العربیة
/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ١٤- الطبقات الكبرى
: 521
2018-04-09
كتێبى( لواقح الأنوار في طبقات الأخيار) كه‌ به‌ (الطبقات الكبرى) ناوبانگى ده‌ركردووه‌، كتێبێكه‌ له‌ نووسينى: (عبد الوهاب بن أحمد بن علي الأنصاري الشافعي) يه‌، كه‌ له‌ ساڵى 973ك وه‌فاتى كردووه‌، ئه‌م كتيبه‌ نووسه‌ره‌كه‌ى تايبه‌تى كردووه‌ به‌ باسكردنى ژياننامه‌ و كه‌راماتى كه‌سانێك كه‌ به‌ ئه‌ولياو خواناس پێناسه‌ى كردوون، له‌ هاوه‌ڵان و تابيعى و كه‌سايه‌تى تر تاكو سه‌رده‌مى خۆى له‌ سه‌ده‌ى ده‌يه‌مى كۆچى باسكردووه‌، وه‌كو خۆى له‌ سه‌ره‌تاى كتيبه‌كه‌ى وتوويه‌تى:(وبعد فهذا كتاب لخصت فيه طبقات جماعة من الأولياء الذي يقتدى بهم في طريق الله عز وجل من الصحابة والتابعين إلى آخر القرن التاسع وبعد العاشر ، ومقصودي بتأليفه فقه طريق القوم في التصوف من آداب المقامات والأحوال لا غير..)ل6. ئه‌م كتێبه‌ سه‌رچاوه‌يه‌كى گرنگه‌ به‌ لاى ئه‌هلى تصوف بۆ ناسينى پله‌و پايه‌ و كه‌راماتى ئه‌ولياكان، به‌ڵام ڕه‌خنه‌ى توندى ئاڕاسته‌ كراوه‌، چونكه‌ زۆرێك له‌ باسه‌كانى له‌ گه‌ڵ شه‌رع و له‌ گه‌ڵ عه‌قڵدا تيكده‌گيرێت، بۆيه‌ نه‌يارانى سۆفييه‌كان ئه‌و كتێبه‌يان به‌ سه‌رچاوه‌يه‌كى ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ ئه‌فسانه‌و قسه‌ى بێ بنه‌ما ژماردووه‌، ئه‌مه‌ش چه‌ند نموونه‌يه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خوێنه‌ر بيرۆكه‌يه‌كى هه‌بێت ده‌رباره‌ى ناوه‌ڕۆكى كتێبه‌كه‌، چۆنكه‌ زۆرێكى له‌ چه‌شنى ئه‌م نموونانه‌يه‌ كه‌ لێره‌ ده‌يخه‌ينه‌ روو: - (الشيخ حسين أبو علي رضي الله عنه ،كان هذا الشيخ رضي الله عنه من كمل العارفين وأصحاب الدوائر الكبرى ، وكان كثير التطورات تدخل عليه بعض الأوقات تجده جنديا ، ثم تدخل فتجده سبعاً ، ثم تدخل فتجده فيلاً ، ثم تدخل فتجده صبياً وهكذا ، ومكث أربعين سنة في خلوة مسدودة بابها ليس لها غير طاقة يدخل منها الهواء وكان يقبض من الأرض ويناول الناس الذهب والفضة ، وكان من لا يعرف أحوال الفقراء يقول هذا كيماوي سيماوي).واته‌:شێخ حوسێن له‌ خواناسه‌ كامڵه‌كان بوو..جارى وابوو ده‌چويته‌ ژووره‌وه‌ بۆ لاى وه‌كو سه‌ربازێك ده‌تبينى، جارى واش بوو ده‌چوويته‌ لاى وه‌كو شێرو پڵنگ ده‌رده‌كه‌وت، جارێكى تر ده‌چوويته‌ لاى وه‌كو فيل خۆى نيشان ده‌دا، يان وه‌كو مناڵ..چل ساڵ له‌ خه‌ڵوه‌تێكدا بوو ده‌رگاكه‌ى داخرابووته‌نها په‌نجه‌ره‌يه‌كى بچووكى تێدا بوو كه‌ باى لێ ده‌هاته‌ ژووره‌وه‌... - له‌ ژياننامه‌ى يوسف العجمي الكوراني ده‌ڵێت: ((وكان رضي الله عنه إذا خرج من الخلوة يخرج وعيناه كأنهما قطعة جمر تتوقد فكل من وقع نظره عليه انقلبت عينه ذهباً خالصاً...)