العربیة
/عه‌دنان ئیبراهیمی گومڕا/
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا(١٥) عدنان إبراهیم فه‌رمووده‌ی متواتر ره‌تده‌كاته‌وه‌و و لاواز وه‌رده‌گرێت
: 341
2018-04-10
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا(١٥) عدنان إبراهیم فه‌رمووده‌ی متواتر ره‌تده‌كاته‌وه‌و و لاواز وه‌رده‌گرێت داوا له‌ هه‌وادارانی عدنان ابراهیم ده‌كه‌م به‌ ئینسافه‌وه‌ وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر نیازتان خراپ نییه‌ ئێوه‌ش له‌ زۆرێك له‌ بنه‌ماكانی ئیسلام به‌ گومان نین و ئه‌م كابرا لیدوان له‌ ناختان نادات: عدنان ته‌نها زمان لووسی و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری زۆر به‌ مه‌به‌ستی گوماناوی و كاركردن بۆ ئه‌جییندایه‌كی گوماناوی نه‌بێت چی هه‌یه‌ له‌وه‌ زیاتر ؟ یه‌ك به‌لگه‌ی ئاشكرا له‌سه‌ر ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌: ئه‌و پێوه‌رێكی له‌ هه‌واو ئاره‌زوو درووستكردووه‌ به‌ بۆچوونی په‌تی خۆی و بێ هیچ شه‌رمێك فه‌رمووده‌كانی دابه‌زینی مه‌سیح و ڕه‌جم كردنی زانی و چه‌ندین فه‌رمووده‌ی متواتر ی تر له‌ هه‌ردوو سه‌حیحی بوخاری و موسلیمدا ره‌تكردووه‌ته‌وه‌..هاوكات - وه‌كو توێژه‌رێكی فه‌رمووده‌ ده‌ڵێت - فه‌رمووده‌یه‌كی لاوازی ئاشكرا له‌ لاوازیدا وه‌رده‌گرێت وه‌كو: ( أشقى الآخرين قاتل علي ) واته‌: به‌دبه‌ختترین دوایینه‌كان بكوژی عه‌لی یه‌ ڕه‌زای خوای لێبێت! ئه‌وه‌ مه‌عنای چییه‌ خۆ ئێوه‌ به‌ عه‌قڵی خۆتان فه‌رمووده‌ی بوخاری ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌ی بۆ ناتوانن به‌و عه‌قڵه‌ بگه‌نه‌ ده‌ره‌نجامێكی گونجاو له‌و تناقض ه‌ی عدنان..ما لكم كیف تحكمون. إحسان برهان 2016-8-22 سلێمانی