/نەیارانی سوننەت/
گومانێكی كۆن ونوێی نەیارانی سوننەت
: 415
2018-04-12
يه‌كێك له به‌هانه‌كانی قورئانییه‌كان ، یان با بڵێین گومانه‌كانیان ئه‌وه‌یه كه به‌سه‌رهاتی پێشنیاركردنی پێغه‌مبه‌ر صلی الله وعلیه وسلم بۆ جوتیاره‌كان ده‌رباره‌ی چاككردن و پۆلاندنی دار خورماكان (تأبیر النخل) هه‌ڵه بوو ونهیپێكا ، ده‌ڵێن: كه‌واته سوننه‌ت وه‌حی نییه وئێمه‌ش ناچار نین كاری پێ پێبكه‌ین، ئه‌م گومانه‌ش له ڕاستیدا كۆنه وگومانێكی هاوبه‌شه له نێوان بێ باوه‌ڕ و گاوره‌كان له‌لایه‌ك ، كه ئه‌وان مه‌به‌ستیان پێی نكؤڵی كردنه له ئه‌سڵی وه‌حی كه لای خواوه هاتبێت بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ، له‌لایه‌كی تریشه‌وه شیعه‌و قورئانی ولیبرالییهكان ده‌ستی پێوه‌ده‌گرن ودڵی پێخۆش ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن وه‌حی ته‌نها بریتیه له قورئان نه‌ك فه‌رمووده‌كان ،له‌ڕاستیدا به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌م گومانه زۆر ئاسانه و وه‌كو ڕۆژی ڕوناكیش دیاره به‌ڵام ئه‌وان چاوی دڵه‌كانیان كوێر بووه ونایبینن ، چونكه له‌و فه‌رمووده‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا به بێ جه‌ختكردنه‌وه بۆچوونێكی خۆی خستووه‌ته ڕوو وفه‌رموویه‌تی:" لَعَلّكُمْ لَوْ لَمْ تَفْعَلُوا : كَانَ خَيْراً " لهڕیواتێكی تردا هاتووه فه‌رموویه‌تی: " مَا أَظُنّ يُغْنِي ذَلِكَ شَيْئاً " واته: وا ده‌زانم سودێكی نه‌بێت ،جا خه‌ڵكی كه ئه‌م قسه‌یانه بیست وایان زانی وه‌حیه و وازیان هێنا له پۆلاندنی دارخورماكانیان وبۆیه ئه‌و ساڵه به‌ری نه‌گرت ، دوایی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم قه‌رمووی:" إِنْ كَانَ يَنْفَعُهُمْ ذَلِكَ : فَلْيَصْنَعُوهُ !!.. فَإِنّي إِنّمَا ظَنَنْتُ ظَنّا !!.. فَلاَ تُؤَاخِذُونِي بِالظّنّ !!.. وَلَكِنْ إِذَا حَدّثْتُكُمْ عَنِ اللّهِ شَيْئاً (أي حدثتكم بالوحي سوا‌ء في أمور الدين أو الدنيا) : فَخُذُوا بِهِ .. فَإِنّي لَنْ أَكْذِبَ عَلَىَ اللّهِ " ..له ڕیوایه‌تێكی تردا هاتووه: " إِنّمَا أَنَا بَشَرٌ (أي لست إلها ًيعلم كل شي‌ء) .. إِذَا أَمَرْتُكُمْ بِشَيْءٍ مِنْ دِينِكُمْ (أي بالوحي) : فَخُذُوا بِهِ .. وَإِذَا أَمَرْتُكُمْ بِشَيْءٍ مِنْ رَأْيٍ (أي بغير و‌حي ٍ) : فَإِنّمَا أَنَا بَشَرٌ " !!.. واته گومانێكم له خۆمه‌وه برد كهئهوكارهتان بێ سوود و زیاده بێت ، به‌ڵام مادام به‌سووده بیكه‌ن ، به‌ڵام من هه‌ركاتێك باسی وه‌حیم بۆ كردن ئه‌وه هه‌رگیز درۆ له‌سه‌ر په‌روه‌رگارم ناكه‌م و پێویسته گوێڕایه‌ڵم بن..هاوه‌ڵانیش ئهوهیاندهزانی وچه‌ندین جاری تر كه قسه‌یه‌كی ده‌فه‌رموو پێیانده‌وت ئایا ئه‌مه بۆچوونی خۆته یان وه‌حیه ئه‌گه‌ر بۆچوونی خۆی بوایه ئه‌وانیش قسه‌یان تیدا ده‌كرد وه‌كو ئه‌وبه‌سه‌ر هاته‌ی كه له‌شه‌ڕی به‌در ڕوویدا سه‌باره‌ت به‌وشوێنه‌ی هێزی موسوڵمانانی تێدا بێت...بۆیه ئه‌م به‌سه‌ر هاته واته:فه‌رمووده‌ی(تأبیر النخل) هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی تێدا نییه بۆیان والحمدلله الذي بنعمنه تتم الصالحات.
إحسان برهان ا‌لدین
2015-3-9 سلێمانی
2023-11-22
2018-04-05
2023-10-28
2023-11-22
2018-04-12
2018-04-08