زۆر سوننه‌ت هه‌یه موسوڵمانان كاری پێناكه‌ن ، یه‌كێ له‌وانه سوننه‌تی سه‌لام كردنه له ئه‌وانه‌ی نایانناسی ،ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی به گشتی ته‌نها سه‌لام له كه‌سێك ده‌كه‌ن كه بیناسن ئه‌وه‌ش له راستیدا پێچه‌وانه‌ی سوننه‌ته و به‌شی خۆی ڕۆڵی بینیوه له خراپ بوونی واقیعی موسوڵمانان ، وه‌كو بوخاری له صه‌حیحه‌كه‌یدا بابێكی داناوه به ناوونیشانی : باب السلام للمعرفة وغير المعرفة : واته سه‌لام كردن له ناسراوو نه‌ناسراو .تێیدا ئه‌م فه‌رمووده‌ی هێناوه‌ته‌وه:عن عبد الله بن عمرو أن رجلا سأل النبي صلى الله عليه وسلم أي الإسلام خير قال تطعم الطعام وتقرأ السلام على من عرفت وعلى من لم تعرف .واته: خواردن له پێناو خوای گه‌وره ببه‌خشیت و سه‌لام بكه‌یت له‌وه‌ی ده‌یناسیت وله‌وه‌ش كه نایناسیت.. سه‌یریش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كاره به پێی فه‌رمووده‌كان له نیشانه‌كانی نزیكبوونه‌وه‌ی قیامه‌ته ، وه‌كو ئه‌حمه‌د و ابن خزیمة روایهتیان كردووه: إن من أشراط الساعة، أن يمرَّ الرجلُ فى المسجد لا يُصلَّي فيه ركعتين، وألا يسلم الرجل إلا على مَنْ يعرف" (السلسلة الصحيحة: 648).واته: له نیشانه‌كانی قیامه‌ت ئه‌وه‌یه كه‌سێك به لای مزگه‌وتێكدا تێپه‌ڕێت دوو ڕكات نوێژی تێدا نه‌كات ، هه‌روه‌ها سه‌لامیش ته‌نها له كه‌سێك بكات كه بیناسێت. خۆزگه ئه‌م سوننه‌ته زیندوو بكرێته‌وه. إحسان برهان ا‌لدین 2015-9-28 سلێمانی