/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٢- مجموع الفتاوى
: 667
2018-04-08
بابه‌ته‌كانى ئه‌م كتيبه له نووسينى زاناى به ناوبانگى گه‌وره، ناسراو به شيخ الإسلام ابن تيمية يه كه به يه‌كێك له زانا هه‌ره گه‌وره‌كانى ئيسلام داده‌نرێت، له ساڵى661ك له حه‌ڕڕان له دايكبووه‌و له ساڵى 728ك له زينداندا له ديمه‌شق وه‌فاتى كردووه، محمد أبو زوهره له ژياننامه‌ى ابن تيمية دا ئه‌وى به كورد ناساندووه، به‌ڵام زۆر زاناى تر كوردبوونى ئيبنوته‌يمييه‌يان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌و سه‌لماندوويانه كه عه‌ره‌ب بووه و له هۆزى (بن‌و النمير) بووه.
مجموع الفتاوى له بنچينه‌دا بريتييه له كۆمه‌لێك زۆر له فه‌تواو مه‌سه‌له‌ى شه‌رعى و كتێب و ناميلكه‌كانى ئه‌و زانايه،واته ئه‌و كتێبه بريتى نييه له يه‌ك كتێب كه ابن تيمية نووسيبێتى، به‌ڵكو شێخ عبدالرحمن بن قاسم النجدي له گه‌ڵ موحه‌ممه‌دى كوڕى به هه‌وڵ و ماندوو بوونێكى زۆر و له درێژايى چل ساڵدا هه‌ڵساون به كۆكردنه‌وه‌ى كتێب و ناميلكه وفه‌تواو پرس و بابه‌ته شه‌رعيه‌كانى تايبه‌ت به‌و زانا، ئه‌و كاره مه‌زنه‌ى كه موسوڵمانان له هه‌موو شوێنێكى جيهاندا لێى سوودمه‌ند و به‌هره‌مه‌ند بوون، هه‌مووى هه‌وڵ وكۆشش و به‌ركه‌تى ئه‌و دوو زانا به‌ڕێزه بوو ، كه له پێناو كۆكردنه‌وه‌ى كتێب و فه‌تواكانى شێخولئيسلام گه‌شتيان كرد بۆ لوبنان و ديمه‌شق و پاريس و قاهيره‌و به‌غدا، ئه‌و كاره گه‌وره‌ش له ژێر چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى موفتى پێشووترى سعوديه شێخ (محمد بن ابراهيم) ئه‌نجام درا.
له ڕاستيدا (مجموع الفتاوى) مه‌وسووعه‌يه‌كه بۆ خۆى و گه‌نجينه‌يه‌كى به نرخه له زانست‌دا، چونكه باسه‌كانى هه‌موو بابه‌ته‌كانى ئايينى ئيسلامى گرتووه‌ته‌وه، له ڕووى عه‌قيده‌و شه‌ريعه‌ته‌وه،به شێوه‌يه‌كى گشتيش به به‌ڵگه‌ى قورئان و فه‌رمووده‌ى سه‌حيح و وته‌ى زانايانى سه‌له‌ف قسه‌ده‌كات و وه‌ڵامى پرسياره شه‌رعييه‌كان ده‌داته‌وه.
ئه‌م كتێبه چاپى زۆرى هه‌يه، به‌ڵام به گشتى له چاپى يه‌كه‌م وه‌رگيراون كه له‌لايه‌ن دار الافتاء له سعوديه چاپ كراوه‌و شيخ عبدالرحمن القاسم خۆى ته‌حقيقى كردووه،له‌وانه: چاپى مجمع الملك فهد له (37) به‌رگدا كه دووبه‌رگى كۆتايى بريتيه له فيهريسته‌كان، چاپێكى دار الوفاء يش هه‌يه كه فه‌رمووده‌كانى له لايه‌ن عامر الجزارو أنور الباز ته‌خريج كراوه. چاپێكى ترهه‌يه دار الكتب العلمية به ته‌حقيقى عبدالقادر عطا كردوويه‌تى، چاپێكى دار ابن حزم يش هه‌يه كه مروان كجك ته‌خريجى فه‌رمووده‌كانى كردووه وچاپى تريشى هه‌يه.
هه‌ندێ له زانايان پێيان وايه كتێبى مجموع الفتاوى كتێبى تر‌ى هاوشيوه‌ى نييه له رووى زانستى و گشتگيرى و به‌ڵگه‌ى شه‌رعييه‌وه، هه‌ندێكيش پێيان وايه ئه‌گه‌ر موسوڵمان چوار سه‌رچاوه بخوێنێته‌وه و لێيان شاره‌زا بێت - كه يه‌كێكيان مجموع الفتاوى - يه ئيتر هيچ شتيكى له دينى خوا له ده‌ست نه‌چووه.
- به‌رگى يه‌كه‌م تاكو به‌رگى هه‌شته‌م هه‌مووى به وردى و به تێروته‌سه‌ل باسى عه‌قيده‌يه.
- به‌رگى نۆيه‌م تايبه‌ته به باسى منطق.
- به‌رگى ده‌يه‌م و يانزه‌يه‌م باسى علم السلوك و ته‌سه‌ووف ئه‌كات.
- به‌رگى دوانزه يه‌م بۆ حه‌ڤده‌يه‌م باسى قورئان و ته‌فسيره.
- به‌رگى هه‌ژده‌يه‌م تايبه‌ته به زانستى فه‌رمووده.
- به‌رگى نۆزده‌يه‌م تاكو سى و پێنجه‌مين باسى أصول الفقه و باسه‌كانى فيقهو شه‌ريعه‌ته به ورده‌كارى و به‌ڵگه‌و روونكردنه‌وه‌ى زۆره‌وه.
- هه‌ردوو به‌رگى كۆتايى بريتين له پێڕستيكى زانستيانه بۆ ئاسانكردنى سوود بينين له‌و كتێبه.
إحسان برهان الدين
2017-2-4 سلێمانى
2023-11-22
2023-10-28
2018-04-11
2020-03-18
2018-04-29