/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٣٨- مجمع الأمثال
: 446
2018-04-10
سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ره‌كييه بۆ زانيارى ده‌رباره‌ى په‌ند و قسه‌ى نه‌سته‌قى پێشينانى عه‌ره‌ب، دانراوه له لايه‌ن (أبي الفضل أحمد بن محمد النيسابوري ) كه به (الميداني) ناسراوه، له ساڵى 518 ك وه‌فاتى كردووه، زانا و زمانناسێكى ناسراوه، له نه‌يسابور له دايكبووه‌و ژياوه‌و وه‌فاتى كردووه.
كتێبى (مجمع الأمثال) يه‌كێكه له كتێبه‌كانى ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بى، دانه‌ره‌كه‌ى ژماره‌يه‌كى زۆرى له په‌ند و مه‌سه‌لى عه‌ره‌بى تێدا كۆكردووه‌ته‌وه، به پێى پيته ئه‌بجه‌دييه‌كان كتێبه‌كه‌ى ڕێكخستووه، كتێبێكى زۆر به سوود و چێژبه‌خشه، به‌ڵكو گه‌نجينه‌يه‌كه له په‌ند و وته‌ى جوان و به سوود له قسه‌ى پێشينانى عه‌ره‌ب، هه‌روه‌ها زۆر فه‌رمووده‌و و شوێنه‌واى زانايانى ئيسلامى تێدايه، به‌ڵام گرنگى به ته‌خريجى فه‌رمووده‌كان نه‌داوه، زياتر له 2000 لاپه‌ڕه‌يه بۆ هه‌موو زانا و فێرخوازى زانست و ڕۆشنبيرێك خوێندنه‌وه‌ى پێويسته ، چونكه ئاسۆى مێشكيان فراوان ده‌كاته‌وه و، يارمه‌تيده‌رێكى باشه بۆ مامۆستايان و وانه‌بێژان ووتارخوێنان و، ته‌نانه‌ت هه‌موو كه‌سێك كه سه‌رقاڵى ئاراسته‌كردن و سه‌رپه‌رشتى كردنى په‌روه‌رده‌يى و ئاشته‌وايى كۆمه‌ڵايه‌تييه.
- له ساڵى 1838ز له بۆن(ألمانيا) له سێ به‌رگدا چاپ كراوه.
- له بۆلاق له ساڵى 1284 ك له دووربه‌گدا له سه‌رپه‌رشتى محمد الصباغ چاپ كراوه.
- له تاران له 1290 ك چاپكراوه، به ڕێكخستنى شێخ حسن بن أبي بكر الكرمانى.
- له ميسر له ساڵى 1374 چاپێكى تر كراوه‌ته‌وه له دوو به‌رگدا، به چاودێرى شێخ محمد محي الدين عبدالحميد.
هه‌روه‌ها شێخ ابراهيم الأحدب الطرابلسي له نزيكه‌ى شه‌ش هه‌زار به‌يتدا كتێبه‌كه‌ى كردووه به هۆنراوه. ناوى ناوه: (فرائد اللآل نظم مجمع الأمثال).
هه‌روه‌ها شێخ أحمد فهمي پوخته‌ى كردووه‌ته‌وه له كتێبێكدا ناوى ناوه: (تهذيب مجمع الأمثال للميداني) و له له مطبعة حجازي له ساڵى 1369 چاپكراوه.
شايانى باسه حاجى خه‌ليفه له (كشف الظنون ) دا ده‌گێڕێته‌وه كه زه‌مخشه‌رى كتێبێكى له هه‌مان بابه‌تدا نووسيوه به ناونيشانى:( المستقصى في أمثال العرب) پێش ئه‌وه‌ى كتێبه‌كه‌ى الميدانى ببينێت و دوايى په‌شيمان بووه‌ته‌وه كه ئه‌وكتێبه‌ى بينيوه به‌و فراوانى و ڕێك و پێكييه، چونكه له كتێبه‌كه‌ى خۆى زۆر باشتر بووه.
يه‌كێك له چاپه باشه‌كانى كه ئێستا له كتيبخانه‌كاندا هه‌يه چاپى (دار صادر) ه به ته‌حقيقى (عبد الله جان). له تۆڕى ئێنته‌رنێتيش هه‌يه بۆ داگرتن.
2023-10-28
2023-10-28
2023-02-19
2023-05-04
2023-11-01
2023-10-28
2022-06-27