وریابە و هەرگیز نزاو پاڕانەوە و داوای لێ خۆشبوون مەكە بۆ كەسی بێ دین و بێ ئیمان و مونافیق و دوژمنی ئیسلام و ئەوەی بە كافری مردووە ، چونكە الله ئەو كارەی لە پێغەمبەرەكەی قەدەغە كرد و فەرمووی: {مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُواْ أَن يَسْتَغْفِرُواْ لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُواْ أُوْلِي قُرْبَى مِن بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُمْ أَصْحَابُ الْجَحِيمِ} التوبة:113.
أبو زكریا النووي بە ڕحمەت بێت لە كتێبی (الأذكار المنتخبة من كلام سيد الأبرار) (290).لەم بارەوە فەرموویەتی: بە پێی ئەو ئایەتە حەرام و قەدەغەیە دوعای لێخۆش بوون بۆ كەسی بێ ئیمان و كافر بكرێت ، فەرموودەكان و كۆدەنگی موسوڵماناننیش لەسەر ئەوە دامەزراون وجێگیرن.
هەروەها لە كتێبی المجموع دا دەلێت: (وَأَمَّا الصَّلاةُ عَلَى الْكَافِرِ وَالدُّعَاءُ لَهُ بِالْمَغْفِرَةِ فَحَرَامٌ بِنَصِّ الْقُرْآنِ وَالإِجْمَاعِ). واتە: نوێژ كردن و داوای لێخۆش بوون بۆ كافر بە دەقی قورئان و بە ئیجماعی ئوممەت حەرامە.
بە هەمان شێوە القاضي عیاض الیحصبي ئیجماع وكۆدەنگی زانایانی گواستووەتەوە لەوەی دوعا كردن و داوای لێخۆش بوون بۆ كەسانی كافر و بێ ئیمان حەرامە و ئەوان هیچ سوودێك لە كارە چاكەكانیان نابینن و پاداشتتیش نادرێنەوە و سزایشیان لەسەر سووك ناكرێتەوە، ئەگەرچی ئەوەشیان باس كردووە بە پێی بەڵگەكان بێ باوەڕان ئاستی سزایان لە دۆزەخدا جیاوازی تێدا هەیە.
بەڵكو هەندێ لە زانایان وەكو القرافي ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە لەوانەیە دوعا كردن و داوای لێخۆشبوون بۆ كەسی بێ باوەڕ سەر بكێشێت بۆ تەكفیر كردنی ئەو كەسەی كە دوعاكە دەكات، بەڵام ئەم مەسەلە هەندێ تفصیل و وردەكاری لەسەری باس كردووە پێم باش نەبوو نەقڵی بكەم چونكە زانایانی تر ئەمەیان باس نەكردووە، تەنها مەبەستم ئەوە بوو بزانرێت كە ئەو مەسەلە لەلای ئەهلی علم چەند بە گەورە تەماشا كراوە.
تەنانەت موسوڵمان ڕێگە نەدراوە بۆ دایك وباوك و باپیرانیشی داوای لێخۆش بوون بكات ئەگەر بە كافری و بەبێ باوەڕی مردبن.
إبراهیم علیه السلام پەیمانی بەباوكی دابوو لە الله داوای لێخۆش بوونی بۆ بكات (سَأَسْتَغْفِرُ لَكَ رَبِّي إِنَّهُ كَانَ بِي حَفِيًّا) بەڵام دواتر كە بۆی ڕوون بوویەوە باوكی دوژمنی پەروەردگارە وازی هێنا و داوای لێخۆش بوونی بۆ نەكرد: (فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُ أَنَّهُ عَدُوٌّ لِّلَّهِ تَبَرَّأَ مِنْهُ ۚ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَأَوَّاهٌ حَلِيمٌ).
