العربیة
/سوننەت/
حوكمی پەشیمان بوونەوە لە كردنی قوربانی کردن چییە؟
: 313
2022-06-27

#وەڵامی_پرسیارەكانتان :45 حوكمی پەشیمان بوونەوە لە كردنی قوربانی! قوربانیكردن لەسەر بۆچوونی جمهوری زانایان سوننەت و شەعیرەیەكی گرنگی ئیسلامە و واجب نییە، بۆیە ئەگەر كەسێك نیەتی قوربانی كردنی هێنا و دوای ماوەیەك لەبەر هەر هۆكارێك لە نیەتەكەی پەشیمان بوویەوە و بڕیاریدا نەیكات، لەو حاڵەتەدا هیچی لەسەر نییە و تاوانبار نابێت، چونكە سوننەتێكەو خۆی لە خێرەكەی بێ بەش كردووە، بەڵام ئەگەر ئاژەڵەكەی دیاری كرد، یان كڕی بۆ ئەو مەبەستە، ئەوە لە موڵكی ئەو دەرچووەو زانایان فەرموویانە لەو كاتەدا ئیتر بۆی نییە پەشیمان بێتەوە.