/عه‌دنان ئیبراهیمی گومڕا/
زنجيره‌ى عدنان إبراهيم ى گومڕا (٧) بوخاری و موسلیم شه‌رمه‌زاری لای گاوره‌كانیان كردین
: 473
2018-04-10
#زنجيره‌ى_عدنان_إبراهيم_ى_گومڕا (٧)
بوخاری و موسلیم شه‌رمه‌زاری لای گاوره‌كانیان كردین
ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی خواره‌وه قسه‌ی عدنان إبراهیم ه كوت و مت من ته‌نها وه‌رمگێڕاوه ، باس له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سوننه‌ت ده‌كات ، باس له‌وه ده‌كات ئێمه به بۆنه‌ی بوخاری و موسلیمه‌وه لای گاوره‌كان شه‌رمه‌زار بووینه ، ده‌ڵێت:
نا بێت براكه‌م ، ئێمه له‌سه‌رده‌می عه‌وله‌مه ده‌ژین ،جیهان هه‌مووی ئاشكرا بووه ، هیچ قابیلی شاردنه‌وه نییه ، شه‌رمه‌زار بووین ، ئێستا هه‌ندێ پیاوانی ئایینی تر ، گاوورو كه‌سانی تر ، ئییحراجمان ده‌كه‌ن ، پێت ده‌ڵێت فه‌رموو ئه‌وه له موسلیمه ،ئه‌وه له بوخارییه ، له ئه‌حمه‌ده ، تۆ خه‌ریكی چیت ؟
ده‌ڵێت: تا دوا هه‌ناسه به‌رگری له بوخاری موسلیم ده‌كه‌م ، هه‌ردوكیان صه‌حیحن ، ته‌واو؟ تۆ دینی خۆت سه‌رده‌بڕیت تۆ ئازادی ، به‌ڵام ئێمه ئه‌و پلانه گه‌مژه‌یه ناگرینه‌به‌ر ، ئه‌وه پلانی گه‌مژه‌كانه ، ئێمه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كیتابی خوا ، ئه‌وه پلانێكی خواییه ، كیتابی خوا فه‌رمانڕه‌وایه به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا: ما فرطنا فی الكتاب من شی‌ء ،ناوي كتاب م‌بین ه ، فه‌رموویه‌تی: تبیانا لكل شی‌ء ، وتیان: نا نا ، زۆربه‌ی شته‌كان ڕوون ناكاته‌وه ،پێویستمان به سوننه‌ته، ئه‌و قسه درۆیه! خوا فه‌رموویه‌تی: تبیانا لكل شیئ چون ده‌ڵێن هه‌موو شتێك ڕوون ناكاته‌وه؟
ئه‌مه قسه‌كانی بوو به شێوه‌یه‌كی حه‌رفی وه‌رمگێڕاوه وه‌كو خۆی و..هیچ كۆمێنتێكم له‌سه‌ری نییه!
إحسان برهان ا‌لدین
2015-10-15 سلێمانی
2023-11-15
2018-04-12
2024-03-08
2022-06-27
2020-03-18
2023-10-28
2023-10-27