العربیة
/فه‌رمووده‌ لاواز و بێ بنه‌ماكان/
فه‌رمووده‌يه‌كى زۆر به‌ناوباگ به‌ڵام لاواز:36
: 1087
2018-04-12

#فه‌رمووده‌_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:36 فه‌رمووده‌يه‌كى زۆر به‌ناوباگ به‌ڵام لاواز كه‌م ن ئه‌وانه‌ى ده‌زانن كه‌ فه‌رمووده‌ى: ((اذهبوا فأنتم الطلقاء)) نه‌ك هه‌ر (ضعيف) ه‌، به‌ڵكو سه‌نه‌دێكى نه‌پچڕاويشى نييه‌ و ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ى هه‌يه‌ هه‌ڵبه‌ستراويش بێت، زۆر حوكمي شه‌رعيشى له‌سه‌ر بونياد نراوه‌، به‌ڵام ڕاستييه‌كه‌ى ئه‌وه‌يه‌ زانايان ئه‌م فه‌رمووده‌يان ڕه‌تكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قى فه‌رمووده‌كه‌يه‌: ( يا أهل مكة أو يا معشر قريش : ما تظنون أني فاعل بكم ؟ قالوا : خيراً أخ كريم وابن أخ كريم قال : اذهبوا فأنتم الطلقاء ) واته‌: كاتێك پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌تحى مه‌ككه‌ى كرد و به‌ سه‌ركه‌وتوويى چووه‌ ناو شاره‌كه‌، به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ى فه‌رموو: ئه‌ى خه‌ڵكى مه‌ككه‌، گومانتان وايه‌ چيتان لێ بكه‌م، ئه‌وانيش وتيان: تۆ براو برازايه‌كى به‌خشنده‌ى ئێمه‌ى (واته‌ چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ين لێمان خۆش بيت) ئه‌ويش فه‌رمووى: كه‌واته‌ بڕۆن ئێوه‌ ئازابووه‌كانن. ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ له‌ لايه‌ن (ابن إسحاق) له‌ “ السيرة “ ( 4/31 - 32 ) , و له‌ ڕێگه‌ى ئه‌ويشه‌وه‌ ( الطبري) له‌ “ التاريخ “ ( 3/120 ) و هه‌روه‌ها (الحافظ ابن كثير) له‌“ البداية و النهاية “ ( 4/300 - 301 ) بێ ئه‌وه‌ى هيچى ده‌رباره‌ بڵێت، گێڕاويانه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سه‌نه‌دى فه‌رمووده‌كه‌ (ضعيف) و ( مرسل)ه‌..ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ كه‌سيكى به‌ ناوى (ابن حميد) له‌سه‌ه‌ده‌كه‌يدا هه‌يه‌ وقسه‌ى زۆر ده‌رباره‌ كراوه‌و به‌ هه‌ڵبه‌ستنى فه‌رمووده‌ تۆمه‌تبار كراوه‌، بۆيه‌ هيچ گومانێك نييه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م فه‌رمووده‌ لاوازه‌، چونكه‌ هه‌م (معضل) و هه‌م (مرسل) ه‌،ئه‌و (ابن حميد) ه‌شى تێدايه‌ كه‌ به‌ (الرازى) ناسراوه‌ به‌ درۆ و هه‌ڵبه‌ستنى فه‌رمووده‌ وه‌كو سه‌نه‌د و مه‌تن تۆمه‌تبار كراوه‌، بۆيه‌ شێخ ئه‌لباني ش له‌ “ السلسلة الضعيفة و الموضوعة “ ( 3/307 ) : به‌ (ضعيف) هێناوێتى. ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ له‌سه‌ر زمانى زۆر له‌ ناودارانه‌وه‌ و، زۆر له‌ مامۆستايانى سه‌ر مينبه‌ره‌كانه‌وه‌و، هه‌روه‌ها زۆرێك له‌ نووسه‌رانه‌وه‌ باس ده‌كرێت وه‌كو ئه‌وه‌ى (صحيح) بێت و كێشه‌يه‌ك له‌سه‌نه‌د و مه‌تنه‌كه‌يدا نه‌بێت، كه‌ واش نييه‌و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌يه‌. به‌ڵام شايانى باسه‌ ئێمه‌ لێره‌ مه‌به‌ستمان سه‌نه‌دى فه‌رمووده‌كه‌يه‌، نه‌ك ئه‌وه‌ى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌ خه‌ڵكى مه‌ككه‌ خۆش نه‌بووبێت ، ئه‌وه‌يان مه‌سه‌له‌يه‌كى تره‌ و، له‌ صحيح مسلم (12/ 133 نووي) جێگير بووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموويه‌تى: "من دخل دار أبي سفيان فهو آمن، ومن ألقى السلاح فهو آمن ومن أغلق بابه فهو آمن.واته‌: هه‌ركێ بچێته‌ ماڵى ئه‌بوسوفيان، يان چه‌كه‌كه‌ى داننێت، يان ده‌رگاى ماڵه‌كه‌ى له‌ خۆى دابخات ئه‌وه‌ ترسى له‌سه‌ر نييه‌. ئه‌م مه‌سه‌له‌ زۆرێك له‌ ئه‌هلى عيلم له‌ فه‌رمووده‌ناسان باسيان كردووه‌، بۆ نموونه‌ بڕوانه‌: ما شاع ولم يثبت في السيرة النبوية/ محمد بن عبد الله العوشن. إحسان برهان الدين 2017-5-3 سلێمانى