کتێبی مه‌سنه‌وی زۆر باسی ناشه‌رعی و ئابرووبهری تێدایه سه‌رم سوڕماوه له‌و هه‌موو به‌سه‌ر هاته سێكسیانه‌ی نیو كتێبی مه‌سنه‌وی جه‌لالی ڕومی ، سوێند به‌خوا كه ده‌مه‌وێت یه‌كێكیان وه‌رگێڕم و بیخه‌مه به‌ر دیدی خوێنه‌ران كه گومانیان له به‌ربادی ئه‌و كتێبه هه‌یه، شه‌رم ده‌مگرێت و ده‌ست له وه‌رگێڕانی هه‌ڵده‌گرم، چونكه گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ه قسانه ڕوویه‌كی زۆر سه‌ختی ئه‌وێت! ته‌نانه‌ت زۆر به شێوه‌یه‌كی ڕاشكاوانه و به بێ په‌رده، ناوی هه‌موو ئه‌و وشه‌و ئه‌ندامانه ده‌بات كه به پێی حوكمی شه‌ریعه‌ت و دونیاش، پێویسته به كینایه و به شێوه ناڕاسته‌خۆ باس بكرێن ، دیوانی مه‌سنه‌وی كه ده‌وترێت شیعری عیرفانه، پڕه له‌به‌سه‌رهاتی فسق و فجور و باسی (لواط) و (زنا) (مخنثین) و داوێن پیسی و خیانه‌تی زه‌وجی ، ته‌نانه‌ت قسه‌ی زۆر ئابڕووبه‌ر له نێوان كچ و باوكدا و زۆر شتی له‌و جۆره‌ى تێدايه، باوه‌ڕ بكه‌ن خوێندنه‌وه‌ی زۆرێك له شیعره‌كانی مه‌سنه‌وی - ناڵێم هه‌مووی - یه كسانه به ته‌ماشاكردنی هه‌ندێ له‌و زنجیره دۆبلاژكراوانهی بۆ ڕوخاندنی ڕه‌وشتی كۆمه‌ڵگا درووست كراون ، به داخه‌وه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه ته‌نها باسی به‌سه‌ر هاته ئاسایی و باشه‌كانی مه‌سنه‌وی ده‌خاته ڕوو، له‌ولاشه‌وه خۆی له‌و هه‌موو به‌سه‌رهاته سێكسی وناكۆكانه له گه‌ڵ شه‌رعی خوا بێ ئاگا ده‌كات. إحسان برهان ا‌لدین 2016-2-28 سلێمانی