العربیة
/فه‌رمووده‌ لاواز و بێ بنه‌ماكان/
ئه‌م فه‌رموودانه‌ به‌ ناوبانگن به‌ڵام ( صحيح) نين:33
: 1085
2018-04-12

  #فه‌رمووده‌_لاواز_و_بێ_بنه‌ماكان:33ئه‌م فه‌رموودانه‌ به‌ ناوبانگن به‌ڵام ( صحيح) نين كۆمه‌ڵێك فه‌رمووده‌ هه‌يه‌ زۆر به‌ ناوبانگن، له‌ سه‌ر مينبه‌ره‌كان و له‌ به‌رنامه‌ ئاينييه‌كان وله‌ زۆر كۆڕو كۆبوونه‌ووبۆنه‌ ئايينىه‌ جياجياكاندا باس ده‌كرێن ، به‌ڵكو هه‌ندێكيان حوكمى شه‌رعييه‌ و په‌يوه‌ندى به‌ حه‌ڵاڵ و حه‌رامه‌وه‌ هه‌يه‌، به‌ڵام هه‌موويان يان بێ بنه‌ماو هه‌ڵبه‌ستراون، يان ئه‌وه‌نده‌ لاوازن كه‌ درووست نييه‌ بكرێنه‌ به‌ڵگه‌ى شه‌رعى، له‌وانه‌: 1- « اتقوا فراسة المؤمن فإنه ينظر بنور الله » واته‌: خۆتان له‌ فيراسه‌تى ئيماندار بپارێزن چونكه‌ به‌ نورى خوا ته‌ماشا ده‌كات .فه‌رمووده‌يه‌كى لاوازه‌ (ضعيف)ه‌، .بڕوانه‌: "تنزيه الشريعة" للكناني (2/305) . "الموضوعات" للصغاني (74) . 2- « إياكم وخضراءُ الدِّمن فقيل: ما خضراء الدِّمن؟ قال المرأةُ الحسناء في المنبت السوء » فه‌رمووده‌يه‌كى زۆر به‌ناوبانگه‌ نووسه‌ران ووتاربێژان و زۆر له‌ خه‌ڵكى ڕۆشنبيرى ئيسلامى ده‌يگێڕنه‌وه‌، ناوه‌ڕۆكى و واتاكه‌ى ئه‌وه‌ ده‌گه‌يه‌نێت: داواكردنى ئافره‌تى جوان وباش له‌ ماڵى خراپ به‌ گوڵ و سه‌وزاييه‌ك ده‌چوێنيت كه‌ له‌سه‌ر جێگه‌يه‌كى پيس بڕوێت، ( العراقي) فه‌رموويه‌تى: ( ضعيف ) وهه‌روه‌ها( ابن الملقن) يش هه‌ر به‌ لاوازى زانيوه‌،. ( الألباني) فه‌رموويه‌تى: ضعيف جداً. "تخريج الإحياء" (2/42) . "الضعيفة". 3- « لا صلاة لجار المسجد إلا في المسجد » واته‌: دراوسێى مزگه‌وت نوێژى له‌ مزگه‌وت نه‌بێت درووست نييه‌. ئه‌م فه‌رمووده‌ (ضعيف) . بروانه‌:"ضعاف الدارقطني" (362) . "اللآلئ المصنوعة" (2/16) . "العلل المتناهية" (1/693). 4- « خير الأسماء ما عبِّد وما حـمِّد» چاكترين ناوه‌كان ئه‌وانه‌ن كه‌ ئاماژه‌ى بۆ به‌ندايه‌تى خوا تێدا بێت، واته‌: وشه‌ى (عبد) ى تێدا بێت يان سوپاسگوزارى خواى تێدا بێت وه‌كو أحمد و محمد...ئه‌م فه‌رمووده‌ ڕاست نييه‌ و هه‌ڵبه‌ستراوه‌.( موضوع)ه‌، بڕوانه‌: "الأسرار المرفوعة" (192) . "اللؤلؤ المرصوع" (189) . "النخبة" (117) . 5- « شاوروهن - يعني: النساء - وخالفوهن» واته‌: ڕاوێژ به‌ ئافره‌تان بكه‌ن به‌ڵام به‌ قسه‌يان مه‌كه‌ن. فه‌رمووده‌يه‌كه‌ بێ بنه‌مايه‌ (لا أصل له) بڕوانه‌: "اللؤلؤ المرصوع" (264) . "تذكرة الموضوعات" (128) . "الأسرار المرفوعة" (240). 