/كتێب و سه‌رچاوه‌كان/
زنجیرەی کتێب و سەرچاوەکان ٣٥- أُسْد الغابة في معرفة الصحابة
: 554
2018-04-10
كتێبێكى زۆر گرنگه تايبه‌ته به باسى ژياننامه‌ى هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم، باس له حه‌وت هه‌زار و پێنج سه‌د و په‌نجاو چوار هاوه‌ڵى به‌ڕێز ده‌كات، ئه‌م كتێبه پوخته‌ى چوار كتێبى پێش خۆى له خۆ گرتووه كه له لايه‌ن (ابن منده و أبو نعيم و ابن عبد البر و موسى المدينى) نووسراون، كه تايبه‌ت بوونه به ژياننامه‌ى هاوه‌ڵانه‌وه.
دانه‌رى كتێبه‌كه (عزالدين أبي الحسن الجزري الموصلي) ناسراو به (ابن الأثير الجزري) زانا‌و مێژوونووسێكى به‌ناوبانگه، خاوه‌ن كتێبى (الكامل في التاريخ )ه، له‌سه‌رده‌مى (صلاح الدين الأيوبي) ژياوه وهاوه‌لى بووه‌و به‌شدارى هه‌ندێ له جه‌نگه‌كانيشى بووه، له ساڵى 555ك له دايكبووه‌و له ساڵى630 ك وه‌فاتى كردووه.
(ابن الأثير) ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت به شێوه‌ى الفبائي ژياننامه‌ى هاوه‌ڵانى پياو وژن باس ده‌كات، كه ده‌چێته سه‌ر باسى هاوه‌ڵێك سه‌ره‌تا باسى ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌كات كه زانيارييه‌كه‌ى لێ وه‌رگرتووه، دوايى ده‌چێته سه‌ر ناووڕه‌چه‌ڵه‌كى و كۆچكردنى ئه‌گه‌ر له‌وانه بێت كه كۆچيان كردووه‌و،فه‌رمووده‌كان كه گێڕاوێتيه‌وه‌و، دواتر باسى ئه‌و غه‌زا جه‌نگانه ده‌كات كه به‌شدارى كردووه‌و له كۆتاييدا باسى مێژوو و جێگه‌ى وه‌فاى ئه‌كات.
(ابن الأًثير) له (أسد الغابة) هه‌وڵى داوه ژياننامه‌ى هه‌موو هاوه‌ڵان بخاته‌ڕوو، بۆيه كتێبه‌كه‌ى يه‌كێكه له ديارترين ئه‌و كتێبانه‌ى ده‌رباره‌ى هاوه‌ڵان نووسراون.
أسد الغابة به چه‌ند تايبه‌تمه‌ندييه‌ك له كتيبه‌كانى تر‌ى هاوشێوه‌ى خۆى جيا ده‌بێته‌وه:
1- دانه‌رى هه‌وڵى داوه هاوه‌ڵان به شێوه‌يه‌كى گشتى باس بكات، بۆيه تا سه‌رده‌مى خۆى گشتگيرترين كتێب بووه له ژياننامه‌ى هاوه‌ڵاندا.
2- به شێوه‌يه‌كى ڕێك و پيك و ئاسان پۆلێن كراوه، به ئاسانى ده‌توانى بچيته سه‌ر ژياننامه‌ى ئه‌و هاوه‌ڵه‌ى ده‌ته‌وێت.
3- گرنگيدان به سه‌نه‌د و ڕه‌چه‌ڵه‌ك، هه‌روه‌ها باسكردنى ئه‌وانه‌ى پێيان ده‌وترێت (المخضرمون)، كه له نێو هاوه‌ڵاندا پۆلێن ناكرين.
4- دانه‌ر هه‌وڵى داوه له‌و بابه‌تانه‌ى پێويستيان به لێكۆڵينه‌وه‌و ڕوونكردنه‌وه هه‌يه ئه‌نجامى بدات.
زۆر له زانايان وه‌كو (السبكي و النووي و البلقينى) وزاناى تر ستايشى زۆرى كتێبه‌كه‌يان كردووه.
هاوكات كتێبه‌كه هه‌ندێ تێبينى وڕه‌خنه‌شى ئاراسته كراوه، له‌وانه:
1- نه‌يتوانيوه ژياننامه‌ى هه‌موو هاوه‌ڵان باس بكات.
