#هه‌ندێ_له_ئه‌حكام_و_هه‌ڵه_و_بیدعه‌كانی_نوێژ:3
نیه‌تهێنانی نوێژ به زمان بیدعه‌یه
نیه‌ت هێنان بۆ نوێژ به جه‌هری واته به زمان و به ده‌نگی به‌رز و بیستراو هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ڕاستی له‌سه‌ر نییه و به‌ڵكو ئه‌و كاره پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ته، چونكه جێگای نیه‌ت دڵه و ده‌نگ به‌رز كردنه‌وه به نیه‌ت بۆ نوێژ بیدعه‌یه و زانایانی ئیسلام له كۆن و نوێ‌دا به توندی ئه‌و مه‌سه‌له‌یان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.
پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم نوێژی به وشه‌ی الله أكبر ده‌ست پێ ده‌كرد نه‌ك هیچ وشه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تر، وه‌كو ئه‌و فه‌رمووده‌ی له سه‌حیحی موسلیمدا هاتووه كه دایكی ئیمانداران عائیشه رضي الله عنها فه‌رموویه‌تی: ( كان رسول الله صلی الله علیه و سلم یستفتح الصلاة بالتكبیر). واته رسول الله صلی الله علیه وسلم نوێژی به الله اكبر ده‌ست پێ ده‌كرد، هه‌روه‌ها له سه‌حیحی بوخاریدا هاتووه كه پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم فه‌رموویه‌تی: (إذا قمت إلی الصلاة فاسبغ الوضوء ثم استقبل القبلة، فكبر، ثم اقرأ بما تیسر معك من القرا‌ن) واته: كاتێك بۆ نوێژ هه‌ڵسایت ده‌ستنوێژێكی ڕێك و پێك بگره‌و ڕوو له قیبله بكه‌و بڵێ الله أكبر....
له ڕاستیدا وتنی نیه‌ت به زمان - وه‌كو ابن تیمیة له الفتاوی الكبری فه‌رموویه‌تی - كێشه‌یه‌كه له ڕووی بیركردنه‌وه‌و له ڕووی دینیشه‌وه، كێشه‌یه له بیركردنه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیه‌ت هێنان به زمان بۆ نوێژ كردن هیچ پێویست ناكات و وه‌كو ئه‌وه وایه كه‌سێك بیه‌وێت نان بخوات و بڵێت: نیه‌تمه ده‌ستم ده‌به‌م بۆ ئه‌و قاپهو پاروویه‌كی لێ هه‌ڵ ده‌گرم و ده‌یخه‌مه ناو ده‌مم بۆ ئه‌وه‌ی بیجوم و قووتی بده‌م بۆ ئه‌وه‌ی تێر بم!
كێشه‌یه‌كیشه له دیندا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیدعه‌یه و پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه و سلم و هاوه‌ڵان و زانایانی سێ سه‌ده چاكه‌كان و ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌وانیش كه‌س ئه‌و كاره‌ی نه‌كردووه و كه ویستوویانه نوێژ بكه‌ن نیه‌تیان له دڵی خۆیاندا ئاماده كردووه و سه‌ره‌تای نوێژه‌كه‌یان به وشه‌ی الله أكبر ده‌ست پێكردووه، وه‌كو له فه‌رمووده‌ی (المسیء فی صلاته) و چه‌ندین فه‌رمووده‌ی صحیح ی تردا دا هاتووه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه ئه‌و مه‌سه‌له ده‌درێته پاڵ پێشه‌وا شافیعی گوایه ئه‌و وای فه‌رمووه ئه‌وه ڕاست نییه و هه‌ڵه لێكدانه‌وه و هه‌ڵه تێگه‌یشتنه له وته‌یه‌كی كه له كتێبی الام دا هاتووه، وته‌كه‌ی شافیعی بریتییه له : ( إذا نوى حجاً و عمرةً اجزأ , و إن لم يتلفظ , و ليس كالصلاة لا تصح الإ بالنطق ) بۆیه پێشه‌وا نه‌واوی كه یه‌كێكه له گه‌وره زانایانی ئه‌و مه‌زهه‌به فه‌رموویه‌تی: ( قال اصحابنا : غلط هذا القائل ، و ليس مراد الشافعي بالنطق في الصلاة هذا ، بل مراده التكبير ) واته مه‌به‌ستی شافیعی نیه‌ت هێنان نییه به زمان وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌سێك بڵێت نیه‌تمه نوێژی فه‌رزی به‌یانی ئه‌دا ئه‌كه‌م به جه‌ماعه‌ت و ئینجا بڵێت الله أكبر! به‌ڵكو جێگه‌ی نیه‌ت له دڵدایه و سه‌ره‌تای نوێژیش (الله أكبر) ه وه‌كو چۆن كۆتاییه‌كه‌ی سه‌لامه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌ر سوور بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێشه‌وا شافیعی وای وتووه و مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه یان قه‌ولی تر له شافیعی له‌و باره‌وه بگێڕێته‌وه، له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌كرێت بوترێت ئیمامی شافیعی چونكه دواجار ئه‌ویش مرۆڤه و مه‌عسوم نییه، كه‌واته له‌م مه‌سه‌له‌دا ڕاستی نه‌پێكاوه و هه‌ڵه‌ی كردووه.