واته‌: كه‌ له‌ خه‌ڵوه‌ته‌كه‌ى ده‌رده‌چووهه‌ردوو چاوى وه‌كو پشكۆيه‌ك بوو گرى گرتبێت،هه‌ركي چاوى پێ بكه‌وتايه‌ چاوه‌كانى ده‌بوونه‌ ئاڵتوونێكى په‌تى. - باسى وه‌لييه‌كى تر ئه‌كات و ئه‌ڵێت:(وكان رضي الله عنه إذا رأى امرأة أو أمرداً راوده عن نفسه ، وحسس على مقعدته ، سواء كان ابن أمير ، أو ابن وزير ، ولو كان بحضرة والده ، أو غيره ، ولا يلتفت إلى الناس ، ولا عليه من أحد)).واته‌: هه‌ركاتێك ئافره‌تێك يان مێرد مناڵێكى ببينايه‌ گێچه‌ڵى پێ ئه‌گێڕان و... - باسى وه‌لييه‌كى تر ده‌كات و ده‌ڵێت:(الشيخ إبراهيم العريان رضي الله عنه ،كان يُخرج الريح بحضرة الأكابر ثم يقول: هذه ضرطة فلان ، ويحلف على ذلك ، فيخجل ذلك الكبير منه ، مات رضي الله عنه سنة نيف وثلاثين وتسعمائه) واته‌: له‌ به‌رده‌م پياوماقوڵاندا باى له‌ خۆى ده‌رده‌هينا ، ئه‌يوت ئه‌مه‌ وه‌كو...فڵانه‌ كه‌سه‌... - باسى وه‌لييه‌كى تر ئه‌كات و ئه‌ڵێت: (وكان إذا رأى شيخَ بلدٍ أو غيرَه ينـزله مِن على الحمارة ويقول له: أمسِك رأسَها حتى أفعل فيها! فإن أبى الشيخ تسمَّر في الأرض لا يستطيع أن يمشي خطوةً، وإن سمح حصل له خجلٌ عظيمٌ والناس يمرُّون عليه)........... - باسى هه‌ڵفڕينى هه‌نديك له‌ ئه‌ولياكان ده‌كات وه‌كو باڵنده‌كان: (كان يسمى الطيار لأنه لما أراد الانتقال من قريته التي كان بها مقيماً ببلاد الشرق صعد إلى منارتها ونادى لأهلها فلما اجتمعوا طار في الهواء والناس ينظرون إليه) - باسى هه‌ندێكى تر ئه‌كات كه‌ شێرو پڵنگ و ئاژه‌ڵه‌كان ڕاوێژيان پێكردووه‌:(قال أبو مدين: وزرته مرة في الصحراء وحوله الأسد والوحوش، والطير تشاوره على أحوالها..) - هه‌ندێ له‌ ئه‌ولياكان وا باسيان ئه‌كات به‌رده‌وام سه‌رخۆش بوونه‌:(كان الغالب عليه حالة السكر). - هه‌ندێكيان به‌لاى دارى وشكدا تێپه‌ر بوونه‌ يه‌كسه‌ر داره‌كه‌ سه‌وز بووه‌ته‌وه‌: (كان إذا خرج من خلوته لا يمر على شجرة يابسة إلا أورقت ولا بذي عاهة إلا عوفي). - له‌ باسى رفاعى ده‌ڵێت: (كان قطب الاقطاب في الارض فانتقل الي قطبية السماوات فاصبحت السماوات السبع في رجله كلخلخال) واته‌: سه‌رگه‌وره‌ى قوتبه‌كانى سه‌ر زه‌وى بوو، دوايى بووه‌ته‌ قوتبى ئاسمانه‌كان، ئيتر حه‌وت ئاسمانه‌كان وه‌كو خه‌ڵخاڵ له‌ قاچيدا بووه‌.   له‌ ڕاستيدا زۆربه‌ى باسه‌كانى كتێبه‌كه‌ له‌وجۆره‌يه‌..بۆيه‌ هه‌ندێ له‌ خودى ئه‌هلى تصوف په‌نايان بۆ ئه‌وه‌ بردووه‌ كه‌ كتێبه‌كه‌ى شه‌عرانى، ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ ئه‌فسووناويانه‌ى بۆ زياد كراوه‌و له‌ ئه‌سڵى كتێبه‌كه‌دا نييه‌..