6- «ليس لفاسق غيبة »واته‌: كه‌سى فاسق غه‌يبه‌تى درووسته‌. . ئه‌م فه‌رمووده‌ درۆيه‌و هه‌ڵبه‌ستراوه‌(موضوع)ه‌ بڕوانه‌: . "الأسرار المرفوعة" للهروي (390) . "المنار المنيف" لابن القيم (301) . "الكشف الإلهي" (1/764) . 7- « ما خاب من استخار ، ولا ندم من استشار ولا عال من اقتصد» واته‌: سه‌رگه‌ردان نابێت كه‌سێك نوێژى استخارة بكات، وپه‌شيمانيش نابێته‌وه‌ كه‌سێك ڕاوێژ بكات. هه‌ژاريش نابێت كه‌سێك ده‌ستى به‌ ماڵى خۆيه‌وه‌ بيت..هه‌ڵبه‌ستراوه‌و ڕاست نييه‌(موضوع) ه‌، بڕوانه‌: "الكشف الإلهي" (1/775) . "الضعيفة" (611) . 8- « تحية البيت الطواف» (تحية المسجد) ى حه‌ره‌مى مه‌ككه‌ ته‌واف كردنه‌.. ئه‌م فه‌رمووده‌ ئه‌سڵى نييه‌، بڕوانه‌:. "الأسرار المرفوعة" (130) . "اللؤلؤ المرصوع" (143) . "الموضوعات الصغرى" للقاري (88) . 9- « ليس الإيمان بالتمني ولا بالتحلي، ولكن ما وقر في القلب وصدقه الفعل... الخ » باوه‌ڕ به‌ خۆزگه‌ خواستن نييه‌ و به‌ خۆڕازاندنه‌وه‌ نييه‌، به‌ڵكو شتێكه‌ له‌ دڵدا درووست ده‌بيت و كرده‌وه‌ پشتگيرى ده‌كات يان شايه‌تى ڕاستگۆيى بۆ ده‌دات، ئه‌سڵى نييه‌ و هه‌ڵبه‌ستراوه‌ (موضوع)ه‌، بڕوانه‌: "ذخيرة الحفاظ" لابن طاهر (4/4656) . "الضعيفة" (1098) . "تيببض الصحيفة" محمد عمرو (33) . 10- « حب الدنيا رأس كل خطيئة» واته‌: سه‌رى هه‌موو تاوانێك خۆشويستنى دونيايه‌..هه‌ڵبه‌ستراوه‌و ڕاست نييه‌.( موضوع) ه‌.بڕوانه‌: "أحاديث القصاص" لابن تيمية (7) . "الأسرار المرفوعة" (1/163) . "تذكرة الموضوعات" (173) . 11- « سيد القوم خادمهم» واته‌: سه‌رگه‌وره‌ى كه‌سانێك خزمه‌تكاريانه‌. (ضعيف)ه‌ بڕوانه‌:. "المقاصد الحسنة" للسخاوي (579) . "الضعيفة" (1502) . 12- « أبغض الحلال إلى الله الطلاق » واته‌: بێزراوترين كارى حه‌ڵاڵ له‌ لاى خوا ته‌ڵاقه‌. ئه‌م فه‌رمووده‌يه‌ ( ضعيف) ه‌ بڕوانه‌:. "العلل المتناهية" لابن الجوزي (2/1056) . "الذخيرة" (1/23). 13- « رجعنا من الجهاد الأصغر إلى الأكبر » واته‌: له‌ جيهادى بچووك (غه‌زا) گه‌ڕاينه‌وه‌ بۆ جيهادى گه‌وره‌ (جيهادى نه‌فس)‌، هيچ بنه‌ماو ئه‌سڵێكى نييه‌ بڕوانه‌:. "الأسرار المرفوعة" (211) . "تذكرة الموضوعات" للفتني (191) . 14- « لما قدم النبي صلى الله عليه وسلم المدينة جعل النساء والصبيان والولائد يقولون: طلع البدر علينا من ثنيات الوداع **وجب الشكر علينا ما دعا لله داع أيها المبعوث فينا **جئت بالأمر المطاع....واته‌: كاتێك پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ڕۆيشته‌ مه‌دينه‌ خه‌ڵكى به‌ سروودى طلع البدر علينا پێشوازيييان لێ كرد..