لە صحيح ی مسلم یشدا هاتووە: (عن أبي هريرة، قال: زار النبي صلى الله عليه وسلم قبر أمه، فبكى وأبكى من حوله، فقال: استأذنت ربي في أن أستغفر لها فلم يؤذن لي، واستأذنته في أن أزور قبرها فأذن لي، فزوروا القبور فإنها تذكر الموت). واتە پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم سەردانی قەبری دایكی كرد و دەستی كرد بە گریان و ئەوانەشی كە لەگەڵیدا بوون دەستیان كرد بە گریان، ئینجا فەرمووی داوام لە پەروەردگارم كرد ڕێگەم بدات داوای لێخۆش بوون بۆ دایكم بكەم و ڕێگەی نەدام، بەڵام داوام كرد ڕێگەم بدات سەردانی قەبرەكەی بكەم و ڕێگەی دام...بەڵگەی تری لەم جۆرەش لە سوننەتدا زۆرە.
بەڵام لەم سەردەمەی خۆماندا چەمكەكانی بیروباوەڕ لە لای موسوڵمانان تێكدراوە و زانستی شەرعیش لەلایان كەم بووە و ئەوانەش كە پێشەنگ و زانان و دەبێت چاوساغیان بن بۆ دووركەوتنەوە لە لادانی بیروباوەڕ و لە جیاتی چەسپادانی واتاكانی تەوحید وئیمان لە دڵ و دەروونیاندا هەندێ جار خۆیان پێشیان دەكەون و سەپێچی بیروباوەڕ دەكەن و ئەوەش لەسەر ئاستی بەرفراوان و ترسناك ڕۆڵی خراپ دەبینێت، ئێ{تا وای لێ هاتووە موسوڵمانان بێ ئاگا لە حوكمی ئەو كارەیان داوای لێخۆش بوون بۆ جولەكە و بۆ نەساڕا و بۆ شوێنكەوتووی زۆرێك لە دینە دەستكرد و باتڵەكان دەكەن ودەڵێن مادام چاكەی بۆ مرۆڤایەتی بووە ئەویش دەچێتە بەهەشتەوەو داوای لێخۆش بوون ونزای چاكە و چوونە بەهەشتی بۆ دەكەن!
لە ساڵی 2005 پاپای ڤاتیكان یوحەننا پۆڵسی دووەم مرد و شێخ یوسف القرضاوي دوعایەكی بەكوڵی بۆ كرد ودڵی ژمارەیەكی زۆری لە موسوڵمانانی جیهانی خەمبار كرد و لە خۆیشیانی ڕەنجاند و لەبەرانبەریشدا نەشیتوانی سەرنجی ڕۆژئاوایش بۆ بانگەوازە میانڕەوەكەی تا سەرئێسقان ڕابكێشێت و لە دوعاكەیدا وتی: "ندعو الله تعالى أن يرحمه ويثيبه؛ بقدر ما قدَّم من خير للإنسانية وما خلّف من عمل صالح أو أثر طيب" واتە لە الله دەپاڕێینەوە سۆزو میهرەبان خۆی بڕژێت بەسەریدا و پاداشتی بداتەوە بەو ئەندازەی كە خێر وچاكەی بۆ مرۆڤایەتی پێشكەش كردووە و كردەوەو شوێنەواری چاكی لە دوای خۆی بەجێ هێشتووە...بەڵام دوعاكەی قەرزاوی سەرپێچییەكی ڕوونی شەرعی تێدا بوو و هەرگیز نەدەبوو هەڵەی لەو جۆرە بكات بۆیە ئەو هەڵوێستەی كە بەلای خۆیەوە هەڵوێستێكی پڕ لە حیكمەت بووە، ناڕەزایەتییەكی زۆری لێ كەوتەوەو لەسەر ئاستی زانایان و خەڵكی بە گشتی وەڵام درایەوەو سەركۆنە كراو كارەكەی وەكو زۆر كاری تری لەو شێوە ، بوو بە جێگای ڕەخنە و نیگەرانییەكی توند لە دژی.