العربیة
/سوننەت/
ئەم خۆشەویستییە پێوەری ئیماندارییە!
: 402
2022-07-04

  ئەم خۆشەویستییە پێوەری ئیماندارییە! ( لاَ يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى أَكُونَ أَحَبَّ إِلَيْهِ مِنْ وَالِدِهِ وَوَلَدِهِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ ) رواه البخاري و مسلم. خۆشویستنی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم یەكێكە لە بنچینەكانی عەقیدە و بیروباوەڕی موسوڵمان. خۆشویستنەكەش بەستراوە بە خۆشویستنی الله تعالی، كە هەر خۆی لە قورئانی پیرۆزدا هەرەشەی لە هەركەسێك كردووە ئەگەر خۆشەویستی باوك ودایك وكوڕ و براو هاوسەر و هۆز و عەشیرەت وماڵ و سامان و بازرگانی و خانوو وتەلار بخاتە پێش خۆشەویستی پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم، هەركێ بەو شێوە بێت وەكو لە ئایەتەكەدا هاتووە، با چاوەڕوانی فەرمان و سزای پەروەردگاری بكات: {قُلْ إِنْ كَانَ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ وَإِخْوَانُكُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ وَعَشِيرَتُكُمْ وَأَمْوَالٌ اقْتَرَفْتُمُوهَا وَتِجَارَةٌ تَخْشَوْنَ كَسَادَهَا وَمَسَاكِنُ تَرْضَوْنَهَا أَحَبَّ إِلَيْكُمْ مِنَ اللَّهِ وَرَسُولِهِ وَجِهَادٍ فِي سَبِيلِهِ فَتَرَبَّصُوا حَتَّى يَأْتِيَ اللَّهُ بِأَمْرِهِ} [التوبة: 24]. ئەگەر لەم ئایەتە زۆر وردبینەوە و بە شێوەیەكی كردەیی دایبەزێنینە سەر واقیعی ژیانی خۆمان وبەراوردێكی ڕاشكاوانە بكەین وخێرا بەسەریدا تێنەپەڕین ... حاڵی عەقیدە و بیروباوەری زۆربەمان دەكەوێتە ژێر پرسیارەوە!