2- هه‌ڵه‌ى كردووه‌و هه‌ندێ كه‌سى به هاوه‌ڵ داناوه‌و هاوه‌ڵ نه‌بوونه.
3- له هه‌ندێ جێگه‌ى كتيبه‌كه‌يدا ورده‌كارى پێويستى ده‌رباره‌ى هه‌ندێ بابه‌تى به ناوبانگ نه‌داوه، بۆ نموونه ه باسى (مصعب بن عمير) هه‌ندي به‌سه‌رهاتى زۆر گرنگى ئه‌و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌ى باس نه‌كردووه، هه‌ندێكيش به‌وه پۆزشيان بۆ هێناوه‌ته‌وه كتێبه‌كه‌ى له غه‌ريبى نووسيوه و كتێبه‌كانى خۆى له‌لاى نه‌بوونه، به‌ڵام ئه‌وه نابێته پاساو.
4- جارى وا هه‌يه بۆچوونى مێژوونووسه‌كان به‌سه‌ر فه‌رمووه‌ناساندا په‌سه‌ند ده‌كات ، كه ئه‌مه‌ش ره‌خنه‌يه‌كه ئاراسته‌ى ابن الأثير ده‌كرێت,
5- جارى وا هه‌يه يه‌ك كه‌سى له چه‌ند جێگه‌يه‌ك به ناو ناز ناو‌و پيشه به جيا باسكردووه‌و ئه‌مه‌ش تێكه‌ڵييه‌كى درووست كردووه له لاى خوێنه‌ران.
زۆر نووسين له‌سه‌ر كتێبه‌كه نوسراوه، له‌وانه:
- (النووي) كتيبه‌كه‌ى كورت كردووه‌ته‌وه، زاناى تريش ئه‌و كاره‌يان كردووه.
- (الذهبي) به كورتى ته‌نها ناوى هاوه‌ڵانى له كتێبه‌كه ده‌ركردووه (تجريد أسماء الصحابة).
- (ابن حجر) كتێبى (الإصابة في تمييز الصحابة) ى نووسيوه كه به زۆرى سوودى له‌و بينيوه.
كتێبه‌كه مه‌وسوعه‌يه‌كى پڕ بايه‌خه، سه‌رچاوه‌يه‌كى هه‌ره گرنگه بۆ توێژه‌ران و خوێنه‌ران به گشتى، به‌شێكى زۆرى له مێژووى ئيسلام و شارستانى ئيسلامى و فه‌رمووده‌و شوينه‌وارى هاوه‌ڵان تێدايه كه وه‌كو كانگايه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ ئه‌وانه‌ى له بوارى مێژوو و زمانى عه‌ره‌بى و شێوه‌زاره‌كان و داب و نه‌ريت و ره‌وشت وئاكارى عه‌ره‌ب لێكۆڵينه‌وه ده‌كه‌ن.
- أسد الغابة يه‌كه‌م جار له المطبعة الوهبية له ميسر له ساڵى 1280ك له پێنج به‌رگدا چاپكراوه.
- له ميسر له ساڵى 1970ز له چاپخانه‌ى دار الشعب جارێكى تر چاپكراوه.
- له به‌يروت له ساڵى 1418ك دار المعرفة له پێنج به‌رگدا چاپيكردووه.
سه‌ره‌ڕاى چه‌ندين چاپى ته‌حقيق كرا‌و تريش كه له لايه‌ن (دار الكتب العلمية) و (دار التوفيقية) و (دار الفكر) وشوينى تر كه له كتيبخانه‌كاندا هه‌يه، به ڕاى شاره‌زايان ئه‌و كتێبه هێشتا مافى شاييسته‌ى خۆى وه‌رنه‌گرتووه له لێكۆڵينه‌وه‌و خزمه‌ت.
بۆ نووسينى ئه‌م بابه‌ته بۆ چه‌ندين سه‌رچاوه گه‌ڕاومه‌ته‌وه وه‌كو:
-المركز العلمي لتعليم القرا‌ن والسنة/ قراءة في كتاب أسد الغابة
- الدليل الى المتون العلمية / عبدالعزيز القاسم
- سايتى وێكبيديا و سه‌رچاوه‌ى تر.
2022-07-05
2024-10-16
2022-07-05
2022-05-29
2023-10-28
2022-07-05
2018-06-11