العربیة
/هەندێك هەڵەو بیدعەی بیروباوەڕ/
31-حوكم نەكردن بە قورئان هەڵە و لادانێكی گەورەیە لە بیروباوەڕدا
: 170
2024-02-06

چەمكی (الحكم بما أنزل الله) یەكێكە لە مەزنترین و گرنگترین چەمكەكانی عەقیدە لە ئیسلامدا و ئەوانەی پشت لە قورئان هەڵدەكەن و حوكم بە شەریعەتەكەی ناكەن الله عزوجل بە ڕاستەوخۆ لە سێ ئایەتدا بە فاسق و بە كافر و بە زاڵم وەسفی كردوون، هەروەها لە دەیان ئایەتی تردا لە قورئان و زۆر لە فەرموودەكانی پێغەمبەردا صلی الله علیه و سلم جەخت لەسەر گرنگی ئەو مەسەلە كراوەتەوە لە ئیسلامدا. 

(الحكم بما أنزل الله) واتە جێبەجێكرجنی شەرعی الله لە واقیعی ژیانی دونیادا، واتە موسوڵمان لە ژیانی كەسێتی خۆی و لە پەیوەندی بە غەیری خۆیەوە و لە كاتێكدا بەرپرسیارێتی كەسانێكی تر لە ئەستۆ دەگرێت و لە هەموو كاروبارەكانی ژیانیدا شەرعی الله عزوجل جێبەجێ بكات، واتە حوكم كردن بە شەرع گشتگیرە بۆ تاك و خێزان و بۆ كۆمەڵگا، هەموان دەبێت ملكەچی حوكمەكانی قورئان و سوننەت بن، مادام خۆیان بە موسوڵمان دەزان، ئەوە ماف و واتا و مەرجێكی سەرەكی موسوڵمان بوونیانە كە حوكم بە شەرعی الله بكەن و ڕایین بەرپا بکەن بەو شێوەی كە الله تعالی پێی ڕازییە. 

الله عزوجل هەموو پێغەمبەرانی بۆ ئەوە ناردووە خەڵكی حوكم بە بەشەریعەتەكەی بکەن و كاروباری ژیان و دواڕۆژیانی پێ بەرێوە ببەن: ( لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِالْبَيِّنَاتِ وَأَنْزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِيزَانَ لِيَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ) الحديد: 25. 

فەرمانی بە پێغەمبەریش كردوە صلی الله علیه و سلم كە حوكم بە قورئان بكات وفەرموویەتی: (وَأَنِ احْكُمْ بَيْنَهُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءَهُمْ وَاحْذَرْهُمْ أَنْ يَفْتِنُوكَ عَنْ بَعْضِ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ إِلَيْكَ) المائدة: 49. 

گەڕانەوەشی بۆ شەرعی الله و حوكمی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم بە مەرجی ئیمان داناوەو ڕازی بوونی دڵ و ناخی كەسەكەش بە قورئان و سوننەت بە مەرج گیراوە بۆ ئیمانی هەر كەسێك، وەكو فەرموویەتی: (فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا) النساء: 65. 

هەروەها الله عزوجل ڕوونی كردووەتەوە كە باوەڕ هێنان بە الله و پێغەمبەرەكەی كۆنابنەوە لەگەڵ حوكم نەكردن بەشەرعەكەی و فەرموویەتی: (أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ آمَنُوا بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أَنْ يَتَحَاكَمُوا إِلَى الطَّاغُوتِ وَقَدْ أُمِرُوا أَنْ يَكْفُرُوا بِهِ وَيُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُضِلَّهُمْ ضَلَالًا بَعِيدًا) النساء: 60. 

بەڵكو ئیمانی هیچ كەسێك ئیمانێكی تەواو وەرگیراو نییە ئەگەر بە تەواوی خۆی بەدەست حوكمەكانی الله عزوجل نەدات: (وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْرًا أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَالًا مُبِينًا) الأحزاب: 36. 

ناحەزانی ئیسلام لە هەموو سەردەمێكدا هەموو توانا و وزەی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ ئەوەی شەرعی الله كاری پێ نەكرێت و بەرپا نەكرێت، بەداخەوە لەم سەردەمەی خۆماندا لە هەموو سەردەمێكی تر زیاتر توانیویانە ئەو ئامانج و ئاواتەیان بەدی بهێنن و ئەمڕۆ شەرعی الله لە بازنەیەکی تەسك و ناگشتگیردا جێبەجێ دەكرێت و كارەساتیش ئەوەیە كە موسوڵمانان بە زۆری دەسەڵات و بە ڕێگای جۆراوجۆرەوە ناچار كراون و هەندێ جار هەر خۆیان قەناعەتیان بۆ درووست دەبێت كە حوكم بە قورئان و سوننەت نەكەن و لەبەرانبەردا حوكم بە یاسا دەسكردە پڕ لە كەموكورتییەكانی مرۆڤەکان بكەن. 

