/بیانناسە/
زنجیرەی بیانناسە ٥٧- الشمس التبریزي
: 568
2018-04-08
ناوی( شمس الدين التبريزي محمد بن ملك داد التبريزي ) یه ، له ته‌برێز له ساڵی 5822 ی كۆچی به‌رانبه‌ر 1185میلادی له دایكبووه ، شاعیرێكی فارسیه به قوتب و سۆفی گه‌وره‌و عارف و خاوه‌نی عیشقی ئیلاهی! ده‌ناسرێت ، مامۆستای ڕۆحی و هاوڕێی گیان به گیانی جلال ا‌لدین الرومی بووه ،كه توانی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره له ژیانی جه‌لالدا درووست بكات له زانایه‌كی ئاساییه‌وه بیكاته شاعیر و سۆفیه‌كی خاوه‌ن ته‌ریقه‌ت .
هه‌ر له ته‌مه‌نی ده ساڵانه‌وه - وه‌كو ده‌گێڕنه‌وه - خه‌ونی زۆر ده‌بینی ،به‌ڵام باوكی باوه‌ڕی پێنه‌ده‌كرد ، بۆیه ماڵی به جێهێشت و ده‌ڵێن هه‌رگیز زیاتر له شه‌وێك له جێگه‌یه‌كدا نه‌ده‌مایه‌وه و هه‌رده‌م جێگای ده‌گۆڕی ، ئه‌و ده‌یوت له خه‌ونه‌كانیدا خوا‌و مه‌لائیته‌كان ده‌بینێ ، پاره‌ی بۆ بژێوی خۆیشی به لێكدانه‌وه‌ی خهونهكان و خوێندنه‌وه‌ی ناو له‌پ بۆ خه‌ڵكی په‌یدا ده‌كرد ، له لای خه‌ڵكی به دێوانه‌و شێت ده‌ناسرا.
له گه‌شته به‌رده‌وامه‌كانیدا گه‌یشته شاری قۆنیه و له‌وێ له گه‌ڵ جلال ا‌لدین ی ڕۆمی یه‌كتریان ناسی و چه‌ند ساڵێك پێكه‌وه بوون ، بۆ ماوه‌ی چل ڕۆژ پێكه‌وه چوونه خه‌ڵوه‌تگا و له ئه‌نجامدا چل بنه‌مایان بۆ عیشقی ئیلاهی! درووست كرد ، دواتر له بارودۆخێكی ته‌مومژاویدا شهمس به‌ره‌و دیمه‌شق هه‌ڵهات و پاش ماوه‌یه‌ك به هه‌وڵی جه‌لال و ناردنی كوڕه‌كه‌ی به دوایدا بۆ دیمه‌شق دیسان گه‌ڕایه‌وه بۆ قۆنیه وپێشوازییهكی شكۆداریان بۆ ئاماده‌كرد وبه‌ڵام دواجار له‌وێ هه‌ندێ له نه‌یاره‌كانی به كوشتن كۆتاییان به ژیانی شهمس هێنا له ساڵی 645 ی كۆچی به‌رانبه‌ر 1248ی میلادی وگۆڕهكهی ئێستا له شاری خوی ئێرانه و پێشنیاز كراوه بكرێته یه‌كیك له شوێنه‌واره كلتوریه جیهانیه‌كان ی سه‌ر به یونسكۆ.
وه‌كو باسمان كرد شهمس هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه كه‌سێكی ئاسایی نه‌بوو ، كاتێك مامۆستا بوو له (أرضروم) به شێوه‌یه‌كه دڕندانه له خوێندارهكانی ده‌دا و خوین به ده‌ست و قاچیاندا ده‌هاته خواره‌وه وه كو الأفلاكی له مناقب العارفین دا ده‌گێڕێته‌وه ، له زانستی كیمیا - نه‌ك به واتای كیمیای ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمان - به ڵكو زیاتر به واتای سیحر‌و جادوو كردن شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی لێ به‌دیده‌كرا ، جارێك له لای جه‌لالدا كتێبێكی خسته ناو ئاویكهوه و ته‌ر نه‌بوو ،جه‌لال ده‌یوت: زانایانی زاهیر بین ته‌نها شاره‌زای فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌رن صلی الله علیه وسلم به‌ڵام سه‌رگه‌وره‌مان مه‌به‌ستی شهمس بوو له نهێنییه‌كانی پێغه‌مبه‌رمان شاره‌زایه و منیش ڕووناكییه‌كانی ده‌خه‌مه‌ڕوو. له هه‌ردووكیانه‌وه قسه‌و باس و بانگه‌شه‌ی گه‌وره ده‌رباره‌ی توانایان و په‌یوه‌ندییان به خوا‌و تایبه‌تمه‌ندییان له مه‌سه‌له‌ی دینداری زۆر شتی سه‌یر ده‌گێڕنه‌وه ، كه هه‌ندێكیان الأفلاكی مێژوونوس و سپهسالاری مێژوونووس باسیان كردووه ، له‌وانه شهمس ده‌یوت ئه‌گه‌ر جنێو به كافرێك بده‌م سه‌دساڵ كافر بووبێت ده‌بێته ئیماندار ، ئه‌گه‌ر جنیویش به ئیماندارێك بده‌م ده‌بیته ئه‌ولیا و ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه ، كه‌سێكیش لێی پرسی ئیبلیس كێیه؟ پێی وت تۆ ئیبلیسی! ..ئه‌گه‌ر پرسیارت بكردایه جیبریل كێیه ده‌موت تۆ جیبریل ی ! هه‌روه‌ها دیوت: مورید له سێ ڕێگه‌وه ده‌گاته لامان: به مال و حال و ابتهال! واته: به پاره‌و حاڵ و پاڕانه‌وه! هه‌روه‌ها ده‌یوت: تاكو كه‌ی ته‌نها باسی ئایه‌ت و فه‌رمووده ده‌كه‌ن و دڵتان له خوا شت ناگێڕێته‌وه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ!
