العربیة
/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٣٣- إسلام بحيري
: 387
2018-04-07
پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌یه‌كه‌ له‌ كه‌ناڵی (القاهرة والناس) به‌ ڕاشكاری و به‌ به‌رده‌وامی ڕه‌خنه‌ له‌ ئیسلام و مێژووی ئیسلام و ده‌قه‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌ ده‌گرێت ، ئه‌گه‌رچی ئه‌و زیاتر درێژه‌پێده‌رێكه‌ بۆ ڕێبازی ڕه‌خنه‌گرانی پێش خۆی له‌ ئیسلام وه‌كو جمال البنا و حسن حه‌نه‌فی ونصر حامد أبو زید وئه‌وانی تر ، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه‌ ناوبانگی ده‌ركردووه‌و خۆی كردووه‌ته‌ باسی میدیاكان ،وه‌كو پسپۆڕی سوكایه‌تی كردن به‌ ئیسلام و گومان درووستكردن له‌ ده‌وری ده‌قه‌كانی خۆی ده‌رده‌خات ، به‌بۆچوونه‌كانی ده‌رئه‌كه‌وێت كه‌ باوه‌ڕی به‌ بنه‌مای (خالف تعرف هه‌یه‌) ئامانجی ناوبانگ ده‌ركردنه‌ وهاوه‌ڵێتی سه‌رانی ئه‌م قوتابخاته‌یه‌، یه‌كه‌م بابه‌ت كه‌ وروژاندی ئه‌وه‌ بوو كه‌ عائیشه‌ ڕه‌زای خوای لێبێت له‌ ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا شووی كردووه‌ته‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم نه‌ك له‌ ته‌مه‌نی نۆ ساڵی ، ئه‌و وه‌كو هه‌ر كه‌سێكی تر له‌ هاوبیره‌كانی تری پێی وایه‌ ده‌قه‌ شه‌رعییه‌كان له‌ قورئان و سوننه‌تدا پێویسته‌ جارێكی تر خوێندنه‌وه‌ی جیاوازیان بۆ بكرێت دوور له‌و ترسه‌ی بۆمان ماوه‌ته‌وه‌ له‌ ده‌ستكاری كردنی ده‌قه‌كان ، دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌كانی له‌ قورئان و فه‌رمووده‌ زیاتر كرده‌وه‌ له‌ به‌رنامه‌كه‌ی ئه‌زهه‌ر له‌ دژی ڕاوه‌ستا و به‌رنامه‌كه‌ی ڕاگیرا ، له‌م ماوه‌ی ڕابوردوویشدا له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن مونازه‌ره‌و ووتوێژێكی كرد له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ر یه‌ك له‌ (الدكتور أسامة الأزهري و الحبيب على الجفري) زانایان و بانگخوازانی میسر به‌رپه‌رچیان داوه‌ته‌وه‌ وته‌نانه‌ت شه‌یخی ئه‌زهه‌ر و موفتی میسر یش.