یەهود ونەساڕا بەردوام هەوڵ و كۆششیان بۆ ئەوەیە موسوڵمانان حوكم بە قورئان نەكەن وپشنی لێ هەڵبکەن، بەداخەوە موسوڵمانانیش بەهۆی لاوازی لایەن شەرعی و ناحێگیری عەقیدەیان، هەروەها لەبەر سەرسام بوونیان بە پێشكەوتنی تەكنەلۆجیای ڕۆژئاوا گوێڕایەڵییان دەكەن و متمانەی زۆریان پێیانە و بگرە بەدەر لە بنەمای ولاء و براء ئەوانیان خۆش دەوێت و پێان سەرسامن ولاساییان دەکەنەوە. 

الله عزوجل ئێمەی ئاگادار كردووە كە جولەكە و نەساڕا بە کەمتر لە شوێنكەوتنی دینەكەیان لە موسوڵمانان ڕازی نابن و فەررموویەتی: (وَلَنْ تَرْضَى عَنْكَ الْيَهُودُ وَلَا النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ ) البقرة: 120. بەڵام زۆربەی موسوڵمانان بە هۆێ نەشارەزاییان لە مەنهەجی بیروباوەڕ و تەوحید لە قورئاندا بوونەتە نێچیرێکی ئاسان بۆ نەیارەکانی دینەکەیان و بە شێوازێکی سەرسوڕهێنەر پلانەکانی ئەوان چۆن بیانەوێت بەوشێوە بۆیان جێبەجێ دەکەن. 

لە ڕاستیدا موسوڵمان نە بەختەوەر دەبێت و نە ڕزق وڕۆزی فراوان دەبێت و نە سەركەوتن بەچاو دەبینێت و نە هەست بە ئاسوودەیی دڵ ودەروومی دەكات و نە دەتوانێت بەندایەتی بەو شێوەی الله داوای لێ دەکات جێبەجێی بکات، بەبێ ئەوەی لە هەموو بوارەكانی ژیانیدا وهەروەها لە هەموو كاروبارێكی عیبادەت و بانگەواز و پەروەردەیدا نەگەڕێتەوە بۆ شەرعی الله و كیتاب و سوننەت نەكات بە سەرچاوەی حوكم و بە مەشخەڵی ژیانی خۆی و تلکو هەموو یاسا وڕێسایەکی ناکوک لەگەڵ قورئان وسوننەتدا ڕەت نەکانەوە ئیمان وتەوحیدی تەواو نییە. 

حەقیقەتێکی حاشا هەڵنەگرە کە تەوحیدی موسوڵمان تەواو نییە و ئیمانی نوقسان و ناپەسەندە تاكو لە هەموو بوارەكانی ژیانیدا خۆی ڕادەستی شەرع و حوكمی قورئان و سوننەت نەكات وبە حوکمی شەرع ڕازی نەبێت، چونكە مەسەلەی (الحكم بما أنزل الله) بەشێكی جەوهەری و مەزنە لە تەوحیدی ( الربوبیة) پەروەردگارێتی ، الله فەرموویەتی: (اتَّخَذُوا أَحْبَارَهُمْ وَرُهْبَانَهُمْ أَرْبَابًا مِنْ دُونِ اللَّهِ وَالْمَسِيحَ ابْنَ مَرْيَمَ وَمَا أُمِرُوا إِلَّا لِيَعْبُدُوا إِلَهًا وَاحِدًا لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ سُبْحَانَهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ) التوبة/31. 

الله عزوجل توڕەیی و قینی خۆی دابەزاندووەتە سەر ئەو كەسانەی كە حوكم بەشەریعەتەكەی ناكەن ، لەبەر ئەو هۆیەش بە كافر و زاڵم و فاسق وەسفی كردوون و فەرموویەتی: (وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمْ الْكَافِرُونَ) المائدة/44 ، (وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمْ الظَّالِمُونَ) المائدة/45 ، (وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ فَأُوْلَئِكَ هُمْ الْفَاسِقُونَ) المائدة/47 . 

سەبارەت بەو وتەی عبدالله بن عباس الله لێی ڕازی بێت كە دەربارەی ئەم مەسەلە فەرموویەتی (كفر دون كفر) لە بەشەكانی داهاتووی ئەم زنجیرەیەدا باسێكی بۆ ترەخان دەكەین إن شاء الله چونکە ئەو مەسەلە پێویستی بە وەستانێک هەیە لەسەری..