العربیة
/فه‌رمووده‌ لاواز و بێ بنه‌ماكان/
(أيما امرأة ماتت وزوجه عنها راض دخلت الجنة) واته‌: هه‌ر ئافره‌تێك بمرێت و مێره‌ده‌كه‌ى لێى ڕازى بێت، ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌.:18
: 761
2018-04-12

  #فه‌رمووده‌_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:18 (أيما امرأة ماتت وزوجه عنها راض دخلت الجنة) واته‌: هه‌ر ئافره‌تێك بمرێت و مێره‌ده‌كه‌ى لێى ڕازى بێت، ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌. ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ فه‌رمووده‌يه‌كى (ضعيف) ه‌، بڕوانه‌: السلسلة الضعيفة (1426) ورياض الصالحين تخريج الألباني(292). هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمووده‌ى كه‌ تێيدا هاتووه‌: ( ما استفاد المؤمن بعد تقوى الله خيرا له من زوجة صالحة إن أمرها أطاعته وإن نظر إليها سرته وإن أقسم عليها أبرته وإن غاب عنها نصحته في نفسها وماله) واته‌: ئيماندار له‌ دواى له‌ خوا ترسان سوودێكى نه‌بينيوه‌ له‌ هاوسه‌رێكى باش باشتر، كاتێك فه‌رمانێكى پێ ده‌كات گوێڕايه‌ڵى ده‌كات، كاتێكيش ته‌ماشاى ده‌كات دڵى پيى خۆش ده‌بيت، ئه‌گه‌ر سوێندێكيشى له‌سه‌ر بخوات سوێنده‌كه‌ى ناشكێنێ، كاتێك ئه‌و مێرده‌ له‌ ماڵ نابێت ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌ خۆى و ماڵيدا ده‌يپارێزێت. ئه‌م فه‌رمووده‌ش هه‌ر لاوازه‌، بڕوانه‌: السلسلة الضعيفة 4421 وسنن ابن ماجه تخريج الألباني(1857) . به‌ڵام له‌ فه‌رمووده‌يه‌كى (صحيح ) دا هاتووه‌ له‌ سنن ابن ماجه 1855 له‌ صحيح مسلم يش به‌ ته‌عبيرێكى نزيك له‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله وعليه وسلم فه‌رموويه‌تى: :(إنما الدنيا متاع وليس من متاع الدنيا شيئ أفضل من المرأة الصالحة) واته‌: ئه‌م دونيا خۆشى و ڕابواردنه‌، خۆشيش نييه‌ باشتر له‌ ئافره‌تێكى چاكه‌كار. إحسان برهان الدين 11- شعبان-1438 2017-5-7 سلێمانى