فه‌رمووده‌يه‌كى لاوازه‌(ضعيف)ه‌و به‌به‌ڵگه‌ى لاوازى سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌ى عه‌قڵى ڕه‌ددراوه‌ته‌وه‌، چونكه‌ ثنية الوداع ناكه‌وێته‌ سه‌ر ڕێگاى مه‌ككه‌ به‌ره‌و مه‌دينه‌. بڕوانه: "أحاديث القصاص" لابن تيميه (17) . "تذكرة الموضوعات" (196). 15- - « من لم تنهه صلاته عن الفحشاء والمنكر، لم يزدد من الله إلا بعداً » . وفي لفظ: « من لم تنهه صلاته عن الفحشاء والمنكر ، فلا صلاة له » .واته‌: هه‌ركي نوێژه‌كه‌ى له‌ خراپه‌ دوورى نه‌اته‌وه‌، به‌رده‌وام له‌ خوا دوور ده‌كه‌ويته‌وه‌. (الذهبي) له‌ (ابن الجنيد) ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ ده‌رباره‌ى فه‌رموويه‌تى : كذب وزور. الحافظ العراقي فه‌رموويه‌تى: حديث إسناده لين، الألباني فه‌رموويه‌تى: باطل لا يصح من قبل إسناده ولا من جهة متنه. "ميزان الاعتدال" (3/293) . "نخريج الإحياء" (1/143) . "السلسلة الضعيفة" (2 ، 985). 16- « من نام بعد العصر ، فاختُلس عقله، فلا يلومنَّ إلا نفسه » ,واته‌: هه‌ركه‌سێك دواى نوێژى عه‌سر خه‌وت و عه‌قڵى تێكچوو، له‌ خۆى زياتر لۆمه‌ى كه‌س نه‌كات. زانايان له‌ ڕێزى فه‌رمووده‌ هه‌ڵبه‌ستراوه‌كاندا باسيان كردووه‌، بروانه‌: ابن الجوزي "الموضوعات" (3/69) . والسيوطي : "اللآلئ المصنوعة" (2/279) . والذهبي : "ترتيب الموضوعات" (839) . 17- « أصحابي كالنجوم بأيهم اقتديتم اهتديتم » واته‌: هاوه‌ڵانم وه‌كو ئه‌ستێره‌كان وان، شوێنكه‌وتووى كاميان بن سه‌رفراز ده‌بن . له‌ ڕيوايه‌تيكى ترداهاتووه‌: ((إنما أصحابي مثل النجوم فأيهم أخذتم بقوله اهتديتم » ابن حزم فه‌رموويه‌تى : خبر مكذوب موضوع باطل لم يصح قط..واته‌: شوێنه‌وارێكى درۆو هه‌ڵبه‌ستراوه‌و قسه‌يه‌كى به‌تاله‌ و هه‌رگيز ڕاست نييه‌، بڕوانه‌:"الإحكام في أصول الأحكام"(5/64) و (6/82) . الألباني فه‌رموويه‌تى: موضوع. "الضعيفة" (66) . بڕوانه‌: "جامع بيان العلم وفضله" ابن عبد البر (2/91). 18- « سؤر المؤمن شفاء » واته‌: پاشماوه‌ى ده‌مى ئيماندار شيفايه‌. ئه‌سڵ و بنه‌مايه‌كى راستى نييه‌ .بڕوانه‌: "الأسرار المرفوعة" (217) . "كشف الخفاء" (1/1500) . "الضعيفة" (78) . 19- « الناس نيام فإذا ماتوا انتبهو » واته‌: خه‌ڵكى له‌ خه‌ودان، كاتێك ده‌مرن ئاگايان ده‌بێته‌وه‌. بڕوانه‌:"الأسرار المرفوعة" (555) . "الفوائد المجموعة" (766) . "تذكرة الموضوعات" (200). 20- « الأقربون أولى بالمعروف» كه‌سه‌ نزيكه‌كان له‌پێشترن چاكه‌يان له‌گه‌ل بكه‌يت. بنه‌ماوسه‌نه‌دێكى ڕاستى نييه‌، بروانه‌: "الأسرار المرفوعة" (51) . "اللؤلؤ المرصوع" (55) . "المقاصد الحسنة" للسخاوي (141) . إحسان برهان الدين 8- شعبان -1438 2017-5-4 سلێمانى