(ابن أبي العز الحنفي) فه‌رموویه‌تی: ( لم يقل احد من الائمة الاربعة لا الشافعي و لا غيره باشتراط التلّفظ بها و إنما النية محلها القلب بإتفاقهم , إلاّ ان بعض المتأخرين أوجب التلّفظ بالنية و خرج وجها في مذهب الشافعي ! قال النووي : و هو غلط . انتهى . و هو مسبوق بالإجماع ) [ الإتباع صـ 62] واته نه شافیعی و نه هیچ كه‌سێك له چوار پێشه‌واكه نه‌یانفه‌رمووه نوتق كردن به نیه‌ت بۆ نوێژ واجبه جگه له هه‌ندی له زانایانی متأخرین نه‌بێت و ئه‌و وته‌یان داوه‌ته پاڵ شافیعی و نه‌واویش ئه‌وه‌ی به هه‌ڵه زانیوه‌و و ئینجا ئه‌م مه‌سه‌له‌ش پێشتر ئیجماعی له‌سه‌ره كه نیه‌ت ته‌نها جیگه‌ی له دڵدایه نه‌ك له زمان بوترێت.
خولاسه‌ی ئه‌م باسه‌ش - وه‌كو ابن باز فه‌رموویه‌تی - ئه‌وه‌یه نیه‌ت هێنان بۆ نوێژ به زمان بیدعه‌یه و بنه‌مایه‌كی ڕاستی نییه و نیه‌ت جێگای دله نه‌ك زمان، ئه‌و ده‌ڵێت: (هذا لا أصل له، بل هو من البدع التي أحدثها بعض الناس، وإن كان قال ذلك بعض أهل العلم المتأخرين، لكنه ليس بمشروع، والصواب: أنه لا يقول ذلك، ولكن ينوي بقلبه، فلم يكن النبي ﷺ يقول ذلك ولا أصحابه ، ولا الأئمة من العلما‌ء في القرون المفضلة).
ئه‌م مه‌سه‌له‌ش ئه‌گه‌رچی له‌لای هه‌ندێك له زانایانی مه‌زهه‌بی شافیعی و غه‌یری ئه‌وان خیلافێك ده‌رباره‌ی باسكراوه ئایا ته‌نها به‌دڵ بێت یان لهفزیشی له‌گه‌ڵ بێت، به‌ڵام زۆرێك له زانایانی هه‌مان ئه‌و مه‌زهه‌بانه ڕهتیانكردووهتهوهو نكۆڵییان له ڕاست و درووستی ئه‌و بۆچوون و تیگه‌یشتنه بۆ مه‌سه‌له‌كه كردووه و به‌و شێوه‌ش خیلافه‌كه موعته‌به‌ر نییه ... والله أعلم وأحكـــــم.
بۆ شاره‌زابوونی زیاتر بڕوانه:
- القول المبین في أخطاء المصلین، مشهور حسن سلمان.
- صفة صلاة النبي صلی الله علیه و سلم للالباني و الطریفي.
- الفتاوى الكبرى لابن تیمیة ( 1 / 214 ، 215 ).
إحسان برهان ا‌لدین
22 شوّال 1440
25/6/2019