‌قه‌كان خه‌ڵكی به‌ لاڕێدا ببه‌ن.

 

إحسان برهان لدین

2016-10-1 سلێمانی