الأفلاكی ده‌گێرێته‌وه جارێكیان شهمس سه‌ماعی ده‌كرد واته:گوێی له گۆرانی ده‌گرت ،كه‌سێك وتی بڕوانه دهروێشهو گوێ له مۆسیقا ده‌گرێت! شهمس وتی: ده‌ك نه‌بینیت و نه‌بیسیت ئیتر ئه‌ویش ده‌ست به جێ كوێر‌و كه‌ڕ بوو !چه‌ندیش تكایان كرد بێ سوود بوو كه لێی خۆش بێت! جارێكی تریش له كه‌سێكی تر توڕه بوو ئه‌ویش كوێر‌و كه‌ڕ بوو به‌ڵام دواتر لێی خۆش بوو و چاك بوویه‌وه! شه‌مسی ته‌برێزی ده‌رباره‌ی جه‌لالی ڕۆمی ده‌یوت: هه‌ركێ ده‌یه‌وێت پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ببینێت با ته‌ماشای جه‌لال بكات به‌هه‌شت له ڕازیبوونی ئه‌ودایه‌و دۆزه‌خ له تووڕهبوویدایه ، سه‌رگه‌وره‌مان جه‌لال كلیلی به‌هه‌شته! ئه‌مه چه‌ند به‌سه‌ر هاتێكی كه‌م له‌وانه‌ی له مه‌ناقیبی شهمس باسكراوه كه ده‌شێت بۆ باسكردن، هاوكات زۆر هه‌واڵی تر ده‌گێڕنه‌وه ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌و به ئافره‌ت و مناڵی جوان و گه‌نجی موو لێنه‌هاتوو و عاره‌ق و تریاق خواردن..هه‌رگیز شیاوی باس كردن نین خوێنه‌ر خۆی ده‌توانیت له هه‌واڵه‌كانی الأفلاكی و سپهسالارو كتێبه كه‌ی أبو الفضل القونوي (أخبار جلال ا‌لدین الرومي) خۆی بیخوێنێته‌وه.
بۆیه كاتێك جه‌لالی ڕۆمی كوڕه تازه پێگه‌یشتووه‌كه‌ی خۆی به شه‌مسی ته‌برێزی پێشكه‌شكرد له‌وانه‌یه بۆ خزمه‌تكردن بیت ، له نێو خه‌ڵكدا له قۆنیه وتی وتی په‌یدا بوو بۆیه جه‌لال ناچار بوو گومانی خراپ له كوڕه‌كه‌ی دوور بخاته‌وه‌و بڵێت:به‌هادینی كوڕم هه‌رگیز نه حه‌شیشه ئه‌خوات و نه كاری قه‌ومی لوط ئه‌نجام ده‌دات!
شهمس كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تری هه‌بوو ئه‌ویش ئه‌وه بوو به كرێگرته‌ی مه‌غۆله‌كان بوو ، بۆیه خه‌ڵكێكی زۆر به تایبه‌تی دانیشتوانی قۆنیه ڕقیان لێ بوو ، به پێی ئه‌وه‌ی مێژوونووسه توركه‌كان ئاماژه‌یان پێكردووه‌و نووسه‌ری كتیبی (أخبار جلال ا‌لدین الرومي) ده‌یگێڕێته‌وه كوڕێكی جه‌لال له گه‌ڵ خه‌ڵكی قۆنیه به‌شدار بوون له كوشتنی شه‌مسی ته‌برێزیدا، هه‌ندیكیش پییان وایه وه‌كو به ئهفسانهكردنی كوشتنه‌كه‌ی كه ئه‌و دیار نه‌ماوه‌و چووه بۆ شاری (خوی) و هه‌ر له‌وێش مردووه‌و نێژراوه!
له پاش كوژرانی شهمس ئیتر جه‌لال كه‌وته خراپترین بارودۆخهوهو به‌رده‌وام ده‌هات و ده‌ڕۆیشت وئارامی لێ بڕابوو، دواتر مێزه‌رێكی خاكی ، یان وه‌كو ڕه‌نگی دووكه‌ڵ پێچایه سه‌ری و جۆره جل و به‌رگێكی تایبه‌تی پۆشی تا كۆتایی ته‌مه‌نی.بڕوانه: (أخبار جلال ا‌لدین الرومي) أبو الفضل القونوي ) ، مشاهیر شعراء الشیعة كه له نێو سه‌رچاوه‌كانی سایتی وێكبیدیا باسكراوه
2024-03-04
2024-04-18
2024-05-23
2018-04-10
2018-04-14
2024-03-06
2024-03-08