به‌ڵام كێشه‌ ئه‌وه‌يه‌ زۆربه‌ى به‌سه‌رهاته‌كانى كه‌م وزۆر ئه‌و جۆره‌ كه‌رامات و به‌سه‌رهاتانه‌ى تێدايه‌، بۆيه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌ ئه‌سڵيشى هه‌بيت ناتوانرێت ڕاست و درۆى تێدا له‌يه‌ك جيا بكرێته‌وه‌. كه‌سيش له‌ ئه‌هلى ته‌سووف بانگه‌شه‌ى ناكه‌ن كه‌ ئه‌م كتێبه‌ هه‌مووى هه‌ڵبه‌ستراو بێت و نكۆڵى له‌وه‌ بكه‌ن كه‌ كتێبى شه‌عرانى بووبێت، به‌ڵكو هه‌ندێكيان ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ئه‌ڵێن كه‌ هه‌ندي له‌ قسه‌ نه‌شياوه‌كانى ته‌به‌قاتى شه‌عرانى هه‌ڵبه‌رستراوه‌. ئه‌وانه‌ى كه‌ شه‌عرانى به‌ خواناس و وه‌لى ناويان ده‌بات به‌وه‌ بێت كه‌ ئه‌و ده‌رباره‌يان باسى كردووه‌، ئه‌وه‌ى كه‌ خوا پيى ناخۆش بێت ئه‌نجاميان داوه‌، هه‌موويشى به‌ كه‌رامات ژماردووه‌، هه‌روه‌ها كتێبه‌كه‌ لێوان لێوه‌ له‌ شيرك و بيدعه‌و به‌د ڕه‌وشتى و شتى زۆر خراپ كه‌ ئاسان نييه‌ لێره‌دا باسيان بكه‌ين. عبدالرحمن عبدالخالق ده‌رباره‌ى كتێبه‌كه‌ى شه‌عرانى ده‌ڵێت:" فهذا هو عبد الوهاب الشعراني يجمع في كتابه الطبقات الكبرى كل فسق الصوفية وخرافاتها وزندقتها فيجعل كل المجانين والمجاذيب واللوطية والشاذين جنسياً، والذين يأتون البهائم عياناً وجهاراً في الطرقات، يجعل كل أولئك أولياء وينظمهم في سلك العارفين وأرباب الكرامات وينسب إليهم الفضل والمقامات. ولا يستحي أن يبدأهم بأبي بكر الصديق ثم الخلفاء الراشدين ثم ينظم في سلك هؤلاء من كان (يأتي الحمارة) جهاراً نهاراً أمام الناس ومن كان لا يغتسل طيلة عمره، ومن كان يعيش طيلة عمره عرياناً من الثياب ويخطب الجمعة وهو عريان، ومن ومن…   ئه‌وانه‌ى به‌رگرى له‌ كتێبه‌كه‌ى شه‌عرانى ده‌كه‌ن له‌ دوو ڕووه‌وه‌ به‌رگرى لي ده‌كه‌ن: 1- ده‌ڵێن قسه‌ى بۆ هه‌ڵبه‌ستراوه‌و ده‌ستكارى كتيبه‌كه‌ى كراوه‌. 2- ته‌ئويلى قسه‌كانى ده‌كه‌ن و ئه‌ڵێن ئه‌وه‌ هه‌موو كه‌سێك لێيان تێناگات و مه‌به‌ستى له‌و قسه‌انه‌ ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ كه‌ به‌ رواڵه‌ت لێى تيده‌گه‌يت. كتێبه‌كه‌ چاپێكى كۆنى هه‌يه‌ له‌ چابخانه‌ى بۆلاق و چاپى ترى زۆره‌ له‌وانه‌ چاپى: (مكتبة الآداب) له‌ ميسرو(دارالفكر) له‌ به‌يروت. له‌ زانا دێرينه‌كان هه‌ندێك وه‌كو ابن عماد الحنبلي به‌رگريان لێ كردووه‌، له‌ هاوچه‌رخه‌كانيش عبدالقادر عطا و كه‌سانى تر، وتوويانه‌ شه‌عرانى كه‌ خاوه‌نى كۆمه‌ڵێك كتێبى زۆره‌ له‌ زانستى فه‌رمووده‌و بواره‌كانى ترى زانست ناگونجێت ئه‌و قسانه‌ى كردبێت.