العربیة
/هەندێك هەڵەو بیدعەی بیروباوەڕ/
1-پێكەنین پەیوەندی بە خێروشەڕەوە نییە!
: 124
2024-02-05

هەڵەیەكە دەچێتە بواری عەقیدەو وبیروباوەڕەوە كاتێك هەندێ خەڵكی لە پێكەنینی زۆر دەترسن و پێشبینی ڕووداوی ناخۆش بەدوایدا دەكەن! كارێكی نادرووست و ناشەرعییە كەسێك ئەگەر زۆر پێبكەنێت پێی بوترێت خوا بەخێری بگێڕێت! واتە دەترسن شتێك بەدوای ئەو پێكەنینەدا ڕووبدات. 

ڕاستە پێكەنینی زۆر كارێكی جوان نییە و ناپەسەندە ئەگەر ببێتە خوو، پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم فەرموویەتی: (لاَ تُكثروا الضَّحِكَ ، فإنَّ كثرةَ الضَّحِكِ تميتُ القلبَ) صحیح ابن ماجة (3400). واتە زۆر پێمەكەنن چونكە پێكەنینی زۆر دڵ دەمرێنێ. بەڵام هەرگیز نابێت پێكەنین وەكو مەسەلەیەكی شووم سەیر بكرێت و هەر جۆرە ترسێك لە پێكەنینی زۆر ، یان لە بینینی جۆرە باڵدار وگیاندارێك ، یان لە سەیركردنی ئاوێنە لە شەودا و شتی هاوشێوە، دەچێتە ژێر مەعنای ئەو فەرموودەی كە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم نەهی لە (طیرة) و ڕەشبیی كردووە. 

كاتێك مرۆڤ خاوەن عەقیدەیەكی ڕاست و درووست بێت لە زۆر ئەفسانە و بیروباوەڕی نادرووست و هەڵە ڕزگاری دەبیت.