پێوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندن پێویسته عه‌قیده بێت له كاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌سایه‌تی و زانا و بانگخواز و رۆشنبیره‌كان، پێویسته پێش هه‌موو شتیك له بواره‌كانی عه‌قیده‌دا ته‌ماشای بیروباوه‌ڕیان بكرێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه له‌به‌ر چاو بگیردرێت ئه‌و كه‌سایه‌تییه تا چه‌ند له‌سه‌ر مه‌نهه‌جه‌و و قه‌ناعه‌تی به بنه‌ماو بنچینه سه‌ره‌كییه‌كانی ئیسلام هه‌یه سه‌باره‌ت به هێله پانه‌كانی تێگه‌یشتن له ده‌قه‌كان كه زانا گه‌روه‌كانی پێشینانی ئوممه‌ت دیاری‌یان كردووه، نه‌ك ئه‌م بنه‌ما گشتییه گرنگانه پشت گوێ بخرێت و ته‌ماشای هه‌ندێ سوودی ده‌عه‌وی و سیاسی و كار‌و چالاكی لاوه‌كی بكرێت به‌ده‌ر له لادانی ئه‌و كه‌سایه‌تییه له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی كه ئه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاسته‌قینه‌یه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك عه‌قیده‌ی لار و دوور بێت له قورئان وسوننه‌ت و وته‌ی زانایانی متمانه پێكراو، بێگومان هیچ چاكه‌یه‌كی تری نابێته مایه‌ی شایسته بوونی به پێشه‌وایه‌تی موسوڵمانان وبوونی به پیشه‌نگ...من خۆم له‌سه‌ر ئه‌م مه‌نهه‌ج و تێگه‌یشتنه ئه‌نووسم و زۆر كه‌س له‌وانه‌ی له‌م بواره گره‌نگه تێناگه‌ن ، یان نایانه‌وێت لیی تێبگه‌ن ، هه‌ڵئه‌چن و مووی خۆیان گرژ ئه‌كه‌نه‌وه كاتێك ڕه‌خنه له یه‌كێكی بۆ نموونه وه‌كو (الحلاج) یان (جلال ا‌لدین الرومي) یان ته‌نانه‌ت (عدنان إبراهیم) له هاوچه‌رخان ده‌گرم، بێگومان ئه‌ویش به پێی قسه‌ی زانایان، یان به پێی لادانێكی ئاشكرای ئه‌و كه‌سه كه وه‌كو ڕۆژی ڕووناك دیاره، ئه‌وان له به‌رانبه‌ردا ئه‌چن باسی ئه‌وه‌م بۆ ئه‌كه‌ن عدنان إبراهیم قسه‌زانه‌و به‌رگری له ئیسلام ئه‌كات له دژی بێباوه‌ڕه‌كان و مه‌ولانا زۆر قسه‌ی جوانی هه‌یه و ....هتد ئیتر خۆیان به ته‌واوی بێ ئاگا ئه‌كه‌ن له‌و لادانانه‌یان كه ڕاسته‌وخۆ له گه‌ل قورئان سوننه‌ت و ئیجماعی ئوممه‌تدا تیكده‌گیرێت، ئه‌گه‌ر به‌و پێوه‌ره بێت كه ته‌نها سه‌یری هه‌ندێ چاكه بكرێت كه‌واته كه‌س خراپ نییه ، هه‌مووان نه‌ك ئه‌هلی قیبله‌ن و له بازنه‌ی ئیسلام ن، به‌ڵكو له بازنه‌ی ئیمان و ئیحسانیشدان و كه‌س بۆی نییه به هیچ كو‌مڕایه‌كی دوور له بیروباوه‌ڕی ئیسلامی بڵێت ئه‌وه گومڕایه، چونكه باسی چاكه‌كانیت بۆ ئه‌كات، هه‌ر بۆیه به‌و پێیه بێت سه‌رانی خه‌واریج و موعته‌زیله و مورجیئة و بگره قورئانییه‌كانیش له‌م سه‌رده‌مه ، ئه‌وه‌نده نوێژ و عیباده‌ت و چاكه‌یان هه‌یه كه‌س نه‌توانیت ره‌خنه‌یان لێ بگرێت.، ته‌ماشای مێژوویش بكه، بزانه كێ له خه‌واریجه‌كان عیباده‌تی زۆرتر بووه، كێ له موعته‌زیله‌و ئه‌هلی كه‌لام قسه‌زانتر و به‌تواناتر بووه بۆ گفتوگۆ،.به‌ڵكو كێ له هه‌ندێ سۆفییه گومڕاكانی وه‌كو حه‌للاج و ئیبنوعه‌ره‌بی عیباده‌تی زۆرتر بووه؟ به‌ڵام ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵه‌یه و لادانه‌و، زۆرێك له‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كه‌ن خۆیشیان له‌وه دڵنیان كه بۆچوونه‌كه‌یان هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام ئیتر ئه‌وان ئیشه‌كه‌یان به‌وه ئه‌ڕوات نكۆڵی له‌و ڕاستییه بكه‌ن. إحسان برهان ا‌لدین 2017-1-2 سلێمانی